رۆژهەڵاتی کوردستان
- لافاوی گەورە زیانی بە ژمارەیەک گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیاند، لافاو بە بڕی، 14 ملیار تمەن زیانی بە ماڵ، کشتوکاڵ و ژێرخانەکانی گوندی پەسوێی سەر بە
پیرانشارپیرانشار گەیاندووە. دانیشتووانی گوندەکە داوا دەکەن حکومەت قەرەبوویان بکاتەوە.
[1]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و لە شار و شارۆچەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێت، له و چوارچێوەیەشدا
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادیی هەرێمی
کەرکوککەرکوک و
گەنجانی وڵاتپارێزگەنجانی وڵاتپارێز لێدوانێکی ناڕەزایی هاوبەشیان خوێندەوە.
[2]
- هاوشێوەی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، لە شاری
هەولێرهەولێر و شارۆچکەی
کەلارکەلار گردبوونەوە و ڕێپێوان ئەنجامدران.
[2]
- لە بەندیخانەی چاکسازی گەوران لە
دهۆکدهۆک (چاکسازی زرکا) بەهۆی شەڕی لە نێوان زیندانییەکانی عەرەب و کورد 7 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکە برینداربوون. سەرەتا زیندانییەکی بە ڕەگەز عەرەب، هێرشی کردە سەر پولیسێکی چاکسازی و دواتر شەڕ دروستبوو و ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە.
[3]
- ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی لە قلیاسان کەوتەوە و بەهۆی ئاگرەکەشەوە کارەبای سەرجەم بەشە ناوخۆییەکە بڕدرا.
[3]
- وەسفی شێخ عاسی، فەرماندەی حەشدی عەشایەری حەویجە لەگۆڕەپانی مانگرتنەکانی تورکمانەکان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، ماوەی 15 ڕۆژە ئێمە لەگۆڕەپانی مانگرتوانی کەرکوکین، بەڵام هیچ لایەنێک بەدەنگ داواکارییەکانمانەوە نەهاتوون، دەستبەرداری داواکارییەکانیشمان نابین تاوەکو هەڵبژاردنەکان دوبارەدەکرێنەوە.
[3]
-
مستەفا ساڵح بامەڕنیمستەفا ساڵح بامەڕنی، چالاکوانی مەدەنی لەشاری دهۆک دەستگیرکرا.
[4]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، شێروان زرار ڕایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی تەمەنیان گەیشتوەتە 90 ساڵ مافی بەشداریکردنیان لەپرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان نامێنێت، ئاماژە بەوەش دەکات لە ئایندەیەکی نزیک ناوی دوبارە و مردوان بڵاو دەکەنەوە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- لە کەمپێکی یۆنان ژمارەیەک عەرەبی سووری و عێراقی بە بۆریی ئاسن لەگەڵ ژمارەیەک کۆچبەری کورد بەشەڕ هاتوون، لەئەنجامدا چوار کۆچبەری کورد کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێکی خەڵک باس لەوە دەکەن شەڕەکە بەهۆی کێشەی نێوان کورد و عەرەبەوە بووە، بەشێکی دیکەیشیان دەڵێن بەهۆی ئەوە بووە کە گەنجە کوردەکان بەڕۆژوو نەبوون، بۆیە هێرشیان کراوەتە سەر.
[1]
- حکومەتی تورکیا نیگەرانی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەبڕیارێکی حکومەتی ئەڵمانیا، بەرێگەدان بە پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە کە لە شاری کۆڵن کۆنفرانس ببەستێت، لەکاتێکدا پێشتر ڕێگەیان بەپارتی داد و گەشەپێدان نەدا کۆنفراس ببەستێت.
[2]