لە#کۆیە# عادەت لەعیبادەت زۆرترە
کۆیە شارێکی خنجیلانەی خاوەن مێژو و سەروەرییە، ناسراوە بەشارەکەی (#حاجی#) بەڵام زۆرترین داب ونەریتی لێ یە وەک (بەزمە یان #سەیرە لە کۆیە#) یە، کلتوور و جیاوازی چین وتووێژلە کۆیە ئەو حاڵەتەی خوڵقاندووە، لە کۆنەوە ئاغا و مسکێن، مەلا و فەقێ، شێخ و تەکیە و تەریقەت و مورید، دەشتەکی و کرمانج و شاری و #حەوێزی# و #غەفوری# وتاد، هەموو ئەمانە عادەت و داب ونەریتێکی جیایان هەبووە و کەسیش وازی لە خوو و عادەتەکەی خۆی نەهێناوە و هەندێجار عیبادەت و خواناسیش تێکەڵ بە داب ونەریتەکان کراوە بۆیە وتراوە (لە کۆیە عادەت لە عیبادەت زۆرترە) .[1]