بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی. ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایکبووە. بافڵ کوڕە گەورەی
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی و
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و برای
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانییە.بەناوی بافڵەکەی چەمی ڕێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بریتانیا بەسەر بردووە.
تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە. هاوسەرەکەی ناوی لاڤەیە و کچی
مەلا بەختیارمەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە. کوڕ و کچێکی هەیە بەناوەکانی کۆبان و لەیلا. زۆر کەم لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەوێت و لەبارەی وردەکاری ژیانیەوە کەمدەزانرێت.
بەرپرسی نووسینگەی سکرتاریەتی تاڵەبانی بووە.
ساڵی 1996 بەشداری لە ڕاهێنانەکانی فەیلەقی بیانی فڕەنسادا کردووە.
ساڵی 1998 یەکێک بووە لە بەشداربووانی ڕاهێنانە سەربازییەکانی بریتانیا 13 و ساڵی 2000 باری لە ڕاهێنانی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکادا کردووە.
لە ئەمریکا و بریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووە.
یەکەمجار وەک وەرگێڕ لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ئامۆزای دەزگای دژەتیرۆری دامەزراندووە.
بەرپرسی کاروباری دژەتیرۆری کوردستان بووە.
لە دوای کۆچی دوایی
مام جەلالمام جەلال گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ شاری
سلێمانیسلێمانی بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی زیاتر لە ن دەرکەوتەوە بە ئاڕاستەی یەکخستنەوەی ناوماڵی یەکێتی کاری دەکرد.
دەنگە ناڕازییەکانی ناو یەکێتی و دەرەوەی یەکێتی ئاشتکردەوە.
ڕۆڵی لە دانانی سەرۆککۆماری عێراقدا هەبووە.
تا کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی هیچ پۆستێکی لەناو یەکێتیدا نەبووە.
هەر لەو کۆنگرەیەدا بە 791 دەنگ بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا.
لە 18-02-2020 بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردران.
[1]