لە دهۆک لە 10 مانگی 2017دا 15 کەس لە پاڵاوگە نەوتییەکان سووتاون
📊 ئامار و راپرسی
لە کۆمەڵگەی پیشەسازی کواشێ پارێزگای
دهۆکدهۆک 170 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، لە 10 مانگدا 15کرێکار لەو پاڵاوگانەدا گیانیان لە دەستداوە، کەوتنەوەی ئاگر و ژەهراوی بوون بە ماددەی مەرتسیدار هۆکاری گیانلەدەستدانی کارمەندەکان بوون.
شەهاب ئەحمە و سێ کارمەند سووتان دووانیان گیانیانلەدەستدا، شەهاب قوتابی قۆناخی دووەم بوو لە زانکۆی دهۆک، ئێواران لە پاڵاوگەیەکی کواشێ کاری دەکرد، شەهاب و هاوڕێیەکی بە تەقینەوەی تانکەرێک هەفتەی رابردوو گیانیان لە دەستدا.
ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک فەرمانی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی داوە، بەڵام نەک هەر دانەخراون بەڵکو ژمارەیان زیادیکردوە.
[1]
27-11-2017