بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئەنفالنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📆22-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,744) پەڕتووک||
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
باکووری کوردستان
- لە گوندی کۆزان سەر بە شارۆچکەی سوور لە ئامەد، گوتاربێژی مزگەوتی گوندەکە لەڕێگەی بڵندگۆوە بە زمانی کوردی هۆشداری دەدات و رێنمایی هاونیشتمانیانی نیشتەجێی گوندەکە دەکات کە چۆن خۆیان بپارێزن لە کۆرۆنا.[1]
- گۆڕستانی حەسەن بەگی ئێزدی کە مێژووەکەی بۆ 300 ساڵ دەگەڕێتەوە و لە گەڕەکی مەزرە مهۆکی هەرێمی باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردینە و ناوچەیەکە کە ئێدیانی لێدەژین، وێرانکرا. بەردی گۆڕستانەکە و کێلی قەبری ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردووە شکێنران و هەندێک لە سمبوڵی ئێزدیانیان پارچە کرد
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دنیا لە خەمی کارەساتی کۆڕۆنایە و سوپای تورکیا سنووری برادۆست لە پارێزگای هەولێر تۆپباران دەکات
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
ماعسووم کۆرکماز (عەگید) لە شوباتی 1956، لە گوندی گولی زەریایێی سەر بە شارۆچکەی فارقینی شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە دایک بووە، چوارەمین منداڵی خێزانەکەیان بوو، ساڵی 1970 بە هۆی کاری باوکیان ناچار بوون باربکەن بۆ شاری ئێلح (باتمان) باوکیان کاری ئۆتێلی کردووە.
عەگید رۆژی 15-08-1984 یەکەم گوللەی دژی داگیرکەری تورک تەقاند و بەو شێوەیە شەڕی گەریللایی پەکەکە لە دژی تورک دەستیپێکرد.
عەگید لە ساڵی 1986دا لە چیای گابار لەشەڕێکدا شەهید دەبێت.
هەروەها برایەکی عەگید بەناوی فەیسەل کۆرکماز هاوکات گەریلا
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
🏷️ پۆل: شەهیدان
مەعسوم قورقماز (عەگید)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
نوسەر و رۆژنامەنوسی کورد، مەلا محەمەد جەمیل بەندی کوڕی مەلا ئەحمەدی فورقانی رۆژبەیانی، لە گوندێکی ناوچەی قەرە حەسەن لە لیوای کەرکوک لە ساڵی 1913 لەداییک بووە، لە تەمەنی 4 سالان بوە دەستی کردوە بە قورئان خوێندن لەلای دایکی زەهرا کچی حسێن محەمەد سەلمان رۆژبەیانی و داویی لە سەر دەستی ملا عەبدوڵڵا کوری مەلا رەحيم جرستانی قورئانی ختم کردوە لە ساڵی 1919 کە تەمەنی 6 سالان بوە دواتر دەچێتە گوندی (باداوە) لەلای ملا سەید عەبدولوەهاب فێرە نوسین دەبێت و دوای هاتنەوەی مەلیک مەحمود و بوونی بە مەلیکی کوردستان
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەروەت سەوز
ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لەماوەی خوێندنی ناوەندیدا بەشداری چەندین پێشانگەی چالاکی قوتابخانەی کردووە. ساڵی 1970 لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا وەرگیراوە. لەوێ بەشی گرافیکی بەپلەی بەرز تەواو کردووە. پاشان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێتە ئەورووپا و دیسان دەگەڕێتەوە کوردستان.
یەکەمین پێشانگەی لە زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی ساڵی 1976 کردۆتەوە. دوای ئەوەچەندین پێشانگەی لەشارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، بەغدا و شارەکانی دیکەی عیراق کردۆتەوە.
ساڵی 1992 لەگەڵ هونەرمەند نامیق عەلی قادر پێشانگەیە
👫 سەروەت سەوز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەروەت سەوز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,515 | وێنە 58,034 | پەڕتووک PDF 10,744 | فایلی پەیوەندیدار 40,035 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,973 |
👫 قاسم سلێمانی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

قاسم سلێمانی

فایلی پەیوەندیدار 📂
سەرۆکی سوپای قودسی پاسدارپاسداران. نێوبراو رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بەڕێوەبردنی میلیشیای حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە ئێراق.
