ئاوارەکانی دوێنێ شەوی مەخمور
باکووری کوردستان
- سوپای تورک لە سنووری
ئامەدئامەد، بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دەستپیکردو بە فڕۆکە و هاوەن بۆردوومان دەکات.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوتی کەوتەوە لە تاران، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا 10 کرێکار گیانیان لە دەستدا، کە شەشیان کوردن و خەڵی شاری
ئیلامئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
[4]
باشووری کوردستان
- رایان دیلۆن، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەڕی پێشمەرگه و هێزە عیراقییەکان وەستاوە و ئەوان هەوڵی نێوەندگیری نێوان
هەولێرهەولێر و بەغدا دەدەن.
[1]
- ئێران بڕیاریدا بەفەرمی مەرزی
پەروێزخانپەروێزخان بەڕووی هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە کە زیاتر لە 10 ڕۆژە داخراوە.
[1]
- حکومەتی عیراق داوای ڕادەستکردنەوەوی سەرجەم چەک و تەقەمەنی و کەلوپەرلی سەربازیی لەهێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ نوسینگەی
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عەبادی فەرمانی کردووە بە راگرتنی جموجۆڵی سەربازیی بۆ ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو.
[1]
- بەرپرسی پەیوەندییەکانی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەیان پێشوازی لە بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی بۆ راگرتنی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەکات.
[1]
- کەناڵی ئافاقی عەرەبی چەند وێنەیەکی بەرپرسانی پارتی و حەشدی شەعبیی بڵاوکردەوە کە بە وتەی کەناڵەکە ئەمڕۆ هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی سنوورەکان بۆ ساڵی 2003 بگەڕێتەوە.
[1]
- لە هەولێر شەشەم ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
[1]
- وەزارەتی بەرگری کەنەدا یارمەتی و کۆمەکە سەربازییەکانی بۆ عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسارد، بەهۆی ئەو رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەی لە نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەوە روویاندا.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان