🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
عومەر سەیید
سلێمانی - 2020 [1]
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە،
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
👫 شێروان شێروانی
رۆژنامەوان و یەکێکە لە چالاکوانانی بادینان، رۆژی 16-02-2021 بە 6 ساڵ زیندانی حوکمدرا.
👫 شێروان شێروانی
📕 تۆڵە 2
دیوانی شیعری یاخی [1]
📕 تۆڵە 2
📕 ژنە نان فرۆشەکە
نووسەر: کوزافیة دي منتابین
وەرگێڕ: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ژنە نان فرۆشەکە
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
📕 چیرۆکی دوو شار
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 چیرۆکی دوو شار
📝 سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نیا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر نینا (ناهید ئەحمەدی) گەیشتە دەستمان. هەڤاڵ نینا هەتا دوا چرکەی ژیانی وەک ژنێکی تێکۆشەر دەستی لە خەبات و تێکۆشان بۆ دۆزی کوردو کوردستان بەرنەدا.
هەڤاڵ
📝 سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نیا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین
📖 شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکوک!
عەتا کەریم
پرسی کەرکوک لە جیاتی ئەوەی ببێتە شەڕی بەدەستهێنانەوە و وەرگرتنەوەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی، ئەوا زیاتر لە 18 مانگە یەکێتیی و پارتی شەڕی سیاسیی حزبی لەسەردەکەن، شەڕێکە لە نێوان دوو
📖 شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکوک!
👫 کەسایەتییەکان
مێجەر سۆن
✌️ شەهیدان
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گ...
📕 پەڕتووکخانە
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید...
👫 کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
👫 کەسایەتییەکان
نازەنین ئیبراهیم
📝 راگەیاندنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران 21-12-2017 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
راگەیاندنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران 21-12-2017
📝 بەڵگەنامەکان

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/12/2017 بە سەرپەرشتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بەخێرهاتنەوەی بەڕێز ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ سەر کارەکەی و ئەم هەنگاوەی بەڕێزیان له و ڕەوشە سەختەی ئێستای هەرێمی کوردستاندا لە خەمخۆرییان بۆ تێپەڕاندنی ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان لێکدرایەوە و بەرز نرخێنرا، و لە بەرامبەردا بەڕێزیان سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوون و تەواوکردنی نەخشەڕێگای حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازی لە بواری دارایی گشتی کە پێشتر دەستی پێکردووە لە پێناوی تێپەڕاندنی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و دابینکردنی مووچەمووچەی شایستە بۆ مووچەخۆران لە ساڵی 2018دا و ئەمەش لە پێشینەی کارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەبێت.
هەروەها ئەنجومەن سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز ڕابەر سەدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە وەکالەت کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا توانیویەتی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوە ببات و هەوڵ و ماندووبوونەکانی بەرز ‌نرخێنرا.
له بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس له و ڕووداوه نەخوازراوانه کرا که له چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویاندا، لەمبارەیەوه ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوه که داواکارییەکانی خەڵک ڕەوان و خۆپیشاندانیش مافێکی ڕەوای هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام هەندێک کەس و لایەن دەخوازن خۆپیشاندانەکان و داوای خەڵک بەڵاڕێدا بەرن و بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان بقۆزنەوه و هەر بەهۆیەوه چەندین دەزگای حکوومەت و بارەگای حزبی سوتێنران. ئەنجومەن سەرەخۆشی له کهسوکاری قوربانیانی ئه و ڕووداوانەی کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست و داوای له هاوڵاتیان کرد له خۆپیشانداندا زیاتر چاوکراوه بن و ڕێگه نەدەن هیچ کەسێک توندوتیژی بەکار بهێنێت چونکه دەزگا حکوومییەکان دەزگای گشتین و پاراستنیشیان ئەرکێکی گشتی یه و به شێوەیەکی مەدەنیانه داوای مافەکانی خۆیان بکەن و هێزەکانی ئەمنیش به شێوەیەکی مەدەنی گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن.
دواتر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پوختەیەکی دەربارەی سەردانی فەرمیی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا و کۆبوونەوە و دیدارەکانیان لەگەڵ خاتوو ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و بەڕێزان وەزیرانی دەرەوە، کە جێگری سەرۆک وەزیرانیشە، و وەزیری بەرگری و لیژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوه و بەرگریی پەرلەمانی ئەڵمانیا پێشکەش کرد کە تیایادا چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و بە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ و یەکڕیزی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی هەرێم، جەختی لەسەر کرانەوە.
دووپاتیشی کردەوە کە ئەڵمانیا و فڕەنسا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز لە کوردستانی عێراق دەکەن و ئه و سیاسەتەی عێراقیان قبووڵ نییە کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنێت و به و مەرجە هاوکاریی عێراق دەکەن کە کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات لە چوارچێوەی دەستووردا. هەروەها ئاشکرای کرد کە ئەوان لە هاوکاریکردنی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبن.
ئەنجومەنی وەزیران سەردانەکەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستانی بۆ ئەڵمانیا بە سەرکەوتوو و بەرهەمدار وەسف کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پاراستنی یەکڕیزی و یەکدەنگی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنیشی بە تاکە چارەسەری کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان زانی.
سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران له هەردوو فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان که دوێنێ له کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوه، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا که له چوارچێوەی ڕێکاره یاساییەکانی هاتوو له یاسای ئەنجومەنی وهزیرانی هەرێمی کوردستان ژماره 3ی ساڵی 1992 مامەڵه بکرێت تا دەستلەکارکێشانەوەکەیان چوارچێوەی یاسایی وەردەگرێت، لەسەر ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتیان بەردەوام بن، بە پێویستیش زانرا بەر لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوه، له چوارچێوەی یاسای ئەنجومەنی وەزیراندا مامەڵەیان لەگەڵ ئەم پرسه کردبا.
