بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: یارینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 25-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا هێرشی کردە سەر ماڵی حەوا کران دایکی ئاشتیی تەمەن 65 ساڵ و ماڵەکەیان تێکوپێکدا.[1]
- دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان ئەم جارە لە گوندی شەمسەی حەسکیف هێرشی کردە سەر گۆڕ و گۆڕستانەکان. ئاڵای تورک بە دار و درەختی دووروبەری گۆرستانەکەوە هەڵواسران.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، چوار چالاکی فەرهەنگیی کوردی بە ناوەکانی شەهریار تەهماسبی و ئەردەشیر
📅 25-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە ھەڵەبجە دەست بەسەر 7 پارچه شوێنەوار و نزیكەی 5 ھەزار سكەدا گیرا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان روویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو.
رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
لە 26-05-1999 لە سلێمانی دامەزراوە و سەنتەری لە زۆربەی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان
رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,855 | وێنە 58,875 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,082 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,513 |
📊 هێشتا تەرمی ژمارەیەک هاونیشتمانی جزیرە نەدۆزراوەتەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
هێشتا تەرمی ژمارەیەک هاونیشتمانی جزیرە نەدۆزراوەتەوە
📊 ئامار و راپرسی


دوو ساڵ بەر لە ئێستا بەهۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و بزووتنەوەی لاوانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەپەکەکە، کە بە شەڕی خەندەق ناسراوە، قەدەخەی هاتووچۆ لە شارۆچکەی جزیرەجزیرەی سەر بە شرناخشرناخ لە باکووری کوردستان راگەیێندرا.
بەر لە راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیانی جزیرە ماڵەکانیان چۆڵکرد و بەرەو ناوچەکانی دەوروبەری جزیرە و شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا ئاوارەبوون.
ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لەشارۆچکەی جزیرە لە 14ی کانوونی یەکەمی 2015 دەستیپێکرد و تاوەکو 2ی ئاداری 2016 بەردەوامبوو.
بەگوێرەی راپۆرتی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە جزیرە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستدا، تەنیا لە گەڕەکەکانی بۆستانجی و دەوروبەری هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە کوشتی 100 کەسی سڤیل کە بۆ پاراستنی گیانیان لەنێو سێ ژێرزەمیندا لەو گەڕەکە خۆیان حەشار دابوو تۆمەتباردەکرێن.
بەگوێرەی ئامارەکانی سوپای تورکیا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ بزووتنەوەی لاوانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێری سەر بە پەکەکە 25 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و 666 ئەندامی بزووتنەوەکەش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەبەرامبەردا هیچ ئامارێکی دیکە رانەگەیێندراوە.
هەروەها بەهۆی شەڕەوە 60 هەزار هاونیشتمانی لە جزیرە ئاوارەبوون و 699 بەربەست لابراوە و 252 خەندەقیش لەلایەن سوپای تورکیاوە پڕکراوەتەوە. هەروەها 409 تەقەمەنی کە دەستیان بەسەرداگیراوە تەقێندراونەتەوە.
لە جزیرە 10هەزار خانوو و باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە، کە هەزار و 200 باڵەخانەیان بە تەواوەتی خاپوور بوونە و سێ هەزار باڵەخانەش بەشێوەیەک زیانیان بەرکەوتووە، کە ناتوانرێت بەکاربهێندرێن.
وێڕای ئەوەی دوو ساڵ بەسەر رووداوەکانی شارۆچکەی جزیرە لە باکووری کوردستان تێپەڕدەبێت، بەڵام تا ئێستا تەرمی ژمارەیەک هاونیشتمانی نەدۆزراونەتەوە، کە لە شەڕی خەندەق لە نێوان سوپای تورکیا و بزووتنەوەی لاوانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێر سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە چەندین جار داوایان لە بزووتنەوەی لاوانی وڵاتپارێز کرد کە خەندەقەکان پڕ بکەنەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
دوای رووداوەکان موراد قەرەیڵان، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، واتە باڵی سەربازیی پەکەکە، لە میدیای فەرمیی پەکەکەدا رەخنەی لە ستراتیژی لێدانی خەندەق و شەڕ لە شارەکان گرت و رایگەیاند پێویست نەبوو تا ئەو ئاستە شەڕ لە شارەکان رووبدات.
هەرچەندە لەبارەی ژمارەی کوژراوەکان ئامارێکی ورد بەردەست نییە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، لە شەڕی ناسراو بە شەڕی خەندەق لە ناوچەی سووری ئامەدئامەد و پارێزگای شرناخ و مێردینمێردین هەزار و 267 ئەندامی پەکەکە و 113 کارمەندی پۆلیس و سوپا کوژراون. [1]
14-12-201714-12-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 14-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-12-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ جزیرا بۆتان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 14 2017 8:45PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 15 2017 2:17PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 15 2017 2:17PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,199 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
هێشتا تەرمی ژمارەیەک هاونیشتمانی جزیرە نەدۆزراوەتەوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-12-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574