Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📊 هەولێر پلەی یەکەم وەردەگرێت لە ئامارەکانی توندوتیژیی دژ بە ژناندا | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
هەولێر پلەی یەکەم وەردەگرێت لە ئامارەکانی توندوتیژیی دژ بە ژناندا
📊 ئامار و راپرسی

ڕۆژنیوز - ماری بەکر
بەپێی ئامارێک، حاڵەتەکانی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی پار 42.5 % زیادییکردووە و زۆرترین حاڵەتەکانیش لە مانگی حەوت و هەشت-دا تۆمارکراون، هەروەها بەرزترین ڕێژەی توندوتیژیی لە هەولێر تۆمارکراوە.
لە هەرێمی کوردستان بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، ئامارەکانی توندوتیژیی دژی ژنان لە بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەکانی لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و شارۆچکەی سۆران وەردەگرێت و بڵاویان دەکاتەوە.
ئەو حاڵەتانەی بەڕێوبەرایەتییەکە وەک توندوتیژیی دەستنیشانی کردوون بریتن لە: سکاڵا تۆمارکردن، کوشتن و خۆ کوشت، سوتان و خۆسوتاندن و دەستدرێژی سێکسی.
هەرچەندە ئێستا لە ڕۆژەکانی کۆتایی مانگی 11 داین، بەڵام بەڕێوبەرایەتییەکە تەنیا ئاماری نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردووتەوە، ڕۆژنیوز پەیوەندی بەو سەرجەم ئەو بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگانەوە کرد، بەڵام نە بەڕێوبەرایەتی گشتی و نە فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتییەکانی دیکە ئامادەنەبوون ئاماری مانگی 10 و ئەم 21 ڕۆژەی مانگی 11 بڵاوبکەنەوە.
ئەمە جگەلەوەی، بەهۆی ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە هەتا ئێستا بەڕێوبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان-ی تێدا نییە، ئامارەکە توندوتیژییەکانی ئەو پارێزگایە دەڕواتەوە بەڕیوبەرایەتی سلێمانی و لەسەر سلێمانی حساب کراوە.
بەپێی ئامارەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا 683 حاڵەتی توندوتیژیی لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و لەدوای سکاڵاکان، کە زۆرترین حاڵەتن، سوتان و خۆسوتاندنن پلەی دووەمیان وەرگرتووە.
لەو ژمارەیەش، هەولێر ڕێژەی %34، دهۆک %21، سلێمانی %24، گەرمیان %10، ڕاپەڕین %6 سۆران %3 –ی بەرکەوتووە، زۆرترین حاڵەتی دەستدرێژیی سێکسی-ش لە دهۆک بووە، هەروەها زۆرترین حاڵەتی سوتان و خۆسوتاندن لە هەولێر بووە.
لەمانگی دوودا، ژمارەی توندوتیژیی تۆمارکراو717 حاڵەتە و لەدوای سکاڵاکان، لەم ژمارەیە زۆرترینیان سوتان و خۆسوتاندن و دەستدرێژی سێکسی-ن.
هەولێر ڕێژەی %32.9 و دهۆک %25 و سلێمانی % 22 و گەرمیان %8 و ڕاپەڕین %6 و سۆران %4 ی حاڵەتەکانی توندوتیژییان بەردەکەوێت.
لە مانگی سێ‌ دا 651 حاڵەتی توندوتیژیی تۆمارکراوە، بێجگە لە سکاڵاکان، زۆرترینیان سوتان و خۆسوتاندن و دەستدرێژی سێکسی-ن، لەم ژمارەیەش هەولێر ڕێژەی %34 و دهۆک %28 و سلێمانی %20 و گەرمیان %8 و ڕاپەڕین %5 و سۆران %3 یان بەردەکەوێت و زۆرترین حاڵەتی دەستدرێژیی سێکسی لە دهۆک و سوتان و خۆسوتاندن لە هەولێر تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکە، لە مانگی چواردا ژمارە توندوتیژی تۆمارکراو 740 حاڵەتە و له و ڕێژەیەش %38ی لە هەولێر، %22ی لەدهۆک، %21ی لە سلێمانی، %6ی لەگەرمیان، %6ی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و %4ی لە سۆران بووە، بێجگە لەسکاڵاکان، زۆرترینی حاڵەتەکانی سوتان و خۆسوتاندن لە هەولێر و دهۆک بووە و زۆرترین حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی لە سلێمانی و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بوون.
هەروەها لەمانگی پێنج-دا، ژمارەی تۆمارکراوی توندوتیژیی بەرزبووەتەوە بۆ 998 حاڵەت‌ و بێجگە لەسکاڵاکان، زۆرترینیان سوتان وخۆسوتاندنە، لەم مانگەشدا جارێکی دیکە هەولێر بەرزترین ڕێژەی بەرکەوتووە، کە ڕێژەی %30 یە و % 25 لە دهۆک، %24 لە سلێمانی و %9 لە گەرمیان، %6 لە ڕاپەڕین و %3 لە سۆران تۆمارکراوە.
