ڕێپێوان و چالاکییەکانی دەرەوەی ئێران بۆ پشتگیری لەتوندوتیژییەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێ
📝 بەڵگەنامەکان
ەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەدەرەوەی وڵات کەوتوون،دوابەدوای ڕێپێوان وخۆپیشاندانی خەڵک لە زۆرینەی شارەکانی ناوخۆی وڵاتی ئێران دژبە هەژاری وبێکاری وگرانی وگەندەڵی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە کەبەشێوەیەکی مەدەنیانە بەڕێوە دەچن بەڵام هێزە تایبەت وداپڵۆسێنەرەکانی ئێران بەدڕاندانەترین شێوەی پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داوە و تائێستە چەندد کەس کوژراون وچەندد کەسیش بریدار وبەسەدان کەسیش دەسبەسەرکراون.
بەگوێرەی هەواڵەکان،زۆربەی کوژراو وبریندار ودەسبەسەرکراوان لەشارۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن،بەچەشنێکە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان میلیتاریزە کراوە. جێگەی باسە ئێرانیانی تاراوگەنشین وبەتایبەت کوردان شان بەشانی یەکتر لەزۆربەی وڵات وشارەکانی دەرەوە وەکوو پشتگیری لە هاوڵاتیانیان ڕژاونەتە سەرشەقامەکان وبەردەرکی باڵوێزخانەکانی ئێران بەمەبەستی مەحکووم کردنی پەلامارو توندوتیژیەکان.
کەلێرەدا ناوی چەندد شارو وڵات ناودێر دەکەین. ئەمریکا، نیۆیۆرک:
لەبەرانبەر ڕێخراوی نیودەوڵەتی واشنگتۆن دی سی لەبەرانبەر کاخی سپی نوادا لاس وگاس تێگزاز داون تاون داڵاس لۆس ئانجلێس لەبەرانبەر فیدڕاڵ سەنتەر بیلدینگ کانادا، مونتڕاڵ گۆڕەپانی نورمن بتون تورنتۆ گۆڕەپانی مل لستمن سوید ستکهۆلم لەبەرانبەر پەڕلەمانی سوید گوتێنبێرگ،گۆڕەپانی ناوەندی شار دانماڕک، کۆپێنهاک،بەرانبەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵمان،بێڕلین :بەرانبەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی هامبۆرگ، بەرانبەر کونسولگەری کۆماری ئیسلامی هانوفێر، بەرانبەر وێستگەی شەمەندەفەر فەڕەنسە،پاریس بەرانبەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلمی نوروێژ،ئۆسڵۆ: بەرانبەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرشارو وڵاتی دیکە کەلەڕۆژانی داهاتوو ڕادەگەیەنرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
04-01-2018