فوئاد مەعسوم: سەرکردەیەکی خۆڕاگر و بەهێزمان لەدەستدا
📝 بەڵگەنامەکان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی جەرگ بڕی ماڵئاوایی سەرۆک کۆماری پێشوو سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک
مام جەلالمام جەلالمان بیست، ئەو کەسایەتیە سیاسییە کوردییە عێراقییە هەڵکەوتوەی کە ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیادا لە ئەنجامی نەخۆشییەکەی ماڵئاوایی لەژیان کرد.
لە کاتێکدا پرسەو ماتەمینیی بە هەردو گەلی کوردو عێراق رادەگەیەنین بۆ ماڵئاوایی بەڕێز جەلال تاڵەبانی کە سەرکردەیەکی خۆراگر و بەهێزمان لەدەست دا، ئەو سەرکردەیەی فیکری نەتەوەیی مرۆڤ دۆستانەو نیشتمان پەروەریی راستگۆیانەو روناکبیریی بەرزی یەک خستبو، باوەڕێکی قوڵ و نەگۆریشی هەبو بە فیکری دیموکراسیی پێشکەوتنخوازیی و هەستکردنی بەرزی بە لێپرسراویەتیی و بەگژاچونەوەی زۆرداریی و چەوساندنەوە، بە شانازییەوە خەبات و تێکۆشانی لە پێناوی خزمەتکردنی گەل و نەتەوەکەی بەبیر دێنینەوە کە لە هەڕەتی لاوییەوە دەستی پێکردوە، هاوکات زۆربەی رۆڵە مەزنەکانی بەبیر دێنینەوە کە لە نمونەیەکی دیاری قوڵ کردبوەوە لە نێوان فیکر و لێپرسراویەتیدا، یەکێک بو لە سەرکردە هەرە دیارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق دژی دیکتاتۆریی و خەباتکردن لە پێناوی عێراقێکی پێشکەوتوو ئازاددا.
لەم لەدەستدانەدا ئەو مێژوی خەباتی پڕ سەروەرییەی بەبیر دێنینەوە کە هەمیشە لە دڵ و دەرونی گەل و نەتەوەکەی و هەمو ئەوانەدا ئەمێنێتەوە کە ناسیویانە، متمانەی تەواو و نەگۆڕمان هەیە کەناوی مامجەلال لە لاپەڕەیەکی رۆشنی سپیدا لە مێژوی عێراقی خۆشەویستماندا دەنوسرێت.
سۆزو بەزەیی فراوانی پەروەردگار بۆ گیانی سەرۆک مامجەلال.. پرسە و ماتەمینیی قوڵمان بۆ خانەوادە بەڕێزەکەی و دۆست و ئازیز و هەڤاڵەکانی.
إنا لله وإنا إلیه راجعون.
فوئاد مەعسومفوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆمار
03-10-2017