ئامارەکان لەمانگی شەش دا دابەزیوە و 644 حاڵەتی توندوتیژیی تۆمارکراوە، بێجگە لەسکاڵاکان، زۆربەیان کوشتن و خۆکوشتن و سوتان و خۆسوتاندن بوون و زۆرترینیان لە سلێمانی تۆمارکراون.
‌ بەگشتی لە ڕیژەی توندوتژییەکان-ی ئەو مانگەدا، %38 لە هەولێر، %25 لە دهۆک، %19 لە سلێمانی، %8 لە گەرمیان، %7 لە ڕاپەڕین و %3 لە سۆران بووە.
لەمانگی حەوت-دا ئاماری توندوتیژییەکان بۆ نزیکەی دوو هێندەی مانگی پێشووتر زیادییکردووە و بووە بە هەزار و 112 حاڵەت، کە دوای ‌سکاڵاکان، زۆرترینی حاڵەتەکانی سوتان وخۆسوتاندنە و لەو حاڵەتە هەولێرە لە پلەی یەکەم-دایە‌ و حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی-ش بەدوای ئەوان-دا دێت، کە زۆرترین حاڵەتی لە سلێمانی بووە.
لەو مانگەدا %37 ی توندوتیژییەکان لە هەولێر، %27 لە دهۆک، %19 لە سلێمانی، %8 لە گەرمیان، %4 لە ڕاپەڕین و %2 لە سۆران تۆمارکراون.
لەمانگی هەشت-دا ئامارەکانی توندوتیژیی هەر بە بەرزیی ماوەتەوە و زیادییکردووبۆ هەزار و 117 حاڵەت، بێجگە لەسکاڵاکان، کە هەمیشە لە ڕیزبەندیی یەکەم-دایە، زۆرترینیان حاڵەتی خۆسوتاندن و دەستدرێژی سێکسیی بوون، کە‌ بەزۆریی لە هەولێر تۆمارکراون.
لەو مانگەشدا، ڕێژەی %30ی توندوتیژییەکان لە هەولێر، %22 لە دهۆک، %26 لە سلێمانی، %8 لە گەرمیان، %7 لەڕاپەڕین و %3 لەسۆران تۆمارکراون.
لە ئاماری مانگی نۆدا‌ ژمارەی توندوتیژییە تۆمارکراوەکان کەمیکردووە بۆ 783 حاڵەت،‌ له و ژمارەیە بێجگە لە سکاڵاکان، زۆرترین حاڵەتیان سوتان و خۆسوتاندنە و زیاترینیان لە هەولێر ڕوویانداوە.
هەروەها، لەکۆی گشتی حاڵەتەکان هەولێر ڕێژەی %30، دهۆک %28، سلێمانی %22، گەرمیان %11، راپەڕین %4 و سۆران %2ی بەرکەتووە.
بەپێی ئەو ئامارانە لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2017-دا لە سنووری هەولێر، دهۆک، سلێمانی، سۆران، ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان حەوت هەزار و 445 حاڵەت تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش هەولێر زۆرترین حاڵەتی بەرکەوتووە کە بریتییە لە دوو هەزار و 530 حاڵەت.
لەدوای هەولێر، دهۆک پلەی دووەم وەردەگرێت لە توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان و لەو ماوەیەدا هەزار و 876 حاڵەتی لێ تۆمارکراوە، لە سلێمانی-ش هەزار و 682 حاڵەت تۆمارکراوە و پلەی سێیەمی وەرگرتووە، هەروەها 656 حاڵەتیان لە گەرمیان و 441 حاڵەت لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و 260 حاڵەتیش لە سۆران بووە.
بەوپێیەش، ڕێژەی گشتی توندوتیژییەکان لە هەولێر 33.9 %، لە دهۆک 25.1 %، لە سلێمانی 22.2%، لە گەرمیان 8.8 % لە ڕاپەڕین 5.9 % و لە سۆران 3.4 % بووە.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، دەرکەوتووە لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ-دا لە مانگی حەوت و هەشت زۆرتین حاڵەتەکانی توندوتیژیی تۆامرکراون، و زۆربەیان تۆماری سکاڵا و سوتان و خۆسوتاندن و دەستدرێژی سێکسییە.
هەروەها، لە نۆمانگی یەکەمی ساڵی 2017 بەبەراورد بە ساڵی 2016 ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژیی لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و‌ لە پێنج هەزار و 227 حاڵەتەوە بووەبە حەوت هەزار و‌ 445 حاڵەت و بەمەش توندوتیژیی لەچاو ساڵی ڕابردوو دوو هەزار و 218 حاڵەت زیادیکردووه،‌ واتا‌ بە ڕێژەی 42.5 % توندوتیژییەکان لە 2017 دا زیاتربووە.[1]
22-11-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 22-11-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-11-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-11-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🤺 توندوتیژی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 22 2017 9:32AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Nov 22 2017 11:37AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Nov 22 2017 11:37AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,548 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574