📊 بابەت 374,201 | وێنە 58,999 | پەڕتووک PDF 10,984 | فایلی پەیوەندیدار 42,530 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,603
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-06-2020
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 06-06-2020
باکووری کوردستان
- لێهات بۆتی وڵاتپارێزی کورد کە لە 2ی حوزەیران لە شاری ڤوبەرتاڵ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردبوو، تەرمەکەی برایەوە بۆ شاری جزیری زێدی خۆی لە باکووری کوردستان و لەوێ بە خاکسپێردرا.[1]
- دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپرسیۆنەکانی بۆ پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد لە ئەدەنە ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا و 10 کەسی دەستگیرکرد.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە رحا رایگەیاند، ئەنجامدانی هەموو چالاکییەک بۆ ماوەی 30 رۆژ لە ناوەندی رحا و هەموو ناوچەکانیدا قەدەغە دەکەن. ئەو قەدەغەکارییە لە 8ی حوزەیرانەوە دە
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
هونەرمەندێکی بەناوبانگی قامیشلۆ بوو. رۆژی 07-06-2018 کۆچی دوایی کرد.
📖 کوڕە تازە زاواکەم بە بەرچاومەوە کوژرا و کچ و بووکەکەشم بەسەبایا بران | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کوڕە تازە زاواکەم بە بەرچاومەوە کوژرا و کچ و بووکەکەشم بەسەبایا بران


فایلی پەیوەندیدار 📂
دواڕۆژ، بورهان یەحیا
دایکی سامی کە نزیکەی مانگێک دەبوو ژنی بۆ کوڕەکەی هێنابوو، پاش هاتنی داعشداعش بۆ شەنگالشەنگال کوڕەکەیان لەبەرچاویدا کوشت و کچ و بووکەکەشیان بە سەبایە برد، ئه و دەڵێت زۆر هەوڵیاندا منیش ببەن، نەڕۆیشتم و لەسەر تەرمی کوڕەکەم مامەوە و دەگریام، نیوە شه و هەستام گۆڕێکی بۆ هەڵبکەم، لەبەرئەوەی بێهێز بووم نەمتوانی ئەم کارە بکەم و بەجێمهێشت.
پیاوەکانیان کوشت و کچ و منداڵەکان وەکو سەبایە بران
موراد خەڵەف، توێژەری کۆمەڵایەتی و مێژووی ئێزدییەکان لەسەر زاری دایکی سامی گێڕایەوە و وتی لەسەرەتای هاتنی چەکدارانی داعش بۆ شەنگال کە گەیشتنە سنوری تەلعزێر، حەوت چەکدار بە سێ ئۆتۆمبێل هاتنە ناو گوندەکەی ئێمە و یەکسەر پیاوەکان ئاڵای سپییان هەڵکرد، به و مانایەی کە ویستی شەڕیان نییە، چەکدارانی داعش وتیان هەرچی چەک و مۆبایل و پارە و زێرتان هەیە بیهێنن بۆمان و هیچ زیانێکتان پێناگات.
باس لەوەشدەکات دواتر ژنە بەتەمەنەکان و ئەوانەی خوار تەمەن 40 ساڵن لێکجیاکرانەوە، دوای کەمێک گوێمان لە دەنگی گوللە بوو، هەندێک لە پیاوان لەناو خانووەکاندا و هەندێکیان لە دەرەوە کوژران کە ژمارەیان 12 پیاو بوو، پاشان هەموو ژنەکانیان خستە ژورێکەوە و پێیانوتین هەموو ئه و کچ و ژنانەی خوار تەمەن 40 ساڵن بە سەبایا دەبرێن بۆ موسڵ، ئیدی دەستمانکرد بەهاوار و قیژە و گریان.
کوڕێک مانگێک بوو هاوسەرگیری کردبوو لەبەرچاوی دایکی کوشتیان
دایکی سامی کە ئەم هەموو دیمەنە ناخهەژێنانەی بە چاوی خۆی بینیوە، بەچاوی پڕ گریانەوە دەڵێت هەموو منداڵەکان و کچ و ژنە خوار تەمەن 40 ساڵەکان خرانە سێ ئۆتۆمبێلەوە و بەره و جێگایەکی نادیار بردیانن و ئێمەیان نەبرد، تەرمی پیاوەکانیان لەبەردەمی ئێمەدا بەجێهێشت، ترس هەموو دایگرتبووین و نەماندەتوانی پیاوەکان بنێژین و هەمومان دەگریاین.
