📊 بابەت 374,195 | وێنە 58,996 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,520 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,598
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-06-2020
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
هونەرمەندێکی بەناوبانگی قامیشلۆ بوو. رۆژی 07-06-2018 کۆچی دوایی کرد.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 پڕۆژەی هاوکاری ماڵەکانی منداڵان بۆ ساڵی (2018) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

پڕۆژەی هاوکاری ماڵەکانی منداڵان بۆ ساڵی (2018) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن


هەریەکە لە (ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان) و (بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی)لە پێناو بەرژەوەندی منداڵاندا ئەم یاداشتنی لێکتێگەیشتنە واژۆ دەکەن لە بواری پرۆژەی هاوکاری ماڵەکانی منداڵان، لەسەر بنەمای ئەم (21) خاڵەی لە خوارەوە ڕوونکراونەتەوە:
تێبینی/ لە هەرشوێنێک ئەم وشانە بەکارهێنران، ئەوە مەبەست ماناکانی بەرانبەریانە:
ڕێکخراو: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی: بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
1.ڕۆڵی سەرەکی ڕێکخراو لەم یاداشتی لێکتێگەیشتنەدا بریتییە لە بەهێزکردنی ئاستی چاودێری و پاراستنی مافی منداڵ لە ڕێگەی زیادکردنی کارمەند بە شێوەی گرێبەست بۆ ماڵەکانی منداڵان و ژمارەیەک چالاکی پەروەردەیی و هونەری و وەرزشی.
2.ڕۆڵی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی بریتییە لە (بەڕێوەبردن، سەرپەرشتی و بە دواداچوون)ی جێ‌ بەجێکردنی پڕۆژەکە.
3.ڕێکخراو هەڵدەستێت بە دابینکردنی مووچەی مانگانە بۆ ژمارەیەک کارمەند بۆ ماڵەکانی منداڵان (ساوایان، کوڕان، کچان) بە شێوەی گرێبەستی خێرخوازی بۆ ماوەی (9) مانگ بەمەبەستی پشتگیریی باشتر بەڕێوەچوونی کاری ماڵەکان و باشتر پاراستنی مافەکانی منداڵ.
4.ژماره و ناونیشانی ئه و کارمەندانەی دادەنرێن بە هەماهەنگی بەرپرسی ماڵەکانی منداڵان و بەڕێوەبەرایەتی و ڕێکخراو دەبێت.
5. ئه و کارمەندانەی لەم پڕۆژەیەدا کاردەکەن پێویستە لە هەفتەیەکدا (5) ڕۆژو لە ڕۆژێکیشدا (8) سەعات کاربکەن، چ لە ڕۆژ بێت یان لە شەو، هەروەها دەکرێت ستافە حکومیەکان بەشێک بن لەم پڕۆژەیه و تیایدا بەشداری بکەن بەپێی ناونیشان و جۆری کاریان.
6. بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵدەستێت بە دروستکردنی لیژنەیەکی پێنج کەسی کە دوان لە ئەندامانی لیژنەکە نوێنەری ڕێکخراو دەبن بۆ (دامەزراندن و دیاریکردنی کارمەندانی پرۆژەکە، چاودێری ڕەوشی ژیانی منداڵەکان، چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆژەکە).
7. ئه و لیژنەیەی لە خاڵی پێشوو ئاماژەی پێکرا ئەرکی وەرگرتنی ئه و کارمەندانەی کە بەهۆی ئەم لێکتێگەیشتنەوە دادەمەزرێن ئەگرێتە ئەستۆ، پاشان ئەنجامەکان لەلایەن هەریەکە لە بەرێوەبەری گشتی و نوێنەری ڕاسپێردراوی ڕێکخراوەوە پەسەند دەکرێن.
8. لە دوای ڕەچاوکردنی تێبینی و هەڵسەنگاندنەکان، ئه و کارمەندانەی لە ساڵی (2017) بەشێوەی گرێبەست لە پڕۆژەکەدا کاریانکردووە لە پێشترن و پێویستە لە پڕۆژەکەدا بەردەوام دەبن، بەڵام پاش چوونە پرۆسەی چاوپێکەوتن لە ڕێگەی ئه و لیژنەیەی لە خاڵی لە خاڵی (5)دا ئاماژەی پێدراوە لەسەر بنەمای ئەزموون و لێهاتوویی و شارەزایی، هەروەها لە کاتی بوونی کادیری بە توانادا بەپێی بڕگەکانی پڕۆژەکە، لیژنەکە دەتوانێت پشت بە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ببەستێت.
9. هیچ کارمەندێک بۆی نییە هیچ جۆرە توندوتیژییەک بەکاربهێنێت بەرانبەر منداڵ، هەرکاتێک سنوربەزاندنێک لە بواری مافەکانی منداڵدا بەتایبەت لە ڕووی توندوتیژی دەروونی و جەستەیی، زارەکی و نازارەکی، ڕوویدا، ئەوسا بەپێی یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکانی وەزارەت و سیاسەتی منداڵپارێز لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
10. بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هەر کارمەندێک پێویستە سەرەتا ڕەزامەندی هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراو وەربگیرێت.