قاسم سلێمانیسلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، تا ساڵی 1997 بەر لەوەی لە سوپای قودسدا دەستبەکار بێت، کەسایەتی و جوڵەکانی بەو شێوەیە نەبووەتە جێی سەرنجی میدیا و ناوەندە تەناهییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، کوڕی بنەماڵەیەکی جووتیار لە گوندێکی چەپەکی کرمان کە تەنیا تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە، دەبێت بە فەرماندەی گشتی ناوەندێکی هەستیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوەندێک کە خومەینی بە بۆچوونی خۆی بۆ هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ وڵاتانی دەورووبەر و جیهان دایمەزراندبوو.
ئەو بەدواداچوونە تەنیا بەدوای ژیانی قاسم سلێمانی پاش بوونی بە فەرماندەی سوپای قودسدا ناگەڕێت، بەڵکو رووماڵی ئەو بەشەی ژیان و کارەکانی لەناو سیستمی کۆماری ئیسلامیدا دەکات کە بوون بەهۆی ئەوەی کرێکارێکی بیناسازی لە ئەندامی خۆبەخشی سوپای فەخری کرمانەوە بگات بە باڵاترین پۆستی ریکخراوێکی هەستیار کە سەرجەم داهاتە نەوتی و سەرمایە سیاسییەکانی ئێرانی بخرێتە خزمەت.
ژیاننامە
قاسم سلێمانی رۆژی دووشەم، 10ی ئادار/مارسی 1957لە گوندی رابۆردی پارێزگای کرمان لە بنەماڵەیەکی جووتیاردا لەدایک بووە. سیستمی خوێندن لە سەردەمی پاشایەتی ئێراندا بە شێوەیەک بوو کە هەموو خێزانێک ناچار بوون لایەنی کەم تا پۆلی پێنجی سەرەتایی منداڵەکانیان بنێرنە بەر خوێندن، لەو سەردەمەدا کە تازە حکوومەت بەگژ سیستمی فیۆداڵیدا چووبووەوە و دابەشکردنی زەوی پێڕەو کرابوو، خێزانی سلێمانی 9 هەزار ریاڵی دەوڵەت قەرزدار بوون.
ساڵی 1970 سلێمانی پێنج ساڵی خوێندنەکەی تەواو دەکات وبە نیازی کارکردن لە گوندەوە بەرەو شاری کرمان دەچێت بۆ ئەوەی قەرزەکەی باوکی بداتەوە. لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کرێکاری بینباسازی دەکات و ساڵی 1975 بەشێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کرمان دەستبەکار دەبێت.
چەکەرەکردنی بیری توندڕۆیی
قاسم سلێمانی تا تەمەنی 20 ساڵی کرێکارێکی ئاسایی بووە و هیج ئینتیمایەکی ئاینی یان سیاسیی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام بیری توندڕۆیی ئاینی سلێمانی لە ساڵی 1978ەوە چەکەرە دەکات. لەو ساڵەدا رەزا کامیاب، یەک لە بانگخوازە توندڕۆکانی شیعە لە شاری گونابادی خوراسانەوە بۆ پەرەپێدانی بیری شۆڕشی ئیسلامی دەچێتە کرمان.بۆ یەکەمجار قاسم سلێمانی لە رێگەی ئەحمەد سلێمانی ئامۆزای کە بەیەکەوە لە گوندەوە هاتبوون بۆ کرمان، بەشداری لە وتارە ئاینی-سیاسییەکانی رەزا کامیاب دەکات و هەر لەوێوە بناغەی بیری توندڕۆی شیعی تیایدا چەکەرە دەکات.
سلێمانی پێش هاتنی کامیاب بۆ کرمان هیچ پێوەندی یان ئاشنایەتییەکی لەگەڵ ئاخوندە شیعەکانی کرمان نەبووە، لە کاتێکدا سێ لە بانگخوازە بەرچاوەکانی شۆڕشی ئیسلامی وەک عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی و محەمەد عەلی موەحیدی کرمانی و یەحیا جەعفەری لە کرمان چالاکیان دەکرد، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ئەڵقەی پێوەندی سلێمانی بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران، رەزا کامیاب بووە. رەزا کامیاب لە 28ی تەمووزی ساڵی 1981 لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانەوە کوژرا.
مهاباد یەکەم وێستگەی دەرکەوتنی قاسم سلێمانی
لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێراندا سلێمانی بوو بە ئەندامی خۆبەخشی سوپای فەخری کرمان، زۆر بە خێرایی توانی سەرنجی بەرپرسانی سوپای پاسداران لەو ناوچەیە بۆ خۆی رابکێشێت و لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە کادری باڵای ئەو رێکخراوە.
