#خەرمان# کوتان کاری بزن نيە
گا و گوێدرێژ و وڵاغە بەرزە کاری ڕاکێشانی #جەنجەڕ# و خەرمان کوتانی پێکراوە و کارێکی ئاسانيش نەبووە، ئه و جەنجەڕ ڕاکێشانە بە(بزن) ناکرێت بۆيە ئه و ئيديۆمە بەکەسێک دەوترێت کە کارێک بگرێتە دەست و نەتوانێت ڕايپەڕێنێت و لە ئاستی توانا و ووزەی ئه و نەبێت و دەوترێت(خەرمان کوتان کاری بزن نيە) واتە کاری گران بەهەموو کەس ناکرێت.