لە بەشێکی دیکەی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای چاکسازی و ڕێکخستنەوەی کەرتی وەزیفەی گشتی و خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و لەلایەن بەڕێز د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانەوە ناوەرۆک و ووردەکاری پڕۆژە یاساکە بۆ ئامادەبووان شیکرایەوە، کە ئەم پڕۆژە یاسایە لە دوا کۆبوونەوەی هاوبەشی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بنەما سەرەکییەکانی خرانەڕوو بە ئاڕاستەی ڕێکخستنەوەی کەرتی وەزیفەی گشتی و خانەنشینی لە سەرجەم کەرتەکانی شارستانی و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، و هەروەها تەرخانکراوەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی، و بەرپاکردنی دادپەروەری و یەکسانی لە خەرجکردنی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتە داراییە گشتییەکانی تر، و بەرگرتن لە سوودوەرگرتنی ناڕەوا و ناقانونی لە تەرخانکراوەکانی بودجەی گشتی، و لە پێناوی زامنکردنی مووچەی مووچەخۆر و خانەنشین و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان و سوودمەندانی تری شایستەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی چیتر مووچەخۆری ڕاستەقینەی شایستە، نەبێتە قوربانی خەڵکانی ناشایستە.
دوای پێشکەشکردنی چەند تێبینی و سەرنجێک لەلایەن ئامادەبووانەوە، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد و دەستخۆشی لە ئامادەکارانی پڕۆژە یاساکە کرد لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و هەندێک لە لیژنەکانی پەرلەمان و دامەزراوەکانی چاودێری دارایی و دەسپاکی و داواکاری گشتی و ئەنجومەنی شوورا و بڕیار درا پڕۆژە یاساکە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی و هەرچی زوو کەوتنەبواری جێبەجێکردنەوە کە کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی خەرجی گشتی و بەرجەستەکردنی دادپەروەری لە بواری ئەرک و مافی مووچەخۆرانەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی شارەزایانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی خرایەڕوو بۆ دەستەبەرکردنی بەشە بودجەی شایستەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق، ئەنجومەنی وەزیران ئەم هەوڵانەی بەرز نرخاند و دەستخۆشی لێ کردن.
سەبارەت ڕێکخستەوەی مووچەی هێزەکانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگە، دوای خستنەڕووی چەند پێشنیاز و تێبینییەک لەمبارەیەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە ڕاسپاردنی ئه و لیژنە وەزارییەی کە کار لەسەر ئەم بابهتە دەکات، لەسەر کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بن تا بگات بە ئەنجامێک کە کاریگەریی زۆری نەبێت لەسەر ژیان و بژێوی ئه و هێزانه بەتایبەتیش ئەوانەی که خۆیان مووچەکانیان کەمه، چونکه ڕۆڵی ئەم هێزانه له تێکشاندنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و بەرگریکرن و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەبووه و ئەنجومەنی وەزیرانیش به هەندی وەردەگرێ و بەرزی دەنرخێن.
21-12-201721-12-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️21-12-2017
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️کۆبوونەوە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-12-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 21 2017 4:55PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 21 2017 8:31PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 21 2017 8:31PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,460 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 زەوی دەکەم بە گوڵدانی ...
  📖 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
  📖 تۆڵە 2
  📖 خەونەکانی کەژاڵ
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021
  🗓️ 19-02-2021
  🗓️ 18-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مێجەر سۆن
یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی بەریتانیا کەبە مەبەستی لەنزیک ناسینی کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤی کورد لەمێژوییەکی زووەوە و بەر لەجەنگی جیهانی یەکەم، بەنهێنی لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا چێنرابوو، ئەو ئەفسەرە ماوەیەکی زۆر خۆی ناونابوو (میرزا شیرازی) و دواتر کوردییەکی رەوان و پەتی فێر ببوو بەجۆرێک پاش ئەوەی ئینگلیزەکان عێراقیان گرت لەساڵی 1918 یەکێک بووە لە نووسەرە سەرەکییەکانی رۆژنامەی تێگەیشتنی راستی کە لەو ساڵەوە و بەمەبەستی بەدەست هێنانی پشتیوانی بۆ بەریتانیا لەشاری بەغدا بەزمانی کوردی دەرچووە.
مێجەر سۆن کات
مێجەر سۆن
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
لە ساڵی 1987 لە ئاوارەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی پێشمەرگە لەدایک بووە. لەساڵی 2005 ەوە هاتۆتە نێو بواری راگەیاندنەوە، سەرەتا لەرادیۆی زاگرۆس وەک بێژەری هەواڵەکان کاری کردووە و دواتر چۆتە تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس، بەشی هەواڵەکان. لە پاڵ ئەمەشدا مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە.
تا سالی 2010 لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس کاری کردووە، دواتر چٶتە تۆری میدیای رووداوو ئێستا وەکو ئەنکەری هەوالەکان و پێشکەشکاری بەرنامەی نوورۆژ کار دەکات
بروانامەی دیبلۆمی هەیە لە کۆمپیوتەر، وە بەکالۆریۆس لە بواری راگەیاندن.
سالی
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری
چاپخانەی حەمدی
تیراژ/ 1000 دانە
لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سڵیمانی [1]
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ”جولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی سەر
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشەکان چاپکردووە.
نازەنین ئیبراهیم

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574