تەقینەوەی مین لە سەرپێڵ زەهاو دوو برینداری لێکەوتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
kmmk: لەڕێکەوتی دووی گوڵانی ئەمساڵدا، بێڵێکی میکانیکی لە ئاوایی (بێشکان) سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو بەر مینێکی بەجێماو لەشەڕی ئێران و عێراق دەکەوێت و لەئاکامدا دوو کەس بەناوی (سەعیدمیری و هادی مورادی) بە سەختی بریندار بوون.
بەوتەی شایەدحاڵانی رووداوەکە: باری تەندروستیی شۆفێرەکە نالەبارە و هەردوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی
سەرپێڵ زەهاوسەرپێڵ زەهاو گواستراونەتەوە.
جەژنی پاقێژ کردنی 700هەزار هێکتار لە زەوییە مینرێژکراوەکان لە پارێزگای کرماشان ڕێبەندانی ساڵی 91ی هەتاوی بە ئامادە بووونی بەرپرسانی حکومەتی بەڕێوەچوو. بەڵام لەوکاتەوە تاوەکوو ئێستە، سەدان جار ترۆموبیل و یان شارۆمەندان، بەهۆی تەقینەوە ی مینە پاشماوەکانی شەڕی ئێران وعێراق لە ناوچە سنووریەکان زیانیان بەرکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
23-04-201823-04-2018