ئاو بەگوريس دەبەستێتەوە
ئاو شلەيەکی بێ تام و بێ ڕەنگ و بۆنە، ئەوەی دەکەوێتە بەرچاو يان لەدۆخی گازيە يان شليە يان ڕەقيە، زياتر شلەيەکی شلە، شلەش بەگوريس و کێبڵ و حەبل نابەسترێتەوە، زياتر ئەم ئيديۆمە بۆ شتێکی(مستەحيل) بەکاردەهێنرێت و دەوترێت فلانە کەس ئاو بەگوريس دەبەستێتەوە واتە کارێک دەکات کە ئەنجامی نيە و کەسی پێش خۆی نەيکردووە چونکە ناکرێت.