دەریاچەی ورمێ تا دەچێت وشکتر دەبێت
📊 ئامار و راپرسی
سەرۆکی ناوەندی ژیانەوەی دەریاچەی
ورمێورمێ لە پارێزگای ورمێ دەڵێت، کە لە ماوەی ساڵێکدا ڕووبەری فراوانیی دەریاچەی ورمێ 242 کیلۆمەتر کەمی کردووە.
ئەمرۆ فەرهاد سەرخۆش، سەرۆکی ناوەندی ژیانەوەی دەریاچەی ورمێ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی وتی، کە ڕووبەری فراوانیی دەریاچەی ورمێ تا هەزار و 734 کیلۆمەتر دابەزیوە، واتە لە ماوەی ساڵێکدا 242 کیلۆمەتر ڕووبەری فراوانییەکەی کەم بووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، کە بەراورد بە 15 ساڵ پێش ئێستا، ڕووبەری فراوانی دەریاچەکە دوو هەزار و 779 کیلۆمەتری چوارگۆشە کەمی کردووە.
سەرخۆش یەکێک لە هۆکارە سەرکەییەکانی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێی بە بارینی کەم لە ساڵی ڕابردوودا ناوزەدکردووە.
هەروەها ئاماژەی بە ژمارەی زۆری ئەو بەنداوانەش داوە کە ڕێگای ڕژانی ئاوی ڕووبارەکان بۆ دەریاچەی ورمێیان گرتووەو وتوویەتی: تا کاتێک هەموو بەنداوەکان نەکرێنەوە ئاوی دەریاچەی ورمێ هەر کەمتر دەکات.
[1]
20-12-201720-12-2017