بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: جاشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 25-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا هێرشی کردە سەر ماڵی حەوا کران دایکی ئاشتیی تەمەن 65 ساڵ و ماڵەکەیان تێکوپێکدا.[1]
- دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان ئەم جارە لە گوندی شەمسەی حەسکیف هێرشی کردە سەر گۆڕ و گۆڕستانەکان. ئاڵای تورک بە دار و درەختی دووروبەری گۆرستانەکەوە هەڵواسران.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، چوار چالاکی فەرهەنگیی کوردی بە ناوەکانی شەهریار تەهماسبی و ئەردەشیر
📅 25-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە ھەڵەبجە دەست بەسەر 7 پارچه شوێنەوار و نزیكەی 5 ھەزار سكەدا گیرا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان روویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو.
رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
لە 26-05-1999 لە سلێمانی دامەزراوە و سەنتەری لە زۆربەی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان
رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,855 | وێنە 58,875 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,082 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,513 |
📊 کەرکوک، خوێندن بە زمانی کوردی لە لێواری مەرگدایە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
کەرکوک، خوێندن بە زمانی کوردی لە لێواری مەرگدایە
📊 ئامار و راپرسی


خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە لێواری مەرگدایە، بەرپرسانی خوێندنی کوردیش لە شارەکە دەڵێن، زیاتر لە چوار هەزار خوێندکار کەرکوکیان جێهێشتووە، دەشڵێن، بەهۆی پشتگوێخستنیان لەلایەن هەرێمەوە، ئەگەر هەیە خوێندن بە زمانی کوردی بە یەکجاری پەکی بکەوێت.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە لە ساڵی 2003دا، خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک کراوەتەوە، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێم و بەتایبەتتر دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، خوێندنی کوردی لە شارەکەدا کەوتووەتە مەترسییەوە.
پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاریی خویندنی کوردی لە شاری کەرکوککەرکوک، بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت:ئەگەر بڵێین دۆخی خوێندنی کوردیخوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک باشە ئەوە ڕاستنییە، لە بەر ئەوەی دۆخێکی زۆر نەخوازراو ڕووی لە خوێندنی کوردی لە شارەکە کردووە، پێشتر حکومەتێک هەبوو بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتی تەوامان پێی بەستبوو، بەڵام لە ئێستادا خوێندنی کوردی لەم شارە بێناز کەوتووە، لە 16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەرەوە وا دەچینە ناو ساڵی 2018وە، تاوەکو ئێستا وەزیری پەروەدەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندییەکیشی نەکردووە و نەیپرسیوەتەوە کە دۆخی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک چۆنە.
دەشڵێت:لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بێ هیوا بووین، بۆیە بە ناچاری لە هەوڵداین بۆ ئەوەی پەنا بەرینە بەر حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری کێشەکانی خوێندنی کوردی بکەن لە شارەکە.
دەربارەی کێشەکان، بەرپرسی یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی، وتی:ئێمە مامۆستایانمان مووچەیان نییە، حکومەتی هەرێم 60 ڕۆژ جارێک نیو مووچەیەک دەدات، لێرەشەوە بۆ ئەو مووچە کەمە دەبێت سێ کاتژمێر بە ڕێگای هەولێرەوە بن بۆ وەرگرتنی.
وتیشی:کێشەکانمان زۆر زۆرن، ناتوانین پێداویستی خوێندن لە شارەکە دابینبکەین، تەنانەت ناتوانین دەرگایی قوتابخانەیەک چاکبکەین، لەبەر ئەوەی هیچ پارەیەکمان لە بەردەستنەماوە، هیچ پێداویستییەکمان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ دابینناکرێت، ئەگەر دۆخەکە بەمشێوە بڕوات و چارەسەر نەکرێت، ڕەنگە خوێندنی کوردی لە شارەکە بەیە کجاری پەکی بکەوێت، لەلایەن بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەدەی هەرێمەوە بە ئاشکرا پێمان وتراوە، لە ئێستادا کەرکوک داگیرکراوەو ناتوانین هیچ هاوکاریەکتان بکەین.
دەربارەی ژمارەی ئەو خوێندکارە کوردانەی نەگەڕانەوتەوە سەر خوێندن، ناوبراو دەڵێت:بەشێوەیەکی فەرمی کە داتا گەیشتووە بەدەستم نزیکەی 1300 خوێندکار لە شاری سلێمانین و نەگەڕاونەتەوە کەرکوک، وە هەروەها نزیکەی سێ هەزار خوێندکار لە شاری هەولێر و دەوربەری ماوەنەتەوە، بەکۆی گشتی زیاتر لە چوار هەزار خوێندکار، دوای ڕووداوەی 16ی ئۆکتۆبەر نەگەڕاونەتەوە قوتابخانەکانیان و لە شارەکانی هەرێم جێگیر بووەن.
ئەوەشی وت:تا ئێستا خوێندنی کوردی لە شارەدێی پردێ و شارۆچکەی دوبز-ی سەر بە پارێزگای کەرکوک بە تەواوی ئاسایی نەبووەتەوە.
لەسەر هەمان پرس، حەسیبە عەبدوڵا سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی وت:ئێمە وەک یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕێگا نادەین خوێندنی کوردی لە شارەکە بکەوێت، ئەوەی ئەمڕۆ مامۆستایانی کورد دەیکەین لە شارەکە هیچی کەمترنییە لە قوربانیدان و گیانفیدای برا پێشمەرگەکانمان، چوونکە مامۆستایان ئەمڕۆ بەبێ مووچە دەوامدەکەن، بەڵام ئارامگرتن سنووری هەیەو تا کۆتایی نابێت، ئەگەر فریای خوێندنی کوردی نەکەون، پەلەقاژەکە خوێندنی کوردی لە ناو دەبات.
بە پێی چەند زانیارییەک کە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، چەندین خانەوادەی کوردی شارەکە، بەهۆی بێ ئومێدی و لاوازی خوێندنی کوردی، نەوەکانیان لە خوێندنی کوردییەوە دەگوازنەوە بۆ خوێندنی عەرەبی، مەترسی ئەوەش دەکرێت حاڵەتە ببێتە دیاردەیەک لە شاری کەرکوک.
لە دوای ساڵی 2003وە، خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک دەستیپێکردووەو بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی دەمەزراوە، کە ڕاستەوخۆ لە لایەن وەزارەتی پەروەدەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.[1]
14-12-201714-12-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 14-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-12-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🎒 پەروەردە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 14 2017 11:33AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 14 2017 9:54PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 14 2017 9:54PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,117 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
کەرکوک، خوێندن بە زمانی کوردی لە لێواری مەرگدایە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-12-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574