ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,843
画像 106,289
書籍 19,330
関連ファイル 97,303
Video 1,399
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
نامەیەک لە عادل موڕادەوە بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان
グループ: クルド文書 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نامەیەک لە عادل موڕادەوە بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان
クルド文書

نامەیەک لە عادل موڕادەوە بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان
クルド文書

ببورن بەرێزان نازانم لەکوێوە دەستپێبکەم دوای ئەوەی هیچ وشەیەک نەماوە تەعبیر لەو وەزعە تراژیدییایە بکات کە ئەمرۆ بەسەر میللەتەکەمانە گوزەر ئەکات لەژێر سایەی ئەو حکومەتو حزبانەی بەناهەق ئیدیعای ئەوە ئەکەن گوایە نوێنەری میللەتن و بەناوی ئەوەوەش قسە ئەکەن.
ئەو میللەتە خۆڕاگرو سەربەرزەی کەسەرباری ئەو هەمو قوربانیانەی لەپێناو ئازادی ودیموکراسیو دابینکردنی دادی کۆمەڵایەتی بەوشی، ئەمڕۆ بەدەست ئەم حزبانەوە جارێکیتر ئەچەوسێتەوەومافەکانی لێ زەوتئەکرێت.. دوای ئەو هەمو قوربانییەی لەپێناو کۆتاییهێنان بەحوکمی دیکتاتۆریەتو زامنکردنی سەروەری یاساو، دوای ئەو هەمو خوێنەی شەهیدان کەلەم پێناوەدا ڕژان، نەمانزانی ئەوانەی دوێنێ هەڵگری ئەو پەیامە پیرۆزە بون، ئەمرۆ ئەبن بەبازرگانی جەنگو دەیان و سەدان کۆشکو تەلار لەکوردستان و ئەوروپاو ئەمریکا بەرز لەسەر حیسابی سکی ئەم میللەتەوە بەر زئەکەنەوە، بەملیاران دۆلاری حەرامی دزراو سپی ئەکەنەوە لەقوتی ئەم میللەتە کە ڕۆلەکانی لەبرسا ڕو ئەکەنە مەرگ لەدەریای ئیجەو، ئەوانەشی ئەمێننەوە ڕۆژانە مافەکانیان لێزەوتئەکریت و خەونەکانیان لەناوئەبرێن.
لەم ڕەوشە نالەبارەشدا ڕوڵە قارەمانەکانی ئەم میللەتە لەپێشمەرگە دلێرەکان ڕۆژانەو دەیان داستانی قارەمانێتی تۆمار دژ جانەوەرەکانی داعش تۆمار ئەکەن،بەسکی بەتاڵو گیرفانی خاڵییەوە مناڵەکانیان جێهێشتوەو ڕوبەڕوی ئەم تیرۆرستانە ئەبنەوەو داکۆکی لەخاکو نیشتمانی وڵاتێک ئەکەن کە حکومەتە تێرو پڕەکەی ئاورێکیشیان لێناداتەوە.. ئەمرۆ سەدان ڕۆڵەی ئەم وڵاتەمان لەبەر برسێتی وقاتوقری ونەبونی هەلی ژیان ڕو ئەکەنە ڕێگای هاتو نەهات و مەرگ، لاشەی مناڵەکانیان ویژدانی هەمو مرۆڤایەتی جوڵاند، بەڵام حکومەتەکەی مێش میوانی نەبو، تەنانەت هەوڵ بۆ ئەوەش نادات جەنازەکانیان بهَنیتەوە لە زیدی خۆیان بنێژرێنەوە.
هەردیسان ئەمرۆ دوای ئەوەی حکومەت گوێی خۆی کەڕکردوە لە بیستنی دەنگی هاوڵاتیانو نوزەی مناڵەکانیان، زۆر بێباکانەش داوایان لێئەکات هێشتا دان بەخۆیانەوە بگرن، سەرباری ئەوەی پێنج مانگە ناتوانێت موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابینبکات، لەهەمان کاتیشدا کودەتا بەسەر دامەدەزگا شەرعییەکانی مییلەتا ئەکات و کاری پەرلەمانو حکومەتەکەشی ئیفلیج ئەکات، بۆ ڕەواندنی تووڕەیی خەڵکیش دەیان وادەو بەڵێنی درۆزنانە ئەدات کە هیچیان عانەیەکی قەڵپ ناهێنن..
ئێمە لەکاتی خۆیدا دەنگمان هەڵبری.. زیاتر لە چوار ساڵە هاوارمانە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم وەزعە نالەبارەی هەرێم، هۆشداریماندا لەبارەی ئەو هەمو پیلانانەی لەناوچەکەدا کاریان لەسەر ئەکرا بەمەبەستی ڕاپێچکردنی کورد بۆ ناو ململانَیەکی سەختی تایفی ماڵوێرانکەر لەناوچەکەدا، زۆرجاریش هۆشداریمان ئەدا لەسەر سیاسەتە ئابورییە سەقەتەکانی حکومەتی هەرێمو ونەبونی شەفافییەت ویاریکردن بە مەلەفی نەوتو دەسگرتن بەسەر داهاتەکانی نەوت لەبەرژەوەندی حزبو چەند کەسێک، بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوەی لیکۆلینەوە لەپێشنیارو ڕایەکانمان بکرێت، کەوتنە هەڵبەستنی دەیان تۆمەتی ناڕەواو بە خلئینو خۆفرۆشیشی وەسفیان کردین.
