ئارێز عەبدوڵڵا ڕونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
لە هەڵومەرجی شێواو هەڵپەرستان باشتر دەرفەتیان بۆ دەرەخسێ تا دەستی خۆیان بوەشێنن، بەڵام راستی هەرچییەک بێ و هەر چۆن بێ هەر بەراستی دەمێنێتەوە، لەماوەی ڕابردوو سەرچاوەیەکی (ناسراو) تەنیا بۆ خزمەتکردنی ناحەزانی گەل و (ی.ن.ک) هەوڵیدا کێشەیەک بۆ بەندە دروست بکاو پێی وابوو بەپیلانێک دەتوانێ ناو و ناوبانگی بەندە لەکەدار بکا. بەتومەتێکی هەڵبەستراو لە رێگای ئەم و ئه و لە بەغدا دۆسیەیەکیان بۆ لە دادگای الرصافە (بەغدا) کردومەتەوە گوایە من بڕوانامەکەم ساختەیە!
ئەوەی جێگای باسە لایەنی پەیوەندیدار بەبێ ئەوەی پەیوەندی بەسەرچاوەی دەرچونی بڕوانامەکەوە بکا راستەوخۆ لە رێگای داواکاری گشتی داوای لێسنەدنەوەی پارێزبەندی منی کردووە. کێشەکە هێشتا ماوەتەوە و من لەوبارەیەوە بێ باکم و لەبەردەم دادگاش ڕاستیەکە ڕوون دەبێتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی سەرچاوەی تومەت هەڵبەستنەکە نەتوانێ ئامانجەکەی بپێکێ بە پێویستم زانی ئه و ڕونکردنەوەیە بدەم. پەتی درۆش هەمیشە کورتە.
27-10-2017