11. کاری خۆبەخشی پرەنسیپ و بنەمایەکی مرۆیی جیهانییه و هەردوولای ئەم لێکتێگەیشتنە ڕێزی لێدەگرن و خەڵک و بەتایبەت گەنجان هاندەدەن بۆ کاری خۆبەخشی لە چوارچێوەی ڕێبەری کاری ڕێکخراوەکاتی بواری خۆبەخشی و چاکەی کۆمەڵایەتی، بەڵام لەکاتی جێ‌ بەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەدا سنورداربێت و تەنها له و بوارانەدا بێت کە بە ستافە دامەزرێنراوەکان پڕ ناکرێتەوە.
12. بەڕێوەبەرایەتی باشتر کۆنترۆڵی سەردانە پێویستەکانی بەرپرسان یان دامەزراوەکان بکات و هەوڵبدات لەکاتی دەوامی فەرمیدابێت بەجۆرێک منداڵ و ماڵەکەی لە هەر دەرهاویشتەیەکی نەرێنی ماڵەکان پارێزراوبێت.
13. پێویستە کارمەندان و بەتایبەت بەرپرسی ماڵەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی میدیایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیدا مامەڵە لەگەڵ میدیادا بکەن کە ڕێگە نادات منداڵ وەک کەرەستە بەکاربهێنرێت، بەتایبەت ڕێگە نادات منداڵ بەشێوەیەک بەشداری کارە میدیاییە فەرمی و نافەرمییەکان بکات کە لە ئێسته و ئایندەدا لە ڕووی کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە زیانی لێبکات.
14. ڕێکخراو مافی ئەوەی هەیە بە میکانزیمێکی دیاریکراو دەرئەنجام (فیدباک)ی کاری کارمەندانی ماڵەکان بزانێت و چاودێریی مامەڵەی کارمەندانی ناو ماڵەکان بکات لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکەدا.
15. لە کاتی وەرگرتن و دابڕانی منداڵدا بۆچوون و پێشنیاری ڕێکخراو بە هەند وەردەگیرێت.
16. بە هەماهەنگی ڕێکخراوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بە پێی پێویست خول و ڕاهێنانی بەهێزکردن بۆ کارمەندانی ئاست نزم دەکرێتەوه و لەسەر بابەتە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی پەیوەست بە منداڵ ڕادهێنرێن.
17. لە ماوەی ئەم لێکتێگەیشتنەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەگەڵ هیچ ڕێکخراوو دامەزراوەیەکی تری نێوخۆیی و بیانی بواری منداڵ ناچێتە ڕێککەوتنەوە کە هەمان ناوەڕۆکی ئەم لێکتێگەیشتنەی هەبێت.
18. بەڕێوەبەرایەتی گشتی نرخاندنی تەواوی هەیە بۆ ئەم لێکتێگەیشتن (پڕۆەژە) یه و پێی وایە ڕێکخراو لە کاتێکی گونجاودا پشتگیرییەکی گونجاو پێشکەش بە منداڵان و ماڵەکانیان دەکات.
19 سەرجەمی بودجەی ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە (60, 230,000– شەست ملیۆن و دوو سەدو سی هەزار دینار) کە لە لایەن ڕێکخراوەوە دابین دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتی ڕێوشوێنی پێویست بۆ شێوازی خەرجکردنی بە پێی ڕێنماییەکان دەگرێتەبەر، وردەکاری خەرجی پڕۆژەکەش بە هاوپێچێک ڕوونکراوەتەوە.
20. ئەم یاداشتە بۆ ماوەی (9) مانگە، لە (1ی 4ی 2018 بۆ 31ی 12ی 2018).
21. هاوپێچە پێویستەکانی ئەم یاداشتە بریتین لە (یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، سیاسەتی ڕێکخراو لە بواری پاراستنی منداڵ، سیاسەتی میدیایی بەرێوەبەرایەتی گشتی، خشتەی ئه و کارمەندانەی پێویستن بۆ کارکردن لە ماڵەکانی منداڵان، ڕێبەری کاری ڕێکخراوەکانی بواری خۆبەخشی).
کۆتایی
ئەم یاداشتە لەلایەن ئەم بەڕیزانەوە لە 2ی 4ی 2018 واژۆکرا:
نوعمان عبدالرحمن علی
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی
02-04-201802-04-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-04-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 3 2018 9:54AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 3 2018 1:18PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 3 2018 1:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,664 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.131 KB Apr 3 2018 9:55AMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پڕۆژەی هاوکاری ماڵەکانی منداڵان بۆ ساڵی (2018) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-04-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,188 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574