بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئاراسنامە – وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📆22-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,744) پەڕتووک||
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
باکووری کوردستان
- لە گوندی کۆزان سەر بە شارۆچکەی سوور لە ئامەد، گوتاربێژی مزگەوتی گوندەکە لەڕێگەی بڵندگۆوە بە زمانی کوردی هۆشداری دەدات و رێنمایی هاونیشتمانیانی نیشتەجێی گوندەکە دەکات کە چۆن خۆیان بپارێزن لە کۆرۆنا.[1]
- گۆڕستانی حەسەن بەگی ئێزدی کە مێژووەکەی بۆ 300 ساڵ دەگەڕێتەوە و لە گەڕەکی مەزرە مهۆکی هەرێمی باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردینە و ناوچەیەکە کە ئێدیانی لێدەژین، وێرانکرا. بەردی گۆڕستانەکە و کێلی قەبری ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردووە شکێنران و هەندێک لە سمبوڵی ئێزدیانیان پارچە کرد
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دنیا لە خەمی کارەساتی کۆڕۆنایە و سوپای تورکیا سنووری برادۆست لە پارێزگای هەولێر تۆپباران دەکات
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
ماعسووم کۆرکماز (عەگید) لە شوباتی 1956، لە گوندی گولی زەریایێی سەر بە شارۆچکەی فارقینی شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە دایک بووە، چوارەمین منداڵی خێزانەکەیان بوو، ساڵی 1970 بە هۆی کاری باوکیان ناچار بوون باربکەن بۆ شاری ئێلح (باتمان) باوکیان کاری ئۆتێلی کردووە.
عەگید رۆژی 15-08-1984 یەکەم گوللەی دژی داگیرکەری تورک تەقاند و بەو شێوەیە شەڕی گەریللایی پەکەکە لە دژی تورک دەستیپێکرد.
عەگید لە ساڵی 1986دا لە چیای گابار لەشەڕێکدا شەهید دەبێت.
هەروەها برایەکی عەگید بەناوی فەیسەل کۆرکماز هاوکات گەریلا
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
🏷️ پۆل: شەهیدان
مەعسوم قورقماز (عەگید)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
نوسەر و رۆژنامەنوسی کورد، مەلا محەمەد جەمیل بەندی کوڕی مەلا ئەحمەدی فورقانی رۆژبەیانی، لە گوندێکی ناوچەی قەرە حەسەن لە لیوای کەرکوک لە ساڵی 1913 لەداییک بووە، لە تەمەنی 4 سالان بوە دەستی کردوە بە قورئان خوێندن لەلای دایکی زەهرا کچی حسێن محەمەد سەلمان رۆژبەیانی و داویی لە سەر دەستی ملا عەبدوڵڵا کوری مەلا رەحيم جرستانی قورئانی ختم کردوە لە ساڵی 1919 کە تەمەنی 6 سالان بوە دواتر دەچێتە گوندی (باداوە) لەلای ملا سەید عەبدولوەهاب فێرە نوسین دەبێت و دوای هاتنەوەی مەلیک مەحمود و بوونی بە مەلیکی کوردستان
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەروەت سەوز
ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لەماوەی خوێندنی ناوەندیدا بەشداری چەندین پێشانگەی چالاکی قوتابخانەی کردووە. ساڵی 1970 لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا وەرگیراوە. لەوێ بەشی گرافیکی بەپلەی بەرز تەواو کردووە. پاشان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێتە ئەورووپا و دیسان دەگەڕێتەوە کوردستان.
یەکەمین پێشانگەی لە زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی ساڵی 1976 کردۆتەوە. دوای ئەوەچەندین پێشانگەی لەشارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، بەغدا و شارەکانی دیکەی عیراق کردۆتەوە.
ساڵی 1992 لەگەڵ هونەرمەند نامیق عەلی قادر پێشانگەیە
👫 سەروەت سەوز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەروەت سەوز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,516 | وێنە 58,039 | پەڕتووک PDF 10,744 | فایلی پەیوەندیدار 40,041 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,974 |
📝 بانگەواز و هۆشیاری بۆ جاش و چەکدارەکانی سەر بە رژێمی تورکیا لە باکوری کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بانگەواز و هۆشیاری بۆ جاش و چەکدارەکانی سەر بە رژێمی تورکیا لە باکوری کوردستان

کورد بە دەستی کورد بە کوشت بدەن. ئەمە ئەو سیاسەتە چەپەڵە کۆنەیە کە بەردەوام داگیرکەرانی کوردستان پەیڕەویان کرددوە. لە ناویشیاندا دەوڵەتی تورکیا بە هەموو توانای خۆیەوە درێژەی بە ئەم کارە داوە. حکومەتی ئاکەپەی هاوپەیمانی ئەرگەنەکۆن، ئەردۆگان و باخچەلی بە نیازن جاشە کوردەکان بنێرن بۆ شەڕی ئەفرین. ئەیانەوێ جارێکی دی کوردان بە دەستی یەکتر بە کوشت بدەن. ئەوە دەیان ساڵە تورکیا چەند کوردێکی چەکدار کردوون و بۆ مەرامی خۆیا بەکاریان دێنێ. لەم رێگایەشەوە خەنجەرێکی لە پشتی کوردان داوە.
