بڕیار لە سێدارە دانی (هیدایەت عەبدوڵڵا پور)
📝 وثائق
ک م م ک: دوشەنبە 16ی رێبەندانی 1396 هەتاویی، لە بەندیخانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە
ورمێورمێ رۆژهەڵاتی کوردستان، حسێن ئەحمەد نیاز پارێزەری هیدایەت عەبدوڵڵا پور، توانیویەتی ناوبرا بە حزوری ببینێت و وەکالەتنامەکەی ئیمزا و بەڕەسمی بە پارێزەی ناوبراو لە بەشی دوهەمی دادی (مەحکەمە)شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ورمێ، بێت.
ئەم پارێزەرە لە هەواڵێک دا بڵاوی کردەوە کە توانیویەتی سێ بەشی (جڵد) دۆسیەی هیدایەتی عەبدوڵڵا پور بخوێنەتەوە، جەنابی ئەحمەدی نیاز پارێزەری ئەم زیندایە کوردە وتویەتی کە دیوانی دادی وەڵات، پێشتر بڕیاری لە سێدارەدانی هەڵپەساردوە بەڵام دادگای بەشی بەرایی داوای دوبارە پێداگری لەسەر، لەسێدارەدان دەدات. تۆمەتەکانی ئەم بەغیە وە ئەم تۆمەتە بە بێ لێکۆڵینەو وەدیهاتنی ئەساسی بنیاتنەرانەی ڕێڕەوی سزا و جزای تۆمەتی و نەبونی بەرچاوگرتنی لێکدانەوەی تەنگەتاوی لە یاسا بە قازانجی تۆمتبار دیاری کراوە، بڕیاری لە سێدارە دانی هیدایەت عەبدوڵڵا پور نابەجێ، زاڵمانە و شایەنی هەڵوەشاندنەوەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
06-02-201806-02-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!