هەپەگە: لە جۆلەمێرگ و ئاگری 12 سەرباز و پلەدارێکی سەربازیی تورکیا کوژران 12-06-2018
📝 بەڵگەنامەکان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل -
هەپەگەهەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە گەڤەری
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ و بازیدی
ئاگریئاگری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە گەڤەر 2 سەرباز و پلەدارێکی سەربازی، لە بازید-یش 10 سەرباز کوژراون. هەروەها هەپەگە رایگەیاند کە گەریلایەک لە گەڤەر ژیانی لەدەستداوە.
ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
لە گەڤەر 2 سەرباز و پلەدارێکی سەربازی کوژران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا، 9ی حوزەیران\19ی جۆزەردان کاتژمێر 16:30 هێزەکانمان لە گەڤەری جۆلەمێرگ و لە گردی شەهید غەفوور دژی یەکەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لەنزیکەوە لە یەکەکەی دوژمنیان دا و لە ئەنجامدا 2 سەرباز و پلەدارێکی سەربازی کوژران. لە دوای چالاکییەکە سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بە پشتگیریی ئامێرە ئاسمانییەکان ئۆپەراسیۆنێکی لە مەیدانەکە دەستپێکرد.
گەریلایەک ژیانی لەدەستدا
لە کاتی ئۆپەراسیۆنی نێوان هێزەکانمان و داگیرکەران شەڕ ڕوویدا. لەم شەڕەدا هەڤاڵێکی ئێمە کە لە دژی هێزەکانی دوژمن قارەمانانە شەڕی کرد، شەهید بووە.
لە بازید ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێندرا و 10 سەرباز کوژران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا، 6ی حوزەیران\16ی جۆزەردان کاتژمێر 13 هێزەکانمان لە بازیدی ئاگری، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە بەره و سەربازگەی کۆزلی دەچوو، چالاکییەکیان ئەنجامداوە. هێزەکانمان لەنزیکەوە گورزیان لەم ئۆتۆمبێلە داوە و تێکیانشکاندووە. ڕوون بوویەوە کە لەم چالاکییەدا 10 سەربازی دوژمن کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون. هێزەکانی داگیرکەر لە دەمەوئێوارەدا بە کۆپتەری جۆری کۆبرا و سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی خۆیان لە مەیدانەکە هەڵگرتەوە.
[1]
12-06-201812-06-2018