دواڕۆژ، #مادح جەمال#
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی #کۆیە# زیانە ماددیەکانی سوتانی (15) بینا و باڵەخانەی حکومی و حزبی بەهۆی خۆپیشاندانەکەی مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند.
عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە ڕایگەیاند لە خۆپیشاندانەکەی (25) ڕۆژ لەمەوبەر لە کۆیە و #تەقتەق# هەریەک لە (قایمقامیەتی کۆیە، دادگای تەقتەق، فەرمانگەی دادنووسی تەقتەق، بینای جێبەجێکردنی داد لە تەقتەق و مۆزەخانە و گەلەری تەقتەق، سەرۆکایەتی شارەوانی تەقتەق، پۆستە و گەیاندنی تەقتەق، بنکەی کشتوکاڵی تەقتەق، بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی تەقتەق) ئەو بینا حکومییانە بوون کە زیانیان بەرکەوت.
وتیشی مەکۆی گۆڕان لە کۆیە، ناوچەی پارتی لە کۆیە و تەقتەق، کۆمیتەی یەکێتی لە تەقتەق، بارەگای ڕێکخراوە دیموکراتییەکان لەکۆیە و بنکەی یەکێتی ژنان لە کۆیە کە حزبی بوون، بیناکانیان سوتێنرا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.
لە 19-12-2017 زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ناوچەکانی دوروبەریان ئەنجامدران و لە چەند ناوچەیەک گرژی و توندوتیژی لێکەوتەوە، لە سنوری کۆیەش خۆپیشاندەران چەند بارەگایەکی حکومی و حزبییان سوتاند.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە ڕاشیگەیاند کۆی گشتی زیانەکانی ئەو بینا و بارەگایانەمان خەمڵاندووە بە یەک ملیار و دووسەد و پانزە ملیۆن و چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.[1]
#15-01-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,357
Escriba su comentario sobre este artículo!