📊 بابەت 374,162 | وێنە 58,975 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,496 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,598
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
👫 مۆژگان کاووسی
نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران.
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 تکایە.. لەسەر (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق) وردببنەوە! | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
تکایە.. لەسەر (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق) وردببنەوە!
📝 بەڵگەنامەکان


ساڵەهایە، حزبە کوردستانییەکان، پێش سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆن و دوای ئەوەش؛ پێش داخستنی پەرلەمان و دوای ئەوەش، ناوبەناو کۆبونەوەی سیاسییان کردووە، بەفراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵیشەوە. هاوکات پەرلەمانیش لەگەرمەی راپەڕاندنی ئەرکەکانی بووە.. دوای داخستنی پەرلەمان، زۆربەی کۆبونەوەکان کە دەکران، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لایەنە سیاسیەکان و چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان بووە. هەمیشە یەکێتی لەو کۆبونەوانەدا، جەختی لەسەر یەکڕیزی نیشتمانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان (بێ مەرج) کردۆتەوە. لەم رێبازەشدا، سەرکەوتن بەدەست هات.
کاتێک، بۆچونەکانی ساڵەهای هەموولایەک (بێ‌ جیاوازی) سەبارەت بە ریفراندۆم و سەربەخۆیی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، هاتەوە گۆڕێ‌، سەرەنجامی گفتوگۆکان، ئێمەی نوێنەرانی یەکێتی، بەردەوام دەمانگوت:
ریفراندۆم و سەربەخۆیی، مافی ستراتیژی و چارەنوسی گەلەکەمانە، بەڵام لەدیاریکردنی کاتەکەی، دەبێ‌ وریا بین. بەڵام دەشمانگوت: ناکرێ‌، رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ناوچەکە، لەنێوان حکومەتەکان و زلهێزەکاندا، مۆربکرێ‌ و دوای کۆتایی شەڕی داعش، ئیتر هەلەکەمان لەدەستبچێ‌. دەشمانگوت: کورد، جەنگاوەری ئازا نییە، هەتا دوای شەڕ خەڵاتمان بکەن و بچینەوە ماڵی خۆمان. دەمانگوت: لەشەستەکانەوە، تێکۆشەری پێناوی ئازادی بوین و هەین.
لەو کۆبونەوانەدا، کە زۆربەی لایەنەکان بەئامادەبونی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە، (7/6/2017) بڕیاری ریفراندۆم درا، نوێنەرایەتی یەکێتی هەندێک رونکردنەوەی پێویستمان سەبارەت بە دۆخە سیاسیەکە دا. کە بڕیاری رۆژی ریفراندۆمیش پەسەند کرا، ئیتر ناوی (ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم) هاتەئارا. لەکۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی ناوبراویشدا، یەکێتی جەختمان کردوە کە: (مادام پێشنیازی بەدیل لەم وڵات و ئەو وڵات.. پێشکەش دەکرێن و گەورەبەرپرسانی وڵاتانی گەورەش. دێن، هەقوایە پرۆژەیەکمان بۆ بەدیلی ریفراندۆم هەبێ‌).. بەگشتی ئەم بۆچونەمان پەسەند کراو پەیگیری بەدیل لەگەڵ وڵاتانی دۆستی ئیقلیمی و دەرەوە، لەلایەن گروپێکی باڵاوە لەبەرێزان (نێچیرڤان بارزانی، قوباد تاڵەبانی، د.فوئاد حسێن) پەیتا پەیتا دەکرا. کە بەداخەوە، حکومەتی عێراق، بەربەستی لەبەردەم ئەو بەدیلە دڵخوازەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم دادەنا. کورتیەکەی:
حکومەتی عێراق، بەتایبەتی هەندێکی هێزە شیعەکان، دەیانویست وەکو ساڵانی رابوردوو، گفتوگۆ بکرێ‌ و قسە تەنها لەسەر دەستکەوت و چارەسەری کێشەکانی رابوردوو بکرێ‌، لیژنەی باڵای ریفراندۆمیش، جەختیان دەکردەوە، کە متمانە لەنێوان هەرێم و بەغدادو ئەم چەشنە حوکمڕانی و سیستەمەو چۆنیەتی شەراکەتە، زۆر لاوازە. بۆیە، پێویستە بگوازینەوە بۆ قۆناغی باڵای گفتوگۆو رێکخستنەوەی عێراق. مەخابن، تائێستا، لەنێوان هەرێم و بەغداد، بۆ تێگەیشتنی هەمەلایەنە لەسەر دۆخی دوای شەڕی داعش و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و رێکخستنەوەی عێراق و هەرێم و مافە دەستورییە راستەقینەکانی گەلی کوردستان، بۆچونی هاوبەش گەلاڵە نەبووە. هەموو ئەو هەوڵانەی دراشن، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیموکراسییانەی راستەقینە، سەریان نەگرت.