دوای رووخانی رژێمی شای ئێران، کۆماری ئیسلامی هاتە سەرکار و لەگەڵ شاندی کوردی دەستی کرد بە دانوستاندن بەو نیازەی لە حکوومەتە نوێیەکەدا کوردیش بەشداری بکات، ئەو سەردەمە کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێزی پێشمەرگەی هەبوو و لە شۆڕشی گەلانی ئێراندا بەشداری بەرچاوی کردبوو، بڕیار بوو لە درووستکردنی حکوومەتی نوێدا بەشدار بێت، بەڵام لە ناوەندی دانوستانەکاندا ئایەتوڵا خومەینی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی شەڕی لە دژی کوردستان دەرکرد و سوپای پاسدارانی بۆ شەڕی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان رەوانە کرد.
قاسم سلێمانی لەگەڵ یەکەم هێزی سەربازی سوپای پاسداران بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی رۆژهەڵات رەوانەی کوردستان کرا و وەک خۆی باسی لێوە دەکات، یەکەم چالاکی سەربازی لە شاری مهاباد ئەنجام داوە.
سلێمانی بۆ ماوەی نزیک بە 3 ساڵ لە سەرکوتکردنی شۆڕشی کورد بەشدار بوو، فەرمانی خومەینی دروستکردنی رووباری خوێن بوو لە کوردستان و لەو شەڕەدا دەیان هەزار هاووڵاتی کورد شەهید کران.
سلێمانی توانی رۆڵی بەرچاو لە شەڕی کوردستاندا ببینێت، بۆیە زۆر بە خێرایی پلە سەربازییەکانی بڕی و لەگەڵ دەستپێکی شەڕی ئێران- عێراق وەک فەرماندەیەکی سوپای پاسداران رەوانەی بەرەکانی شەڕ کرا.
سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە کوشتوبڕکردنی هاووڵاتییانی کورد پێوەرە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی سەربازی ئەندامانی سوپای پاسداران و هەر پاسدارێک زیاتر خوێنی کورد بڕێژێت، پلەی سەربازی زیاتر بەرز دەبێتەوە، سلێمانی یەک لەو پاسدارانە بوو بە خێرایی پلەی سەربازی لە شەڕی مهاباد دا بۆ بەرز کرایەوە و کرا بە فەرماندەی سوپای پاسداران.
سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری چشم انداز ئاماژە بەوە دەدات، کە لە مهاباد گەڕامەوە، دەستبەجێ کرام بە بەرپرسی بنکەی قودسی سوپای پاسدارانی کرمان، لە دەستپێکی شەڕی ئێران- عێراق راهێنانی بە چەندین هێزی سوپا کرد و دواتر وەک فەرماندەی هێز دەچێت بۆ بەرەی شەڕ لە سوسەنگەرد ی خوزستان و تا کۆتایی شەڕەکە لە چەندین جەبهەدا بەشدار دەبێت.لەدوای شەڕی ئێران–عیراق سلێمانی گەڕایەوە کرمان و بۆ ماوەی نۆ ساڵ وەک فەرماندەی لەشکری 41ی ئەنساروڵا مایەوە.
لە سوپای پاسدارانەوە بۆ سوپای قودس
لەگەڵ گەشەکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ساڵی 1997 قاسم سلێمانی کرا بە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ویکی پێدیا نووسیویەتی، هەڵبژاردنی سلێمانی وەک فەرماندەی سوپای قودس لە سەروبەندی گەشەکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بە رێکەوت نەبوو، بەڵکو هۆکاری سەرەکی ئەوە بوو سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان ئەزمونی شەڕکردنی هەبووە و پێکهاتەی شاخاویبوونی جوگرافیای ئەفغانستانیش بەختێکی باشی بە سلێمانی بەخشی بۆ ئەوەی پۆستی فەرماندەیی سوپای قودسی پێ ببەخشرێت.
عێراق خاڵی دەرکەوتنی قاسم سلێمانی
موەفەق روبیعی وەزیری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، قاسم سلێمانی وەک بەهێزترین پیاوی عێراق ناو دەبات و دەڵێ، سوپای قودس بە سەرۆکایەتی قاسم سلێمانی لە هەموو رەهەندە سیاسیی و ئابووری و تەناهییەکان بەتایبەت لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە کۆنسوڵگەی وڵاتانی رۆژاوایی و عەرەبی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و پەرلەمان و داوودەزگەکانی حکوومەتی عێراقی تیادایە، هەژموونی هەیە.
