2 نەخۆشخانەی
کرماشانکرماشان 210 میلیارد تمەن خەساریان بەرکەوتووە/ سکاڵا لەسەر بەڵێندەری نەخۆشخانە نوێکەی ئیسلام ئاوا تۆمار کراوە
بەشی کرماشان- جێگری بەڕێوەبەرایەتی و داراییی زانستگای پزیشکیی کرماشان وتی: نەخۆشخانەی
سەرپێڵ زەهاوسەرپێڵ زەهاو و نەخۆشخانە نوێکەی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا بەهۆی
بوومەلەرزەبوومەلەرزەکەی ئەم دواییەوە زیاتر لە 200 میلیارد تمەن خەساریان بەرکەوتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوکتۆر قوباد محەمەدی لەوبارەیەوە گوتی: بەداخەوە پاش بوومەلەرزەکە نەخۆشخانەی 96 قەرەوێڵەییی سەرپێڵ زەهاو لە بنەماوە خەساری بەرکەوتووە و چیتر بە کەڵکی بەکارهێنان نایێت ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا لەسەدا 30 خەساری بەرکەوتووە.
محەمەدی ئاشکرای کرد: بەداخەوە لە بوومەلەرزەکەدا ستراکچەری نەخۆشخانە نوێکەی ئیسلام ئاوایش کە ئەمساڵ کرایەوە خەساری بەرکەوتووە و بە کەڵکی بەکارهێنان نایێت.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو زانستگای پزیشکیی کرماشان لە مەرجەعی داد سکاڵای دژ بە بەڵێندەری پڕۆژەکە تۆمار کردووە و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکەین.
[1]
16-11-2017