39 منداڵی ژێر تەمەن 5 ساڵ بە هۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لە دەست داوە
ئاژانسی کوردپا: لە سێ حەوتووی ڕابردوودا و لە کاتی هاتنی
بوومەلەرزەبوومەلەرزە لە پارێزگای
کرماشانکرماشان، 39 منداڵی ژێر تەمەن 5 ساڵ و 11 ژنی دوو گیان لەو ڕووداودا، لە شارەکانی ئەو پارێزگایە گیانیان لە دەست داوە.
بەرپرسی ناوەندی بێهداشتیی پارێزگای کرماشان، باسی لە گیان لە دەستدانی 39 منداڵی ژێر تەمەن 5 ساڵ و 11 ژنی دووگیانی کرد، کە بە هۆی بوومەلەرزە گیانیان لە دەست داوە.
ئیبراهیم شەکیبا لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی ئیسنا ڕایگەیاند: زیاتر لە 1370 ژنی دوو گیان لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان لە کاتی هاتنی بوومەلەرزە بوونیان هەبووە و ناسێندراون و لەو ڕێژەیەش 80 حاڵەتی شاری سەرپێڵی زەهاو نادیارن.
بەرپرسی ناوەندی بیهداشتیی پارێزگای کرماشان هەروەها باسی لە گیان لە دەستدانی 11 ژنی دووگیان کرد کە هەموویان خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بوون.
ئەو بەرپرسە بێهداشتییە لە درێژەدا ئەوەشی خستەڕوو، 39 منداڵی ژێر تەمەن 5 ساڵ لە شارەکانی سەرپێڵ زەهاو، سەلاسی باوەجانی و داڵاهۆ بە هۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لە دەست داوە.
لە لایەکی دیکەوە بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە ڕاگەیەندنە فەرمییەکانی حکوومەتی، گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان گەیشتووەتە 569 کەس و هەروەها کەسێکی دیکەش بێ شوناس و لە نوێترین ئاماری پزیشکی یاسایی ئێراندا هەتا ئێستا 61 کەسی دیکەش بەبێ تۆمارکردنی ناوەکانیان لەو ناوەندە حکوومەتییەکاندا، نێژراون.
[1]
04-12-2017