برینداربوونی 21 هاووڵاتی لە گوندی بەربانێ لە شارەدێی ڕاجۆ
📝 بەڵگەنامەکان
Kmmk: ئەمڕۆ دووشەممە 5ی مارسی 2018 زایینی، سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر گوندی بەربانێ لە ناوچەی ڕاجۆ لە
ئەفرینئەفرین و بەلانیکەمەوە 21 هاووڵاتیی ئەو گوندە برینداربوون، کە 7 کەسیان منداڵن.
بە پێی راپۆرتەکە، سوپای تورکیا لە شەوی ڕابردووە بە چەکی قورس هێرش دەکەنە سەر گوندی بەربانێ لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین.
سوپای تورکیا و چەتەکانی لە ڕۆژی 20ی مانگی یەکی 2018ەوە و هەر لە سەرەتای هێرشە داگیرکارییەکانییەوە بۆ سەر عەفرین، بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتیانی عەفرین و بەو هۆیەوە سەدان هاووڵاتی عەفرینی کوشتووە و برینداری کردوون.
ئەنجوومەنی تەندروستیی عەفرین دوێنێ 4ی مارس ڕایگەیاند، بەلانیکەمەوە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە 212 هاووڵاتی شەهیدبوون، کە 28 کەسیان منداڵ و 25 کەسی تریشیان ژنن.
هەروەها 612 هاووڵاتیی عەفرین بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکەوە برینداربوون، کە 72 کەسیان منداڵن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
05-03-2018