ساڵی 2007 ستانلی مەک کریستاڵ ژەنەڕاڵی ئەمەریکایی ئاگەدار کرایەوە لەوەی محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و قاسم سلێمانی لەناو کاروانێکی ئۆتۆمبیلدا بەرەو سنوورەکانی عێراق بەڕێوەن، ئەمەریکاییەکان لە عێراق بە شوێنیدا دەگەڕان، کاروانی ئۆتۆمبێلەکان چوونە ناو خانوویەکی بێناونیشان لە هەولێرهەولێر، لە سەر خانووەکە تابلۆیەک هەڵواسرابوو و لەسەری نووسرابوو کۆنسوڵخانە.سەربازانی ئەمەریکا هەڵیانکوتایە سەر خانووەکە و پێنج ئێرانییان گرت کە پەساپۆرتی دیپلۆماسییان پێبوو، بەڵام ئەو پێنج کەسە هیچیان قاسم سلێمانی و جەعفەری نەبوون، بە گوتەی ژەنەڕاڵە ئەمەریکاییەکە ئەو پێنج ئێرانییە هەر هەموویان ئەندامی سوپای قودس بوون.
تەنیا نۆ رۆژ دوای ئەو رووداوە 12 چەکداری عەسائیبی ئەهلی حەق هەڵیان کوتایە سەر بارەگای فەرماندەیی سەربازی ئەمەریکا لە کەربەلا و چوار سەربازی ئەمەریکاییان بەدیل گرت، بەڵام دواتر کۆپتەرە ئەمەریکاییەکان لە نزیک روو باری فرات پێشیان گرتن و شەڕێکی قورس روویدا و لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا چەکدارەکان رایان کرد لە هەردوولا چەند کوژراو وبرینداریش کەوتەوە.
دواتر بەرپرسانی ئەمەریکا ئێرانیان تاوانبار کرد بە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە و رایانگەیاند ئەوە وەڵامدانەوەی ئێران بووە بۆ بەدیلگرتنی پێنج ئەندامەکەیان لە هەولێر.
22ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2010 جیمز جێفری باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا و ریمۆند تی ئەدڕنۆ فەرماندی گشتی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی درووستبوونی حکوومەتی نوێیان لە مالیکی کرد، ئەوکات زۆربەی بەرپرسانی عێراقی رایانگەیاند کە ئەو دوو بەرپرسە ئەمەریکاییە باش دەیانزانی قاسم سلێمانی مالیکی خستووەتە سەر کورسی سەرۆکوەزیران. حزبەکەی ئەیاد عەلاوی لایەنگری ئەمەریکا سەرباری ئەوەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست هێنابوو نەیتوانی دەسەڵات بگرێتە دەستەوە. عەلاوی پێی وابوو بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێویستی بە پاڵپشتی ئەمەریکا هەبوو و دەڵێ ئەمەریکا حەزی دەکرد عێراق جێ بهێڵێت و عێراق رادەستی ئێران بکات.
رۆژنامەی گاردیەن لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دابوو، جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی و نووری مالیکی هەردووکیان پاڵێوراوی قاسم سلێمانی بوون و لە ئەنجامدا توانیان دەسەڵاتی عێراق بگرنەوە دەست. نووری مالیکی لە کاتی بوون بە سەرۆکوەزیران رای گەیاند، ئێمە بە ئەمەریکاییەکان پێدەکەنین... قاسم سلێمانی پشتی لە زەوی دابوون، بەڵام ئەمەریکاییەکان لە سەرەوە پێکهاتنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان لەیەکتر پیرۆز دەکرد.
لە ویکی پێدیا ئاماژە بە پەیامیکی قاسم سلێمانی دراوە کە لە رێگەی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری ئەوکاتی عێراقەوە بۆ دەیڤد پترایۆس سەرۆکی سی ئای ئەی نێردراوە و تیایدا بەو شێوەیە نووسراوە: پترۆسی ئازیز، ئێوە دەبێ بزانن من سیاسەتی ئێران لەبارەی عێراق، لبنان، غەزە و ئەفغانستان ئیدارە دەدەم، ئەو باڵیۆزەی لە بەغدایە، ئەندامی سوپای قودسە و ئەو کەسەش کە بڕیارە بیخەینە جێگەکەی، ئەویش هەر یەکێکە لە ئەندامەکانی سوپای قودس.
