ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتوە، رومان لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە کۆتایی بێنێت بەو رەشبگیریی و وەڵام
📝 بەڵگەنامەکان
بانگەواز
لەدوای ئەو رەشبگیری و دۆخە سەپاوە ئەمنییە سەپاوەی کە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە پارتیی دیموکراتیی کوردستان بەسەر شاری هەولێرو دهۆک و ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆیانیان سەپاندوە، ئێستا کەوتونەتە راوەدونان و گرتنی چالاکان و رۆژنامەنووسان. لە چەند رۆژی رابردوشدا، لە کاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانەکان، چەند رۆژنامەنوس لێیان دراوە و رێگرییان لێ کراوە لە روماڵکردنی خۆپیشاندانەکان. لەدوای ئەوەی رۆژی سێیەمی خۆپیشاندانەکان (27ی ئاداری 2018) رەشبگیرییەکی زۆریان کرد، لە ئێستادا کەوتونەتە هەڕەشەکردن و چاودێریکردنی چالاکانی ناڕەزایەتییەکان، لە نێویاندا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بەدوای رۆژنامەنوس خاتو نیاز عەبدوڵاوەن و دەیانەوێت دەستگیری بکەن.
ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتوە، رومان لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە کۆتایی بێنێت بەو رەشبگیریی و وەڵامی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران بداتەوە، دەستگیرکراوان ئازادبکەن و ژیانی چالاکان و خاتو نیاز عەبدوڵاش بپارێزن. هەروەها، داوا لە رێکخراوە ناوخۆیی و ناودەوڵەتییەکانی داکۆکیکردن لە ئازادیی قسەکردن و رۆژنامەوانیی، نوێنەری تەواوی وڵاتان و کونسوڵخانە و رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان دەکەین، فشاری جدیی لە حکومەتی هەرێم بکەن بۆ رێگریکردن لە هێزە ئەمنییەکانی پارتیی بۆ دەستگیرکردنی نیاز عەبدوڵا و ئازادکردنی دەستگیرکراوان. لێرەشەوە هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە، پاراستنی گیانی خاتوو
نیاز عەبدوڵڵانیاز عەبدوڵڵا لە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزە ئەمنیەکانی سەربەو حیزبەیە. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە نیاز عەبدوڵڵا.
ناوەکان
1-محەمەد رەئوف رۆژنامەنووس سلێمانی
2-کەمال چۆمانی رۆژنامەنووس چۆمان
3-ئاسۆ جەبار رۆژنامەنووس ئەمریکا
4-دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنووس گەرمیان
5-فرمان عەبدولرەحمان رۆژنامەنووس ئەڵمانیا
6-ئازاد عوسمان رۆژنامەنووس گەرمیان
7-نامیق رەسوڵ رۆژنامەنووس سلێمانی
8-جەزا محەمەد رۆژنامەنووس گەرمیان
9-فازل حەمەرەفعەت رۆژنامەنووس سلێمانی
10-ئارام مەحمود رۆژنامەنووس سلێمانی
11-عەدنان عەلی رۆژنامەنووس سلێمانی
12-هێمن مامەند رۆژنامەنووس هەولێر
13-فەرەیدون کونجرێنی رۆژنامەنووس ئەڵمانیا
14-کامیل عومەر میدیاکارو مامۆستای زانکۆ سلێمانی
15-شەپۆل عەسکەری لەندەن
16-شوان سەید عەلی پارێزەر رەواندوز
17-ئەردەڵان لەتیف خوێندکاری دکتۆرا هەولێر
18-ئاریان محمد علی خوێندکاری دکتۆرا بەریتانیا
19-کارزان حەسەن ئەڵمانیا
20-رەنجدەر گڕاوی چالاکی مەدەنی بەلجیکا
21-بیلال محمد رۆژنامەنووس و خوێندکاری دکتۆرا سلێمانی
22-سالار مەحمود رۆژنامەنووس سەید سادق
23-محەمەد گۆران رۆژنامەنووس هەولێر
24-ئاریان رەئوف مامۆستای زانکۆ گەرمیان
25-کۆساڵان عەبدولمەجید رۆژنمەنووس سلێمانی
26-هەڵشۆ عەبدولفەتاح چالاکی مەدەنی سلێمانی
27-شەماڵ رەشید شاعیر هەولێر
28-سەباح عەلی قارەمان رۆژنامەنووس سلێمانی
29-ئومێد محەمەد خوێندکتری ماستەر روسیا
30-بەدرخان مەحمود رۆژنامەنووس سۆران
31-توانا باڵەک چالاکی مەدەنی ئەڵمانیا
32-ئەرکان رەئوف مامۆستای زانکۆ سلێمانی
33-مستەفای حەسەنە گەورە چالاکی مەدەنی سلێمانی
34-زمناکۆ ئیسماعیل رۆژنامەنووس سلێمانی
35-ئازاد نوری مەدحەت مامۆستای زانکۆ
36-د. پشتیوان عوسمان سابیر مامۆستای زانکۆ سلێمانی
37-دانا هەڵەبجەیەی رۆژنامەنووس هۆڵەندا
38-فەلاح مستەفا مامۆستای زانکۆ
39-سەرکەوت محەمەد چالاکی مەدەنی بەریتانیا
40-ئومێد حسێن شەکیبا مامۆستای زانکۆ سلێمانی
41-د. ئاکۆ رەشید مامۆستای زانکۆ سلێمانی
42-تاڤگە سابیر رۆژنامەنووس سوید
43-هێرش محەمەد نوسەر لەندەن
44-هێما نەبی رۆژنامەنووس
45-عومەر عەبدوڵا مامۆستا لەندەن
46-دلێر عەبدوڵا رۆژنامەنووس
47-پەرۆش عەلی رۆژنامەنووس سلێمانی
48-کارزان کەریم رۆژنامەنووس هەولێر
49-د. هەژار عوسمان مەعروف مامۆستای زانکۆ سلێمانی
50-ئیبراهیم عەباس رۆژنامەنووس هەولێر
28-03-201828-03-2018