لەو ماوەیەدا، یەکێتی، پاشەکشەی لەئامانجەکانی ریفراندۆم نەکرد، بەڵام تایبەتمەندی سیاسەتەکانی خۆشی دەربارەی بەدیل، لەکۆبونەوەکاندا، قەت نەدەشاردەوە.
کە ریفراندۆمیش ئەنجامدرا، یەکێتی، بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و دیموکراسی خۆی، ئەنجامدا.
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، کارەکانی کۆتاییهات. لەکۆبونەوەی (30/9/2017) دا، لەنێوان (پارتی، یەکگرتوو، یەکێتی) بەئامادەبونی بەرێز بارزانی، تەنها وەکو بیروڕایەک باسی ئەوە کرا، ئایا، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بمێنێ‌، یان هەڵبوەشێتەوە.
وەکو بیرۆکە وا پەسەند کرا، بەهەندێک تێبینیشەوە لەسەر چۆنیەتی (ئەنجومەنە باڵاکە!) کە کێشەکانی دوای ریفراندۆم، بەردەوام پێویستیان بە راوێژی سیاسی لایەنە سیاسیەکان هەیە. بەبێ‌ ئەوەی بڕیاری پێشوەخت لەئارادا بێ‌. یان بەرنامەو پرۆگرام بۆ ئەنجومەنەکە ئامادەکرابێ‌، یاخود تەنانەت بیریش لە رێسای سەرکردایەتیەکەو رابەرایەتیەکەی، یان پەراوێزخستنی هیچ لایەک کرابێ‌، نەخواستە بیر لەوە کرابێتەوە، شکۆی پەرلەمان کەمبکرێتەوە، لە دوا کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، ناوی ئەنجومەنەکە بە (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراق) گۆڕدرا.
ئەم ناوگۆڕینە، بەبێ‌ ئەوەی لە دێڕێکیشدا، پرەنسیپی بۆ دانرابێ‌، یاخود هەر پێشنیازیش کرابێ‌، هەتا ببێتە مایەی ئەم هەموو نیگەرانییە. قبوڵ کراوە.
ئێستا.. ئەم سەرکردایەتیە سیاسییەش، وەکو هەموو روداوێکی تری کوردستان، گەورە بێ‌ یان گچکە، لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کراوە. بەڵکو ناکۆکیەکانی پێ‌ قوڵدەکرێتەوە.
ئێمە دەزانین لەمێژوو، لەدۆخی نەخوازراودا، بەمەرام، لایەنەکان ئاراستەی ململانێکان هەڵدەگێڕن.. روداوی نەخوازراویش لەناو ئەم کێشمەکێشە سیاسی-سایکیۆلۆژیەدا، زۆرجار کارەساتیشیان لێکەوتۆتەوە.
بۆئەوەی، هەر هەڵەتێگەیشتنێک، بەرامبەر ئەم سەرکردایەتییە سیاسییە، یان هەر کاڵ‌وکرچییەک لەچۆنیەتی پێکهێنانیدا هەبێ‌، بڕەوێتەوەو پێشگیری لە روداوی نەخوازراویش بکرێ‌، پێشنیاز دەکەم، سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراق کۆببێتەوەو ئەم پیشنیازانەش بۆ کۆبونەوەکە دەخەمەڕوو:
یەکەم: سەرکردایەتییەکە، تەنها بۆ ماوەیەکی کاتیی بێ‌، هەتا دانوستانەکان دەربارەی ریفراندۆم، ساغدەبنەوە.
دووەم: لەو ماوەیەدا، دەسەڵاتە سیاسیەکانی سەرکردایەتیەکە، لەچەند پێشنیازێکدا، بخریتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.
سێهەم: پەرلەمانی کوردستان، سەرپشک بێ‌ لە قبوڵکردنی سەرکردایەتیەکە یان رەتکردنەوەی، یاخود هەر ئاڵوگۆڕێک لەدەسەڵاتەکانی، تەنانەت لە پێکهاتەی سەرکردایەتیەکەش.
ئومێدەوارم، کۆبونەوەکە هەر ئەم هەفتەیە ئەنجامبدرێ‌، هەتا لەم دۆخە هەستیارەدا، کات بەفیڕۆنەدرێ‌ و بواریش نەدەین، نان و تەڕەپیاز، بەکێشەی لاوەکیەوە بخورێ‌. کێشەی سەرەکی ئێمە، لەم دۆخەدا، چۆنیەتی بەدیهێنانی ئامانجەکانی ریفراندۆمە. ئەمەش، بە دەستپێکردنی سیاسەتێکی دیپلۆماسی و پرۆژەیەکی هەمەلایەنەی دانوستان و چارەسەرکردنی تەنگوچەڵەمە ئابوری و سیاسیەکان دەکرێ‌. نەک رێگای تری نەخوازراو!
مەلا بەختیارمەلا بەختیار
03-10-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-10-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 3 2017 2:00PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 3 2017 11:57PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 3 2017 11:57PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,065 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
تکایە.. لەسەر (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق) وردببنەوە!
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-10-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574