وەک فەرماندەی گشتی سوپای عێراق
دوای هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعشداعش بۆ عێراق و داگیرکردنی مووسڵ و هەندێک شار و شارۆکەی عێراقی، سوپای عێراق لەیەک ترازابوو، داعش تا دەهات پێشڕەوییەکانی بەرەو بەغدا پەرەی دەسەند، قاسم سلێمانی ئەوەی بە دەرفەت زانی و لەگەڵ چەکدارەکانی بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن و وەک فەرماندەی گشتی سوپا لەیەک ترازاوەکەی عێراق دەستبەکار بوو، ئەگەرچی حکوومەتی ناوەند هەرگیز دانی بەوەدانەنا کە سلێمانی فەرماندەی گشتی سوپای عێراقە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای عێراق بە نیۆیۆرک تایمزی راگەیاند: قاسم سلێمانی بەخۆی و 67 راوێژکاری سەربازییەوە هاتە بەغدا و وەک فەرماندەی گتشتی سوپای عێراق دەستبەکار بوو.
قاسم سلێمانی لە هەرێمی کوردستان
مانگی تەمووزی ساڵی 2014 ئیمێڵی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران هاک کرا و لە ئەنجامدا کۆمەڵێک نامە ئاشکرا بوون کە تیایاندا قاسم سلێمانی لە هەموو بەرپرسیانی ئێران زیاتر ناویهاتبوو. نوێنەری هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بە میدیاکانی راگەیاند، بە دڵنیاییەوە کاتێک باس لە سوپای قودس دەکرێت، ناوی قاسم سلێمانی بەرجەستە دەبێت، قاسم سلێمانی کەسی یەکەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
هەوڵە تیرۆریستییەکان و سزای نێودەوڵەتی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا قاسم سلێمانی بە تاوانی هاوکاری هێزە سەرکوتکەرەکانی بەشار ئەسەد لە دژی هاووڵاتییانی سووری خستە ناو لیستی رەشەوە.11ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2011 دوو هاووڵاتی ئێرانی لە ئەمەریکا پلانی تیرۆرکردنی عادل ئەلجبەیر، باڵیۆزی سعوودیە لە واشنتنیان دانا و دوای گرتنیان وەزارەتی دادی ئەمەریکا رای گەیاند، یەک لەو دوو گیراوانە بەناوی عەلی غوڵامشکوری ئەندامی سوپای قودسە و سعوودیە کەیسی تیرۆری باڵیۆزەکەی گەیاندە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و راستەوخۆ قاسم سلێمانی تاوانبار کرد بەوەی لەپشت ئەو پلانەیە.
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی ئەمەریکا قاسم سلێمانی خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە و ئەنجامدانی هەرجۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی بە سەرپێچی لە یاسا هەژمار کردووە و سوپای قودسی وەک پاڵپشتی تاڵیبان و حزبوڵا و حەماس ناو بردووە.ساڵی 2007 بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی قاسم سلێمانی خرایە ناو لیستی ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی کە دەبێ چاودێری بکرێن و ئەو بڕیارەش پێوەست بوو بە پڕۆگرامە ناوکییەکەی ئێران.
تاوانە دژە مرۆییەکان
هێزی قودسی سوپای پاسداران لە بنەڕەتدا بە نیازی پەرەدان بە دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنیات نرا و خومەینی ئەرکی ئەو هێزە میلیشیاییەی بە هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی وەسف کرد.
لە 14ی شوباتی ساڵی 2005 خۆکوژێک هیرشی کردە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی رەفیق بەهائەدین حەریری، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی لوبنان و بەهۆیەوە حەریری تیرۆر کرا، دادگەی نێودەوڵەتی رای گەیاند چەند ئەندامێکی حزبوڵای لبنانیان دەستگیر کردووە کە لەپشت تیرۆری حەریرییەوە بوون و عیماد موغنیە، فەرماندەی سەربازی حزبوڵای لوبنان بە داڕێژەری پلانی تیرۆررەکە ناو برا.
سێ ساڵ دوای کوژرانی رەفیق حەریری، عیماد موغنیە لە دیمەشق تیرۆر کرا، لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی موغنییەدا ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئاشکرای کرد، عیماد موغنییە زاوای قاسم سلێمانییە.
چاودێرانی ئەمنی سوپای قودس و رژێمی بەشار ئەسەدیان بە تیرۆرکردنی موغنیە تاوانبار کرد و هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئاشکرا بووە دەستی لە تیرۆری رەفیق حەریریدا هەیە و هاوسەرەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئێران، سووریای بە تاوانبار زانی لە بەرامبەر تیرۆری عیماد موغنییە.
