ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەرێم و بەغدا
ئایندەی کەرکوک لە نێوان هەرێم و بەغدا
توێژەران:
د. ئومێد ڕەفیق فەتاح
د. عابد خالد رەسوڵ
د. زمکان عەلی سەلیم
د. جەلال حەسەن مستەفا
م. هەردی مەهدی میکە
بە چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستاو رۆشنبیران و نوسەران، لە بەرواری (29 /7 /2018) لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی مەراسیمێک بۆ ناساندنی کتێبی (ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێرو بەغدا) ڕێکخرا کە بەرهەمی پرۆژەیەکی زانستی سەنتەرەکەمانە (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) کە بەهاوبەشی لەگەڵ (سەنتەری لێکۆڵینەوەی یاسایی و سیاسی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی) ئەنجامدراوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بەوتەیەکی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (د. رەزا حەسەن حسێن) دەستیپێکردو بەڕێزیان رایگەیاند: بڵاوکردنەوەو چاپکردنی ئەم جۆرە لە کتێب بە ئەرکێکی گرنگی زانکۆی سلێمانی دەزانین. سەرۆکی زانکۆ وتیشی: کتێبی ئایندەی کەرکوک لە نێوان هەولێرو بەغدا پرژەی چەند لێکۆڵینەوەکی زانستیی گرنگە لەسەر مێژوو جوگرافیا و دیمۆگرافیای شاری کەرکوک و دۆخی ئەمنی و کارگێڕی ئێستا و ئایندەی ئەو شارە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و لای هێزە نێودەوڵەتیەکان، بەرهەمهێنانی ئەم کارەش جێگای دەستخۆشییەو هیوای شتی باشترو باشتریان لە توێژەرانی هەردوو سەنتەرەکە خواست، هەروەها وتی: ئەم کتێبەش بەرهەمێکی تری ناوازەیە بۆ سەر خەرمانی فیکری و مەعریفی و کتێبخانەی کوردی.
[1] ⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک