شاها شەمۆ، لە ماڵی مامیدا خۆی هەڵواسی
شاها شەمۆ، تەمەن 17 ساڵ و خەڵکی کۆمەڵگای سیپا شێخ خدری سەر بە شارۆکەی
شنگالشنگال، لەگەڵ خێزانەکەی هاتبوونە کومەڵگەی “دێرەبین”ی سەر بە شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ، بەڵام بەهۆی مردنی ئامۆزایەکی، تووشی حاڵەتێکی دەروونی خراپ دەبێ تا دەگاتە ئەوەی کە خۆی لە ئۆتۆمبێل فڕێ بداتە خوارەوە. شاها ئێوارەی رۆژی
03-07-201803-07-2018 لە ماڵی مامیدا خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رۆژی 19/5/2008 کوڕە مامێکی شاها بەناوی خەلیل کارەبا گرتی و بەپەلە بردیان بۆ نەخۆشخانە لە زاخۆ، شاها و کەسوکارەکەشی دەچنە نەخۆشخانە، بەڵام خەلیل دەمرێ، بەمەش شاها زۆر نیگەران دەبێت. پاشا نایف کە کوڕی مامی شاهایە، بە (رووداو)ی گوت: “هەموومان بە مردنی خەلیل نیگەران بووین، لەکاتی گەڕانەوەمان شاها لەناو ئۆتۆمبێلەکەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و زەبرێک بەر سەری کەوت و مێشکی تێکچوو، بەمەش تا ماوەی نزیکەی 20 رۆژ پێش خۆکوشتنی هیچ کەسێکی نەدەناسییەوە، دواتر کەمێک باشتر بوو، کەسوکارەکەی دەناسییەوە، بەڵام لە دۆخێکی دەروونی خراپدا بوو، وەکو جاران ئاسایی نەبوو”.
شەمۆ موراد، باوکی شاها، لەبارەی خۆکوشتنی کچەکەی دەڵێت “ئەو رۆژە شاها لە ماڵەوە بوو، نزیکی ئێوارە دیارنەما، من و ژنبراکەی لە ماڵەوە بووین، پێمگوت بڕۆ بزانە لە ماڵی مامی نییە، ژنبراکەی رۆیشت و دوای چەند ساتێک گوێم لە دەنگی هاوار بوو، بەپەلە رامکردە دەرەوە و بەرەو ماڵی براکەم رۆیشتم کە چوومە ژوورەوە بینیم کچەکەم خۆی هەڵواسیبوو و گیانی لەدەستدابوو”.
پاشا جگە لەوەی کوڕی مامی شاها بوو، وەکو هاوڕێی یەکتریش بوون، ئەو زۆر نیگەرانی لەدەستدانی کچە مامەکەی بوو و گوتی :”شاها جگە لەوەی ئامۆزام بوو، هاوڕێیەتیەکی باشیش لەنێوانماندا هەبوو، رۆژانە بەیەکەوە بووین”. گوتیشی “ئەو رۆژەی رووداوەکە روویدا من لەسەر بێستان بووم، ماڵی مامی شاهاش لەسەر بێستان بوون، ماڵەکەیان کە دراوسێی ماڵی شاهایە چۆڵ بوو، پێدەچێت شاها ئەمەی بە دەرفەت زانیبێ، لە ماڵەوە هیچی نەگوتبوو و چووبووە ماڵی مامی و لەوێ بە پەتێک خۆی هەڵواسیبوو، دوای نزیکەی 20 خولەک باوک و براژنەکەی دەچنە ماڵەکە و شاها بە هەڵواسراوی دەبینن کە گیانی لەدەستداوە”.
کەسوکاری شاها گومانیان لە هیچ کەسێک نییە، تەنیا خراپبوونی بارودۆخی دەروونی کچەکە و نیگەرانیی بۆ گیانلەدەستدانی ئامۆزاکەی بە هۆکار دەزانن، وەک پاشا گوتی “شاها هیچ کێشەیەکی نەبوو و کێشەشی لەگەڵ هیچ کەسێک نەبوو، تەنانەت ئەو رۆژەش کە خۆی کوشت بەشێوەیەکی زۆر ئاسایی مامەڵەی کردووە، بۆیە پێمانوایە هۆکاری خوکوشتنەکەی تەنیا بۆ گیانلەدەستدانی ئامۆزاکەی بووبێت، چونکە ئەوان زۆر هاوڕێی یەکدی بوون و بەردەوام بەیەکەوە بوون، وەکو خوشک و برای یەکتری بوون”.
لەبارەی نەخۆشییەکەشی، پاشا نایف گوتی “دوای ئەوەی کە لە ئۆتۆمبێلەکە خۆی هەڵدایە خوارەوە تووشی حاڵەتێکی دەروونی خراپ ببوو، دوو جار بردبوویانە لای پزیشک، پزیشکەکە گوتبووی وردە وردە چاک دەبێتەوە و پێویستە دەرمان و چارەسەرییەکانی بەکاربهێنێ”.
فایزە فەیسەڵ، هاوڕێ و کچی مامی شاهایە، ئەو نایەوێت چیدیکە بچێتە ئەو ژوورەی ماڵەکەیان کە شاها خۆی تێدا خنکاندبوو و لەوێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەو بەم شێوەیە باسی شاها دەکات “بەردەوام بەیەکەوە بووین، بەڵام دوای ئەوەی کوڕەمامەکەی بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا، شاها بەردەوام نیگەران دیاربوو و تووشی نەخۆشی دەروونی ببوو، لە هەموو شت و کەسێک دەترسا و تێکەڵی کەس نەدەبوو”. فایزە فەیسەڵ دەشڵێت “تەنیا بەهۆی گیانلەدەستدانی خەلیلی ئامۆزای، شاها کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.
[1]
11-07-201811-07-2018