شیار حاجی عەبدۆ
KMMK: ڕۆژی 6ی مارسی 2018 دکتۆر شیار حاجی عەبدۆ، پزیشک لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی
ئەفرینئەفرین، لە کاتی تیمارکردنی بریندارەکانی هێرشە هەواییەکانی تورکیا، لە ئەنجامی بوردمانی فڕۆکەدا گیانی بەختکرد.
ناوبراو لە بەشی پزشکی و تیماری بریندارەکانی شەر خەریکی کار و چالاکی بووە.
جێگای ئاماژەیە کە حکومەتی تورکیا بە شێوازێکی تەواو دژە مرۆڤیانە بۆمبارانی خەڵکی سڤیل و شوێنەکانی وەک ماڵی خەڵک، نەخۆشخانەکان، مەدرەسەکان و… دەکات. لە ئاکامی ئەم هێرشە داگیرکاریە دا بە سەدان هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە و بە هەزاران کەس ئاوارە بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
06-03-201806-03-2018