رۆژهەڵاتی کوردستان
- سپای پاسداران کوێستانی کۆدۆ لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بوردوومان کرد.
[4]
- سەڵاحەدین سەعیدپوور پاڵەوانی مەلەی ئێران، کە 20 ڕۆژ پێش لەسەر گۆڕی
شەریف باجوەرشەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی، میداڵەکانی خۆی پێشکەش بەوان کردبوو، ئەمڕۆ بۆ یادی ئەوان پانتایی گۆلی
زرێبارزرێباری بە مەلەکردن پێوا.
[4]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی شەفیع محەمەدپوور خەڵکی بەخشی سیلوانای شاری
ورمێورمێ لە خاڵی سنووری ئەو شارە بریندار کرا.
[4]
باشووری کوردستان
- ڕۆژی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان.
[1]
- لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند: ڕاوێژی تەکنیکیمان پێشکەش بە کارمەندانی کوردستان کردووە و کارەکانیان زۆر پڕۆفیشناڵانە بەڕێوە دەڕوات.
[2]
- ڕێکخەری گشتی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیێنێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بێلایەن و سەربەخۆن و هەر بڕیارێک بدەن ئێمە پێوەی پابەند دەبین.
[1]
- بەرپرسێکی ئۆفیسی
سلێمانیسلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت: نزیکەی 25 هەزار کەس لە سلێمانی مافی دەنگدانیان فەوتاوە لەبەرئەوەی پێشتر سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان نەکردووە.
[2]
-
کاروخ عوسمانکاروخ عوسمان، کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنووری شارەدێی
قەسرێقەسرێ هێرشیکرایە سەر و بریندارکرا.
[2]
- وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی ناوچەکانی ماددەی 140 بۆیان نییە لە هەرێمی کوردستان دەنگبدەن.
[2]
- لەدوای بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی بە فڕۆکەیەکی سەربازی چوونە بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری ئێراق.
[3]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سەرقاڵبوونی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەرانی حکومەت سبەینێی کرد بە پشوو.
[1]
-
بەهادین نووریبەهادین نووری سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی ئێراق و
کەریم ئەحمەدکەریم ئەحمەد سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان بۆ بەوشداری کردن لە پڕۆسەی دەنگدانی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان سەردانی بنکەی دەنگدانییان کرد، بەڵام نەیانتوانی لە سلێمانی دەنگ بدەن. ئەم دوو کەسایەتییە کە تەمەنیان لەسەرو 90 ساڵەوەیە و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ناویان لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا سڕدراوەتەوەو لە کاتێکدا لە ژیاندا ماون.
[6]
- بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ دوو هاووڵاتی برینداربوون.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- کردەوە دژە مرۆییەکانی دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانی لە دژی هاووڵاتییان وسرووشتی ناوچەکەکانی
عەفرینعەفرین بەردەوامە. چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان کردووە بە سووتاندنی چیاکانی ناوچەی-ی مەیدانکێ-ی عەفرین.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری سوتۆکهۆڵمی سوید بە بەشداری کوردستانیان یادی ئارگەش کارزان، دلۆڤان فیدایی، تۆلهەڵدان
سنەسنە وڕۆژهات لە ئەندامانی ڕێبەری کۆداروکۆمەڵگەی گەنجانی ڕۆژهەڵات و شەهیدانی پای سێدارە ڕامین حسێن پەناهی، زانیارولوقمان مورادی کرایەوە.
[5]
- کۆچی دوایی نووسەر و ڕاگەیاندکار
کەمال ڕەئوف محەمەدکەمال ڕەئوف محەمەد - بابی لالۆ لە هۆڵندا.
[1]