ئه و ژنە دەگێڕێتەوە و دەڵێت ویستیان منیش لەگەل خۆیان ببەن، رازی نەبووم و لەسەر تەرمی کوڕەکەم لەخۆم دەدا و دەگریام و بە داعشەکانم وت بەهەموو ژیانم یەک خولەک کوڕەکەم بەجێنەهێشتووە، چۆن ئێستا بەجێیبهێڵم، ئیدی نەیانبردم، چەندین کاتژمێر لەسەر تەرمی کوڕەکەم هاوارم دەگرد و دەگریام، بۆ نیوەشه و ئیتر بێهیوا بووم و زانیم کە بە تەنیا ماوم و کوڕە تازە زاواکەم لەگەل هاوسەرەکەی و کچە جوانەکەم و خانوو و باغ و هەموو شتێکم لەدەستداوە و تەنیا داواکاری من لەخوا ئەوەبوو کە گیانی منیش بۆ لای خۆی ببات.
دایکی سامی لەگەڵ هەڵکێشانی هەناسەیەکی درێژ و بەرچاوی پڕگریانەوە دەڵێت نیوەشه و بڕیارمدا لەسەر تەرمی کوڕەکەم هەستم و هەوڵبدەم گۆڕێک لەتەنيشت مەزارگەی شێخ مەند لەلای باخەکەی خۆمان هەڵبکەنم و بزانم کوڕەکەم لەکوێ شاردووەتەوە و دواتر بێم و سەردانی بکەم، هەرچەندە لەوکاتەدا تەنیا گیانێکی بێ رۆح بووم، کە هەوڵمدا کوڕەکەم بۆ نزیک مەزارگەکە ببەم، لەبەر بێهێزیم نەمتوانی ئەم کارە بکەم و بەجێمهێشت، ئیتر لەوکاتەوە تائێستا بڕیارمدا بەدوای کچ و بووکەمدا بگەڕێم و به و هیوایەوە ژیان ببەمەسەر.
لەگەڵ هاوڕێکەم دەرگای ژورەکەمان شکاند و هەڵاتین
(سامیه جندۆ) تەمەن 17 ساڵ و قوتابی ئامادەیی، کچی دایکی سامی بەمشێوەیە باس لەهەڵاتنی لەدەست داعش دەکات، ئەوکاتەی چەکدارانی داعش هاتنە ناو گوندەکەمان و بەره و کۆمەڵگەی سیبا شێخ خدر و بەعاج و تەلەعفەر و دواتر بۆ موسڵ بردیانین و هەر هەمومان لە هۆڵێکی دووقات لە تەنيشت دارستانێکی بچووک کۆکردینەوە و بۆ ماوەی 7 رۆژ لەوێ ماینەوە.
کچەکە دەڵێت من و سەمیرەی هاوڕێم بەره و فەلوجە براین و کچ و ژنەکانی تریش هەر یەکێکیان بۆ شوێنێک بران، کە گەیشتینە فەلوجە، من و هاوڕێکەم دەرگای ژورەکەمان شکاند و بۆ لای بەغدا هەڵاتین، دواتر هاتین بۆ هەولێر، لەوێ لەرێگای تەلەفونەوە ویستم پەیوەندی بە تاکە براکەم یان دایکم بکەم، تەلەفۆنی هەردووکیان داخرابوو، دواتر زانیم کە تاکە براکەم داعش کوشتوویەتی و من و دایکم بە تەنیا ماوین.
ئه و کچە بەدەم گریان و چاوی پڕ فرمێسکەوە دەگێڕێتەوە ویستم بچمەسەر گۆڕی براکەم، بەڵام زانیم کە گۆڕیشی نییە، ئەمە جگە لەوەی هەموو ماڵ و موڵک و کەسوکارەکەم لەدەستداوە.[1]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە: دەزگای دواڕۆژ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 18 2017 1:55PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 20 2017 5:47PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 20 2017 5:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,570 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.133 KB Oct 18 2017 1:56PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کوڕە تازە زاواکەم بە بەرچاومەوە کوژرا و کچ و بووکەکەشم بەسەبایا بران

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بورهان یەحیا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,155 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574