ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا هۆشداری دەداتە ئه و کەسانەی داڵدەی تاوانباران
📝 بەڵگەنامەکان
بە پێی ئامارەکان ماوەیەکە رێژەی تاوان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی هاووڵاتیانمان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوانەش وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و لێژنەی ئەمنیی پارێزگاکان و گشت دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، دەستی بە جێبەجێ کردنی رێکارە پێویستەکان کردووە بۆ ئەوەی بە توندی ڕووبەڕووی سەرپێچیکەران و تاوانباران ببنەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هەموو ئه و لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە ڕێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن. داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین هاوکار بن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە نموونەی ئارامی و سەقامگیری بێت و هاوڵاتیانی خۆشەویستیش دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین ئاسایشی هەرێم و ئارامیی ژیانیان بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندی یان کەمتەرخەمیی هیچ کەس و لایەنێک.
زۆر بە وردی بەدواداچوونی هەموو ئه و رێکارانەش دەکەین کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئه و دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر. هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویستمان لەم پێناوەدا وەک هەمیشە هاوکاری دامودەزگاکانمان بن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
24-06-201824-06-2018