گەریلا لە شرناخ و جولەمێرگ چالاکیی دژی سوپای تورک ئەنجامدا
📝 بەڵگەنامەکان
گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە، لە
شرناخشرناخ و
جولەمێرگجولەمێرگ دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و گورزی کوشندەیان لێدان.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمییدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە شرناخ و جولەمێرگ و کوژرانی سێ سەربازی تورکی ڕاگەیاند.
هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 09:30 خولەکی سەرلەبەیانی، لە گردی خوەدێ-ی سەر بە ناوچەی عادڵبەگی شەمزینان-ی جولەمێرگ، گەریلاکانمان چالاکییەکیان دژی پێگەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا.
هەپەگە ڕاشیگەیاند: هەر دوێنێ کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ، لە نزیک گردی کۆردینەی سەر بە چەلێ-ی جولەمێرگ، گەریلاکانمان چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەکەشدا دوو سەربازی تورک کوژران، سوپای تورک پاش ئەو چالاکییە بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.
هەپەگە لە کۆتاییدا ڕایەگیاند: دوێنێ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، لە دەوروبەری قلابان-ی سەر بە شرناخ، هێزەکانی سوپای تورک هەوڵیاندەدا کامێرای چاودێری دابنێن، گەریلاکانمان دژی ئەو سەربازانەی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا.
[1]
29-11-2017