مامۆستایانی خۆشەویست
قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز
وەک پێشتریش ئاگادارمان کردوونەتەوە، هەر نووسراو و بڕیارێکی فەرمی #وەزارەتی پەروەردە# کە پەیوەندی بە چارەنووسی خوێندن و قوتابیانەوە هەبێت لە هەرێمەکەمان، لەم پەیجە فەرمییەی وەزارەتی پەروەردە بڵاو دەبێتەوە. بەڵام بەداخەوە کەسانێک بە مەبەستی دروستکردنی هەرجومەرج و پشێوی لە نێو قوتابخانە و مامۆستایان، دەست بۆ ساختەکاری و تەزویر دەبەن، وەک چۆن لە وێنەکەدا ڕوونمان کردووەتەوە.
لێرەوە ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە کە دەوام فەرمییە و مامۆستایانی خۆڕاگر ئەو ماوەیەی خوێندنی ئەمساڵ کە لە پێشیانە، سەرکەوتووانە تەواو دەکەن و شانازییەکە بۆ ئەم توێژە خەمخۆرەی کۆمەڵگە دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
#27-03-2018#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,878 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!