کاتێک وتمان هەڵکەندنی خەندەق لەنێوان پارچەکانی کوردستان خزمەت بەگەلەکەمان ناکات ودژ بەدروشمی هاوکاریکردنی گەلی خۆرئاوایە بۆ گەشتنیان بەمافی چارەی خۆنوسین، پێیان وتین سیاسەتی دەرەوە و ستراتیژیەتەکەی هێلی سورەو نابێت کەس دەستی لێوەربدات، ئەمەیان تایبەتە بە یەک حزب ولەپێناو خزمەتی تورکیایە..هەر لەسەرەتاوە هەستمان بەوەکرد سیاسەتی ملکەچبون بۆ ئیرادەی هێزە دەرەکییەکان،لەنەتییجەدا گیانی تاکڕەوییو ململانێکانی کوردستان قوڵتر ئەکەن و کێشەکانمان لەگەل بەغدا زیارتر ئەبێت، نەوەک ئەوان باسیان ئەکرد ئامرازێکە بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی ئابوری لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوەی ئێمەش هۆشداریمان لەبارەوەدا ئەوەتا ئێستا هاتۆتە دی، سەروەت و سامانی میللەتەکەمان لەجیاتی ئەوەی ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ حەڵک، بوەتە خێرو بێر بۆ حزبی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کە هەمیشە لەهەوڵی دۆشینی ئەم سامانەی میللەتەکەمانە لەرێگەی چەند ڕێکەوتنێکی درێژخایەن کە لەپشتی پەردەکانەوە ئیمزاکراون بۆ گەڕاندنەوە ویلایەتی موسل وسەپاندنی دەسەڵاتی تورکیا بەسەر سەروەتو سامانی میللەتەکەماندا.
ئەمرۆ کاتی ئەوەیە ڕاستیەکان بدرکێنین،کاتی ئەوەیە هەقو حیسابێک لەگەل ئەم حزبانە بکرێت بەتایبەت ئێستا تووِەیی خەڵک گەشتۆتە ترۆپکەوە و ئیتر بواری ئەوەش نەما میللەت لەمەزیاتر باجی سیاسەتە هەڵەکانی کەسانیتر بداتو حکومەت سەرەوتو سامانەکەی زەوتبکات ولەسەر حیسایبی قوتو گیرفانی فەرمانبەرانەوە ڕۆژ بەسەر بباتو،بەدرۆشمی قەبەو درۆزنانەوی بەناو سازدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی خەڵکی چەواشە بکات، ئەمرۆ بۆ هەمو میللەتو دونیاش دەرکەوتوە کەوا ئەم دەستەی ئێستای حوکمرانی لە کوردستاندا خۆی سەپاندوە بەسەر میللەتەکەماندا تەنها موزایەدە ئەکات بەخوێنی شەهیدانو مناڵانی دەریای ئیجەو قوربانیانی هێزەکانی پێشمەرگەو خۆراگری میللەتەکەمانەوە.
لە کۆتاییدا جارێکتر هۆشداری ئەدەینە دەسەڵاتو لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرَیم لەبارەی دانانی پلانی ڕاستەقینەی چاکسازی ئابوری لەم هەرێمەدا بەمەرجێک لەسەر حیسابی گیرفانی خەڵکی ڕەشو ڕوتو فەرمانبەرانەوە نەبێت، پێشمانوایە هەر چاکسازییەک ئەنجامبدرێت ئەبێت لەسەری سەرەوە دەستپێبکات تا خواری خوارەوە، داواش لەحزبەکانی کوردستان ئەکەین ئەوانەی دەستیان بەسەر دۆسیەی نەوتدا گرتوە، بەزوترین کات داهاتەکانی ئەم نەوتە لەبانکەکانی ئەوروپاوە بهێننەوە بۆ کوردستان بۆ ڕزگارکردنی میللەت لەم قەیرانە قوڵەی ئابوری پیش ئەوەی دەرفەتەکان لەدەست بچن،چونکە ئەبێ ئەوە بزانن کەوا تووڕەیی خەڵک بێگومان بەڕێوەیە.
#عادل موراد#
#31-01-2018#
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは3,602表示された回数
HashTag
ソース
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: クルド文書
Publication date: 31-01-2018 (6 年)
Document style: No specified T4 547
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: クルド愛国同盟
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 95%
95%
は、 ( هاوڕێ باخەوان 02-02-2018上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 04-02-2018
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 04-02-2018
URL
このアイテムは3,602表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,843
画像 106,289
書籍 19,330
関連ファイル 97,303
Video 1,399
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.5 秒(秒) !