دەسەڵاتە ئەمنییەکانی چەمچەماڵ درا بە دەسەڵاتی سەربازی (حوکمی عەسکەری) و لەکاتژمێر 8ی شەوی 19-12-2017
📝 بەڵگەنامەکان
لەسەر ڕاسپاردەی سەرووی خۆمان...
ئاگاداری دانیشتوانی قەزای
چەمچەماڵچەمچەماڵ دەکەینەوە کە سەرجەم دەسەڵاتەکانی لیژنەی ئەمنی قەزا دراوە بە دەسەڵاتی سەربازی(حوکمی عسکری) لەلایەن فەرماندەی هێزەکانی بەرگری فریاکەوتنی چەمچەماڵەوە سەرپەرستی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکرێت و پێویستە سەرجەم هێزە ئەمنیەکان پابەندی بڕیارەکانی بن و فەرمانی لێوەرگرن، بۆیە لەکاتژمێر 8ی ئەم شەوە وە جموجۆڵی هاتووچۆ ڕادەگیرێت و هەرکەسێک سەرپێچی بکات بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و توندترین سزا دەدرێت.
ئاگاداریشتان دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی سنوری چەمچەماڵ پشووی فەرمیە جگە لە دەزگا ئەمنی و فریاگوزارییەکان.
19-12-201719-12-2017