هێنانی کرێکاری بیانی بۆ کوردستان دەستپێدەکاتەوە
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، بڕیاردرا رێگە بدرێت کرێکاری بیانی بهێنرێت بۆ هەرێمی کوردستان، دەشڵێت پێویستە هێنانی کرێکارەکان به و مەرج و رێنماییانە بێت کە دیاریکراون.
عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند، دوای راگرتنی بۆ ماوەیەک، بڕیارماندا بە رێگەدان بە هێنانی کرێکاری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان، به و مەرجەی ئه و کرێکارانەی دێنە هەرێم لەڕووی تەندروستییەوە هیچ کێشە و نەخۆشییەکیان نەبێت.
وتیشی هەرچەندە بەهۆی قەیرانی داراییەوە رێژەی هێنانی کرێکارانی بیانی بۆ 50% کەمبۆتەوە، بەڵام هێنانی کرێکاران لەرێگەی کۆمپانیای مۆڵەتپێدراو یان بۆ ئه و پڕۆژانە بهێندرێت کە لەبواری وەبەرهێنان کاردەکەن.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە زیاتر لە 20 هەزار کرێکاری بیانی لە هەرێم هەن.
[1]
08-04-201808-04-2018