📊 بابەت 375,067 | وێنە 59,498 | پەڕتووک PDF 11,118 | فایلی پەیوەندیدار 44,114 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,934
لەم کاتەدا 11 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 16-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆16-07-2020
📆15-07-2020
📆14-07-2020
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅16 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 14-07-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر 22 ناوچەی لە پارێزگای شرنەخ، کە ناوەندی شرنەخ و ناوچەکانی جزیر و سلۆپی دەگرێتەوە، بۆ ماوەی 3 رۆژ لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. دوای بڕیار قەدەغەی هاتوچۆ لە لایەن پارێزگای شرنەخەوە، ئۆپڕاسیۆنی سەربازی دەستی پێکرد. بە پێی زانیاریەکان ئۆپڕاسیۆنە سەربازیەکەی چیای جودی، بە بەشداری هەزاران سەرباز دەستی پێکردووە.[1]
- ئاژانسی هەواڵیی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە شاری غازی عەنتاب هەڵیانکوتاوەتە سەر (30) شوێن و ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیرکردووە
✌️ فارس یونس عەبدولسەلام
شەهید فارس یونس عەبدولسەلام تەمەن 18 ساڵ لەشاری خانەقین لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی خوێندووە، وەکو خۆبەخشێک لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دژ بەداعشەوە بەشداری شەڕەکانی کردووە، رۆژی 15-7-2015 لەگەڵ چوار هاوڕێی تری بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لەجەلەولا شەهیدبوو. تاقانەی خێزانەکەی بوو.
👫 زارا محەمەدی
ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین.
زارا محەمەدی، مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردیە، منداڵانی کورد فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایک دەکات. رۆژی 14-07-2020 لەلایەن دادگای داگیرکەری ئێرانەوە بە 10 زیندانی حوکم درا.
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
شێخ محەمەدی خاڵ کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کەبەپێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی میرنشینی بابان لە قەلاچوالانەوە بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیەوه، کەمەلا ئەبوبەکری موسەنیفه بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر.
مامۆستا خاڵ لەساڵی 1904 لەشاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناودا
📝 هەڵکوتانە سەر سێ کەناڵی میدیایی ئاسمانیی لە سلێمانی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

هەڵکوتانە سەر سێ کەناڵی میدیایی ئاسمانیی لە سلێمانی


بۆ-
- رای گشتیی کوردستانیی و عێراقیی.
- حکومەتی عێراقی فیدراڵ.
- کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانی ئەمریکاو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ.
- پەرلەمانی عێراق.
- رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان.
- وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا.
- سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و رێکخراوەکانی داکۆکیکردن لە ئازادیی رۆژنامەنوسیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق
بابەت- هەڵکوتانە سەر سێ کەناڵی میدیایی ئاسمانیی لە سلێمانی
کاتژمێر (7)ی ئێوارەی رۆژی 19ی 12ی 2017، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، کە بە نزیکەی 100 سەد چەکدار مەزەندە دەکران و بێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی دادوەرییان پێبێت، هەڵیانکوتایە سەر دامەزراوەی میدیایی نالیادامەزراوەی میدیایی نالیا لە شاری سلێمانی، کە ئۆفیسی سەرەکی هەرسێ کەناڵی ئاسمانی (NRT،NRT2،NRT عەرەبی) تێدایە. دوای سوکایەتیکردن بە هەندێک لە کارمەندان و رۆژنامەنوسانی هەرسێ کەناڵەکە و شکاندنی بەشێک لە کەلوپەلەکانی دامەزراوە میدیاییەکە و بردنی بەشێکی کەلوپەلە تەکنیکییەکانی پەخشکردن، سەرەنجام پەخشی هەرسێ کەناڵە ئاسمانییەکەیان راگرت.
ئەوەی ئەم هێزە چەکدارە کردیان، سەرەڕای ئەوەی هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی لەپشتەوە نەبو، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ئازادیی رۆژنامەنوسیی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، کە ئەمە یەکەمجار نییە کەناڵەکانی سەر بەم دامەزراوە میدیاییە ئەهلییە، روبەڕوی هەڕەشەو داخستن و رەفتاری لەمجۆرە دەبنەوە، کە تاکە دامەزراوەی میدیایی بێلایەن و ئەهلیی و پیشەییە لەسەر ئاستی کوردستانی عێراق.
هەڵکوتانە سەر ئەم دامەزراوە میدیاییە، هاوکاتە لەگەڵ رفاندن و بێسەرو شوێنکردنی شاسوار عەبدولواحیدی خاوەنی پێشوی دامەزراوەکە، لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ شوێنێکی نادیار، کەتاکو نوسینی ئەم راگەیاندراوە، هیچ سۆراخێکی نییە، سەرەڕای دەستگیرکردنی ئاوات عەلیی سەرۆکی دامەزراوەکە بۆ ماوەیەک.
بەناوی دامەزراوەکەمانەوە: داواکارین لێتان فشارەکانتان بخەنەگەڕ لە بەرانبەر ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە ناشارستانیی و نایاسایە، کە دژی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی رۆژنامەنوسییەو هەڵکوتانە سەر ئەم سێ کەناڵەو رفاندنی شاسوار عەبدولواحیدی خاوەنی پێشوی کەناڵەکەو، هەروەها شەهیدکردنی چەندین خۆپیشاندەرو هاوڵاتیی بێتاوان لەم رۆژەدا، دەخەینە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، کە بڕوایان بە سادەترین بنەمای دیموکراسیی و دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات و سەروەریی یاساو مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی رژنامەگەریی نییە لە کوردستان.
ئەو تاوانەی ئەمرۆ بەرانبەر بەم دامەزراوە میدیاییە و خاوەنی پێشوی دامەزراوەکە کراوە، پەڵەیەکی رەشە بۆ سەر ئەزمونی حکومڕانیی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عیراق.
دامەزراوەی میدیایی نالیا
19-12-201719-12-2017
سلێمانی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-12-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 20 2017 9:44AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 20 2017 2:27PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 20 2017 2:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,389 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.131 KB Dec 20 2017 9:47AMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

هەڵکوتانە سەر سێ کەناڵی میدیایی ئاسمانیی لە سلێمانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️فڕۆکەخانەی سلێمانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-12-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شاسوار عەبدولواحید
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,53 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574