باکووری کوردستان
- سەدان هەزار کەس لە پارکی نەورۆزی ئامەد کۆبوونەتەوە و دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ و بژی بەرخۆدانی عەفرین دەڵێنەوە.
[2]🔥سەدان هەزار کەس بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا دەکەن لە شارەکانی ئامەد، وان، باتمان و..!
- هێزەکانی پۆلیسی تورک شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی باغلەری شاری ئامەد-ی باوکری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی
ئەسرا سۆلین دالئەسرا سۆلین دال، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و لە ماڵی خۆیدا دەستگیریان کرد.
[2]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە، لەبارەی چالاکیی ئەمڕۆی گەریلاکانەوە بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: سەرلەبەیانیی نەورۆز، کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی لە ناوچەی تەپە خوەدێی سەربە شارۆچکەی شەمزینانی
جولەمێرگجولەمێرگ گەریلاکانمان چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای داگیر کەری تورکیا کوژران.
[5]
- دوای ئەوەی سەربازانی تورک ڕێگریان کرد لە گەياندنی دار بۆ مەيدانێک لە شاری ئورفە بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز، پەرلەمانتاری کورد (
عوسمان بايدەميرعوسمان بايدەمير) بە بۆينباغەکەی خۆی ئاگری نەورۆزی کردەوە.
[1]
- تورکیا لە بەرانبەر جۆشی نەورۆز خۆی پێنەگیرا و سەدان کەسی دەستبەسەر کرد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە شاری
سەردەشتسەردەشت دەکەونە بۆسەی هێزە حکوومەتییەکان و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی لوقمان محەممەدزادە خێزاندار و تەمەن 37 ساڵ خەڵکی گوندیشمۆلە سەر بە شاری ڕەبەت بە سەختی بریندار بوو.
[6]
باشووری کوردستان
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شاری
کەلارکەلاری هەژاند.
[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-
پەکەکەپەکەکەیان لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان بۆردوومانکرد.
[4]
- لە بازگەی
قەسرێقەسرێ و گۆجار ئاساییشی پارتی ڕێگای نەدا هاووڵاتیان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز بکەن لە بناری
قەندیلقەندیل، پاشان بەهۆی زۆریی بەشداربووان و ناڕەزاییەوە ڕێگای بناری قەندیلیان کردەوە.
[1]
- ڕێناس جانۆ، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەبوو حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
مووچەمووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی بە تەواوی بنێرێت و دەڵێت ناردنی بەمشێوەیەی ئێستا وا تێدەگەین عەبادی لە بەڵێنەکانی ڕاستگۆ نییە و ڕاستگۆش نابێت.
[3]
- لە سەیرانگەی مەیدانۆکی سەر بە قەزای مێرگەسۆر، لەکاتی خۆشی دەربڕین بەبۆنەی نەورۆز و بەهۆی تەقاندنی تەقەی خۆشی، لیوایەکی پێشمەرگە بەناوی خورشید عەزیز تەموون، تەمەن 64 ساڵ، کە لیوای فەرماندی تایبەتی هێزی پێشمەرگە بوو، گیانی لەدەستدا.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی کمارێ و بەرادێ لە ناوچەی
شێراواشێراوای عەفرین بەردەوامیی هەیە. بۆردومانەکان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
[5]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل – یەپەگە ڕایگەیاند، کە لە گوندی کیمار سەربە ناوچەی شێراوا لە عەفرین ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە چەک تەقێنراوەتەوە و پێنج سەربازی داگیرکەر کوژراون.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی شارەوانیی شاری ناپۆلی ئیتالیا دەڵێت: پێویستە ڕێگریی لە حکومەتی تورک بکرێت و هێرشی سەر
عەفرینعەفرین بوەستێندرێت.
[2]😞مێرکڵ: ئاوارەبوونی هەزاران سیڤیل لە عەفرین و کوشتنیان جێی قبووڵکردن نییە و ئێمە بەشێوەیەکی توند ئیدانەی دەکەین!
- چوار حزبی یەکێتی کریستیانەکان، حزبی سۆسیال دیموکرات، حزبی چەپ و سەوزەکانی ئەڵمانیا داوایان لە ئانگێلا مێرکل، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا کرد، لە بەرامبەر هێرشی سەر عەفریندا بێدەنگ نەبێت.
[2]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەلایەن تورکیاوە لە خاکی عێراقدا ڕەتدەکەنەوە.
[3]
- تورکیا چەند جارێک دووپاتیکردووەتەوە کە لەبارەی منبج لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتنیان هەیە و ڕێککەوتنەکە چەند هەفتەیەکی دیکە جێبەجێدەکرێت، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکیان لەوبارەوە لەگەڵ تورکیا هەبێت.
[4]
- ئەنگێلا مێرکڵ-ی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا باسی لە عەفرین کرد و ڕایگەیاند: ئه و ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوویاندا، ئاوارەبوونی هەزاران سیڤیل و کوشتنیان جێی قبووڵکردن نییە و ئێمە بەشێوەیەکی توند ئیدانەی دەکەین.
[5]
- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پەکەکە لە عێراق دەستی بە جموجۆڵ کردووە، وتیشی ئەگەر ئیدارەی ناوەندی عێراق، پەکەکە لە
شنگالشنگال لەناونەبات ئێمە لەناوی دەبەین.
[3]
- لە پەرلەمانی بەریتانیا پانێڵێک لەبارەی نەورۆز بەڕێوەچوو. پەرلەمانتارانی بەشدار لە پانێڵەکە داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن گوشار بخاتە سەر تورکیا لە عەفرین بکشێتەوە.
[4]