15 هەزار ئاوارەی کەرکووک لە دەنگدان بێبەش دەبن
📊 ئامار و راپرسی
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا 15 هەزار ئاوارەی
کەرکوککەرکوک بێبەش دەبن لە دەنگدان. ئاوارەکان لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە کەرکووکیان جێهێشتووە، بەڵام کۆمیسیۆن بڕیاریداوە لە دەرەوەی سنووری کەرکووک سندووق بۆ دەنگدانی ئاوارەکان دانەنێت.
عەواد رەحیم یەکێکە لەو سەتان ئاوارەییەی کەرکووک کە زیاتر لە پێنج مانگە لە یەکێک لە پڕۆژە تەواونەکراوەکانی هەولێر ژیان بەسەردەبات. ئێستا پرسی هەڵبژاردنەکان و دانەنانی سندووق بۆ ئاوارەکان یەکێکە لە مژارە گەرمەکان. ئەو دەڵێت، لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە نایەوێ بۆ هەڵبژاردنەکان بگەڕێتەوە شارەکەی.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریداوە لە دەرەوەی سنووری کەرکووک سندووق بۆ ئاوارەکان دانەنێت، هەر کەسێک خەڵکی کەرکووک بێ، دەبێت لەنێو کەرکووک دەنگبدات.
[1]
09-04-201809-04-2018