لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 26-06-2018
باکووری کوردستان
- شاندی ئیتالیا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە 11 کەس پێکهاتبوون و لە
ئامەدئامەد چاودێری هەڵبژاردنەکانیان دەکرد. پارێزەر سیمۆنیتا کریشی یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندە ئیتالیەکە کە چاودێریی هەڵبژاردنەکان و پرۆسەی دەنگدانیان لە ئامەد دەکرد. کریشی رایگەیاند، لە ناو شاردا ڕووبەڕووی زۆر ئاستەنگی کراونەتەوە و وتیشی ئەستەمە باس لە هەڵبژاردنێکی دیموکراتیانە بکرێت.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پاش شەڕ و تێکەڵچوونی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لەگەڵ پێشمەرگەکانی حدکا، قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی لە
حیزبی دێموکراتی کوردستانحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
[5]
- تۆپخانەکانی سپای پاسداران، بەرزایییەکانی حاجی عومران لە سنووری شاری
پیرانشارپیرانشار تۆپباران دەکات.
[5]
- بە دەست پێکردنی ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەری لە چەند شارێکی ئێران وبەتایبەت تاران-ی پایتەختی ئێران، دوکانداران وبازاڕییەکانی شاری
کرماشانکرماشان بە داخستنی دووکانەکانیان چوونە ڕیزی مانگرتنە سەرتاسەرییەکەی ئێرانەوە.
[3]
باشووری کوردستان
- یادی هونەرمەندی کۆچکردو
حەسەن زیرەکحەسەن زیرەک بە چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
[2]
- شەوی رابردوو، چەکدارانی
داعشداعش هێرشیانکردە سەر گوندی
ئاوایی عەلیئاوایی عەلی لە ناوچەی
حەفتەغارحەفتەغاری سەر بە شارۆچکەی
داقوقداقوق و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی کورد بەناوی
کازم حاجی حسێنکازم حاجی حسێن کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
[1]
- هەر چوارلایەنی ناڕازی هەرێمی کوردستان سکاڵا لە دژی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دادوەرانی ڕاسپێردراو تۆماردەکەن لەبارەی بڕیاری هەژمارکردنەوەی تەنیا ئه و سندوقانەی سکاڵایان لەسەرە.
[2]
- دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و فراکسیۆنی
یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی ئیسلامیش بەهۆی ناڕەزایەتییان لەسەر کارنامەی دانیشتنەکە و نەبوونی پرسی داگیرکاریی لەسەر خاکی باشوری کوردستان لە کارنامەکەدا، بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.
[4]
- ژمارەیەک خوێندکاری دەرچووی تواناسازیی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو داوای پێدانی پارەی تواناسازیی دەکەن.
[2]
-
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لەبارەی داوای ئەمریکا بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ
کەرکوککەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان هەتادەنگ و رایگەیاند، ئه و داوایەی ئەمریکا دەستێوەردانێکی بێمانە و گەمژانەیە.
[2]
- پۆلسی
هەولێرهەولێر بڕیاریدا لە دوای تەواو بوونی دەوام نابێت هیچ کارمەندێکی دەزگا ئەمنییەکان چەک لەگەڵ خۆی بباتەوە ماڵەوە و رێگەشی پێنادرێت چەک هەڵبگرێت.
[2]
- لە ناوچەی زەرگەی سەر بە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای عێراقدا سەربازێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
[2]
- دەستەی قەلغانی خەڵک دژ بە داگیرکاییەکان، لە گردبوونەوەیەکدا لە هەولێر داوای لە
نەتەوە یەکگرتوەکاننەتەوە یەکگرتوەکان کرد بۆ وەستاندنی ئەو داگیرکاریانەی سوپای تورک لە باشوری کوردستان بەجدی بێنە سەرخەت.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- جارێکی دیکە چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان دایە کاوڵکردنی ماڵی هاووڵاتیان لە سنووری
عەفرینعەفرین. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئازانسی هەواڵی فورات کەوتووە، چەتەکانی کەتیبەی سوڵتان سلێمان ئاگریان بەردایە ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد شیندی.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی نێوان عێراق و تورکیا و ئێرانیان کردووە، داواشدەکات چەک بە پارتی کرێکارانی کوردستان
پەکەکەپەکەکە دابنرێت.
[2]
- پارێزەرانی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش سەردانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایان کرد و ڕایانگەیاند، کە بەرامبەر دەمیرتاش هەموو یاساکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا پێشێل کراوە.
[4]
- درەنگانی شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشی موشەکی کردەسەر پێگەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی پایتەختی سوریا و بەپیی سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانیش ئامانج لە هێرشەکە پێگەیەکی حزبوڵای لوبنانی بووە.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان