بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئەتڵەسنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,950) پەڕتووک||
📅 28-05-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی رژیم لە ناوچەی سنووری “ئەلەند” لە شاری خۆی ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەئەنجامی ئەم ڕووداوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “مۆحسین دەروێش زادە” و “ئیبراهیم جوردیزج” خەڵکی گوندی “کەرکووش“ی سەر بە شاری خۆی کرانە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا. هەر لەم پێوەندەدا، رۆژی پێنجشەممە هێزەکانی ئینتزامیی ئۆستانی لوڕستان لە جادە
📅 27-05-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند رەش، رەسووڵ بارووت، رەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی،
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
📊 بابەت 373,915 | وێنە 58,918 | پەڕتووک PDF 10,950 | فایلی پەیوەندیدار 42,199 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,535 |
📝 ئەنجومەنی وەزیران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه 11-12-2017 | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی وەزیران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه 11-12-2017
📝 بەڵگەنامەکان


ئەمڕۆ دووشەممە 11-12-2017 بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.
سەرەتا بەبۆنەی ئه و سەرکەوتنانەوە کە تا ئێستا لە عێراق بەسەر داعشداعشدا بەدەستەوە هاتوون، ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی گەلی کوردستان و هەموو گەلی عێراق و هێزە چەکدارە عێراقییەکان کرد. هەروەها سوپاسی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کرد کە بەبێ هاوکاری و پشتگیریی ئەوان، ئەستەم بوو ئەم سەرکەوتنانە بەدەست بێن. گیانفیدایی و قارەمانیەتیی پێشمەرگەی کوردستانی له و سەرکەوتنانەدا بەرز نرخاند کە یەکەم سەرکەوتنیان بە سەر داعشدا تۆمار کرد و بوونه یەکەم هێزی شکێنەری داعش.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە که داعش تەنها بە لەناوبردنی سەربازی کۆتایی نایەت، بەڵکو بە ڕاستکردنەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و نەهێشتنی ئه و بیر و زەمینە و هۆکارانە دەبێت کە بوونە هۆی دروستبوون و سەرهەڵدانی داعش. دەبێت هۆکارەکان و زەمینەی سەرهەڵدانی داعش بنەبڕ بکرێن. نەمانی داعش بە زامنکردنی یەکسانی و هاوبەشیی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات و دابینکردنی مافەکانیان دەبێت.
لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز د. ئاشتی هەورامیئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتییەکان، سەبارەت بە تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت لە بلۆکەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و داهاتی خەملێنراوی هەناردەکرن و فرۆشی نەوتی بەرهەمهێنراو له و بلۆکانە بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2018، راپۆرتێکی پێشکەشکرد و خەرجییەکانی ئه و بوارەی خستەڕوو.
دواتر بەڕێز ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریوەزارەتی دارایی و ئابووری بەوەکالەت، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە داهاتە گشتییەکانی دیکە، جگە لە نەوت و خەرجییە گشتییەکانی خەمڵێنراو بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2018 خستەڕوو، بەتایبەتیش مووچە و تەرخانکراوی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەکییەکان. ئەنجومەنی وەزیران هەردوو ڕاپۆرتەکە و بژاردەکانی دابینکردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانی لە چوارچێوەی داهاتی چاوەڕوانکراو بۆ ساڵی 2018دا تاوتوێ کرد کە تیایدا دابینکردنی مووچە ئەولەویەت دەبێت.
پاشان سەبارەت بە چاکسازی لە کەرتی وەزیفەی گشتی، خانەنشینی، مووچە، دەرماڵەکان و چارەسەرکردنی بابەتی وەرگرتنی زیاتر لە مووچەیەک لە پارەی گشتی، ڕێکخستنەوەی لیستەکانی خانەنشینان، ڕێکخستنەوەی وارسی شەهیدان، فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندارەکان بە خانەنشینی، سوودمەندانی ئیمتیازاتی زیندانی سیاسی، ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان بە جۆرێک تەنها کەسانی شایستە سوودمەندبن، چالاککردنی سەندوقی خانەنشینی تاکو زامنی مافی خانەنشینانی شایستە بکرێت، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، ڕاپۆرتێک خرایەڕوو.
بەڕێز د. پشتیوان سادقپشتیوان سادق وەزیری پەروەردە، سەبارەت بە ئاستەنگ و بەرەوپێشچوونەکانی ساڵی خوێندنی 2017 2018، بابەتە پەروەردەییەکان، بەها مرۆییەکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ، خۆشەویستیی نیشتمان، ژینگەپارێزی و ڕاگرتنی پاکوخاوێنی لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا، لەگەڵ پو‌ختەی چالاکییەکانی وەزارەت لە بواری خوێندنی پیشەیی و خولەکانی پێگەیاندن و بەهێزکردنی توانای مامۆستایاندا، ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد و ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لێکرد.
بەڕێز عەبدولستار مەجیدعەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەبارەت بە پلانی وەزارەت بۆ قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان، پێداویستیی تاکەکەسی لە ئاو و خۆراک، کۆی پێداویستیی ئاو و خۆراک لە هەرێمی کوردستان، پلانی وەزارەت لە قۆناغەکانی بەرهەمهێنان، بەبازاڕکردن و داکردنی بەروبوومە خۆراکییە سەرکییەکان، سەرچاوەکانی ئاو بەتایبەتیش بەنداوەکان و دروستکردنی پۆنت بۆ گلدانەوەی ئاو، ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد.
ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاپۆرتەکەی تاوتوێ کرد و بڕیار درا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان پێشنیارەکانی وەزارەت تاوتوێ بکەن تاکو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.
11-12-201711-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-12-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 11 2017 9:21PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 11 2017 10:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 11 2017 10:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,255 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی وەزیران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه 11-12-2017
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-12-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,093 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574