تورکیا ئەو کەسانە بۆ پیلانە چەپەڵەکانی خۆی بەکاردێنێ. بە جۆرێک کە ئەو چەکدارانە لە باکوری کوردستان بوون بە هاوبەشی تاوانەکانی دەوڵەت. رۆڵی ئەوانە هەمیشە خیانەت بووە بەرامبەر بە گەلەکەی خۆیان. تەنیا بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیان، ئەم ئەرکە نەگریس و خیانەتکاریەیان خستۆتە ئەستۆی خۆیان. لە پرۆسەی خەباتی ئازادیی باکوری کوردستاندا، ئەم کەسانە هەمیشە شانبەشانی سوپای تورکیا، رووی چەکەکەنیان کردۆتە گەلی خۆیان.
ئێستاش دەوڵەتی تورکیا بە نیازە ئەو جاشانە بنێرێتە بەرەکانی شەڕی ئەفرین و ئەو کەسانە لە خیانەتێکی ترەوە بگلێنێ. ئەم کارەش بۆ دەوڵەت لە دوو لاوە لە ناوبردنی کوردانە. ئەمەش رق و کینەی قووڵی تورکیا بەرامبەر کوردان دەردەخات. پێویستە ئەو چەکدارانە ئەم نییەتە گڵاوو نەیارانەی دەوڵەت باش بزانن، خۆیان نەکەنە بەشێک لە ئامێری کوشتوبڕی ئەو دەوڵەتە دژە مرۆڤایەتییە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەو چەکدارانە هۆشیار دەکاتەوە کە نەچنە ئەفرین. چیدی نەبنە داردەستی دەوڵەتی تورکیا و خوێنی خەڵکی خۆیان نەڕێژن. ئەگەر کەسانێ لەوانە بیانەوێ ئەو رێگا چەوتە بگرنەبەرو ببنە هۆکاری کوشتنی خەڵکی خۆیان، ئەوا تاوانێکی یەکجار گەورە بەرامبەر گەلەکەیان دەکەن و دواجار دەکەونە بەر نەفرەت و سزای گەل.
پێویستە ئەو راستییە بە روونی بزانرێت کە تورکیا بە هێرشکردنە سەر ئەفرین شەڕ لە دژی هەموو کوردان دەکات. هێرشێکی ناڕەواو دوور لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەکان. هەربۆیە پێویستە بەرامبەر ئەم ناڕەواییە هەموو کوردان هەڵوێستێکی روون و ئاشکراو بەهێزیان هەبێت. لە شەڕی ئەفریندا تەنیا دوو جۆر ڕوو دەردەکەون، روویەکی سپی و روویەکی رەش. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دلنیایە کە کوردان لەو شەڕەشدا رووی سپی خۆیان پێشدەخەن. شەڕی ئەفرین لە ئەنجامدا رووەکان ئاشکرا دەکات. یان ئەوەتا لە سەنگەری خەڵکدا ئەبیت و دژی هێرش و داگیرکاریی دەوەستنەوە، یان ئەوەتا بێدەنگ و بێهەڵوێست دەمێننەوەو رەفتارێک پیشان نادەن کە شایانی دۆزی کوردستان بێت.
ئەفرین سیمای نیشتیمانپەروەرییە. سەنگەرەکانی ئەفرین هەموو کوردستان ئەپارێزن. لە شەڕی ئەفریندا نیشتیمانپەروەریی رووخساری راستینەی خۆی پیشان دەدات.
ئەو کوردانەی لە شەڕی ئەفریندا پشتگریی دەوڵەتی تورکیا دەکەن، ئەو کوردانەی لەناو پارتەکانی رژێمدان، پێویستە بە زووترین کات بگەڕێننەوە جێی خۆیان لەناو گەلی خۆیاندا بگرن.
لە شەڕی ئەفرین دا ئەبێ دەوڵەتی تورکیای هێرشکار تێکبشکێت.
لە شەڕی مان و نەمانی ئەفریندا ئەبێ کوردو هاوپەیمانەکانی سەربکەون.
ک.ن.ک جارێکی دی بانگەوازی لە هەموو کوردان دەکا کە بێهەڵوێست نەمێنن. بە هەرشێوازێکی بۆیان ئەکرێت دژی هێرش و داگیرکاریی تورکیا بوەستن و پشتگیریی گەلی خۆیان لە ئەفرین بکەن.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک.ن.ک
برۆکسل
16-02-201816-02-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-02-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Feb 15 2018 11:34PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 16 2018 12:26AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 16 2018 12:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,052 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.135 KB Feb 15 2018 11:44PMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بانگەواز و هۆشیاری بۆ جاش و چەکدارەکانی سەر بە رژێمی تورکیا لە باکوری کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️Bang û Hişyarî Ji Bo Korucuyan
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-02-2018
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574