10 هونەرمەند هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵن
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، بورهان یەحیا
ئەندامێکی لقی
دهۆکدهۆکی ئەنجومەنی
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانسەندیکای هونەرمەندانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا 10 هونەرمەند کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات.
نیهاد سەعدوڵڵا ئەندامی لقی دهۆکی ئەنجومەنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بۆ دواڕۆژ وتی ئاستی بەرهەمهێنان لەکەرتی هونەری لەدهۆک لەم سێ ساڵەی رابردوودا بە رێژەی 85% کەمیکردووە.
وتیشی تەنیا سێ هونەرمەند لەدهۆک لەسەر کاری هونەرییەکان تایبەت گۆرانی وتن بەردەوامن، چونکە ئەوانیش کەسانی سەرمایەدار پاڵپشتیان دەکەن، بەڵام حەز ناکەن بناسرێن.
باسی لەوەشکرد هەموو یارمەتییەکی حزبەکان و حکومەت بۆ هونەرمەندان وەستاوە، بەم هۆیەوە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا 10 هونەرمەند بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
سەعدوڵڵا وتیشی بەشێک لەم هونەرمەندانە لەسەر ئاستی هەرێم بەناوبانگن و چونیان بۆ دەرەوەی وڵات کاریگەری لەسەر ئەو کەرتەی هونەر دەبێت.
[1]
14-12-201714-12-2017