لە ساڵی 1997ەوە لەگەڵ بەهێزبوونی تالیبان لە ئەفغانستان، سوپای قودس چالاکییەکانی خۆی کە پێشتر تەنیا لە لوبنان و فەڵەستین ئەنجام دەدا، فراوانتر کرد و دوای شەڕی ئازادکردنەوەی عێراق، ئەو هێزە ئامادەییەکی بەرچاوی لەناو خاکی عێراقدا هەبوو و بە فەرمانی قاسم سلێمانی زیاد لە 70 راهینەریان لە بنکەی ئیمام عەلیتاران و حزبوڵا لە لوبنان هێنایە عێراق و چەندین هێزی میلیشیاییان لەو وڵاتەدا بۆ سەرکوتکردنی هێز و لایەنە سیاسییەکان دامەزراند.
کەتیبەکانی حیزبوڵا و ئەسایب ئەهل حەق و هێزی نۆی بەدر لەو گرووپانەن کە بە فەرمانی سوپای پاسداران و خودی قاسم سلێمانی لە عێراقدا جوڵە دەکەن، ئەو هێزانە کە سەرجەمیان شیعەن، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان لە پایتەختی عێراق دەستیان کرد بە گرتن و لەناوبردنی هاووڵاتییانی سونە و وەک لە راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئیسراییلدا هاتووە، سوپای قودس بە فەرماندەیی قاسم سلێمانی لەژێر ناوی ئەسایب ئەهل حەق و کەتیبەکانی حزبوڵا هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای پایتەختی عێراق دەدەن و لە رێگەی کوشتن و ترساندنی هاووڵاتییانی سونە ناچار بە کۆچیان دەکەن.
یەک لە تاوانە بەرچاوەکانی ئەو گرووپە ی سەر بە سوپای قودس رووداوەکەی مزگەوتی مەسعەبی بنی وەیس بوو لە پارێزگەی دیالە، چەکدارانی ئەسایبی ئەهل حەق هەڵیان کوتایە سەر ئەو مزگەوتە و لەکاتی نوێژکردندا زیاد لە 70 عەرەبی سونەیان کردە قوربانی.
15ی مارسی ساڵی 2011 لەگەڵ دەستپێکی شەڕی سوریا بەشار ئەسەد داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد بە هانایەوە بچن، سوپای پاسداران کە پێشتر چەند بنکەیەکی لە سووریا هەبوو دەستی کرد بە کێشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە لوبنان و عێراقەوە بەرەو سووریا و وەک بەشێک لە سووپای سوریا بۆ مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات شەڕیان کرد.
ئەنستیوتی لیکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قاهیرە لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا بە فەرمانی ئێران ئەنجام دراوە.
مەیسەرە، بەڕێوەبەری ئەنستتیوتی لیکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قاهیرە بە ئەلعەرەبیەی راگەیاند، سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هاووڵاتیانی سووریا دەرکردووە و بەشار ئەسەد پەسندی کردووە.
لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سەدان هاووڵاتی سووری بوونە قوربانی و وەک رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئاماژەی پێ دەدات، زۆربەی هەرە زۆری قوربانیانی چەکی کیمیایی لە سووریا منداڵن.
وشە/هەولێر، هیدایەت جان.[1]
رۆژی 03-01-202003-01-2020 بەهۆی هێرشێکی ئەمریکییەکانەوە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی تری حەشدی شەعبی لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.[2]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری وشە
[2]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 10-03-1957
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 03-01-2020 (63 ساڵ)
👫 جۆری کەس♐ سەربازی (پێشمەرگە، گەریللا، شەڕڤان، ئاسایش، پۆلیس و ...)
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🇮🇷 فارسی
💓 لەژیاندا ماوە؟✖️ نەخێر
👥 نەتەوە🌏 بێگانە
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان🛦 بۆردوومانی فڕۆکە
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی)🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2017 11:52AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 15 2017 10:53AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 3 2020 8:36PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 30,142 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.178 KB Oct 14 2017 11:53AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

قاسم سلێمانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 17
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دۆخی عێراق راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️الحشد الشعبی
2.👁️حەشدی شەعبی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️تارمایی فەرماندەیەک؛ قاسم سولەیمانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-01-2020
2.👁️10-03-1957
📖 کورتەباس
1.👁️حەشدی شەعبی چییە و چۆن دامەزرا؟
2.👁️دووبارە بوونەوەی مێژوو (ئەزموون – وانە)، ئایا کورد پێویستە جارێکی تر ڕوو لە عێراق بکاتەوە ؟
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 14,508 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574