دەستبەسەرکردنی سێ چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە
باکووری کوردستان
- پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ بینیی ئۆجالان، بۆ جاری 757 سەردانی داواکاری گشتیی تورکیایان کرد، بەڵام زۆر بە خێرایی داوای پارێزەران بۆ بینیی ئۆجالان رەتکرایەوە.
[4]
- بەڕێوبەرانی زیندانی
ئامەدئامەد، 20 ژنەزیندانی سیاسی کورد لەو زیندانەوە بۆ زیندانی ژنانی تارسووس دوورخرانەوە. لەو 20 ژنە زیندانییە، پێنجیان نەخۆشن، حالیم ئیشک یەکێکە لەو زیندانییە نەخۆشانە. هەروەها، زەهرا دۆغان، کارێکاتێریستی زیندانی، یەکێکە لەو زیندانییانەی بۆ زیندانی تارسووس دوورخراوەتەوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زانیار گولابی، شەوگەرد گولابی و وریا خوسرەوی لە شاری
سنەسنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ڕفێندراون.
[2]
- ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی ڕازیی شاری
کرماشانکرماشان، بە نیسبەت خراپبوونی خزمەتگوزاریی بەشی خواردنی ئەو زان
کۆیەکۆیە، مانیان لە خواردن گرت. مانگرتنی خوێندکارانی ڕازیی شاری کرماشان، لەوە سەرچاوەی گرت، کە بە هۆی تێکردنی کافوور لە خواردنەکەیان و خراپی چۆنایەتیی خواردنەکەیان دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕین.[6]
- لە ناوچە سنوورییەکانی شپیرانی سەربە شاری
سەڵماسسەڵماسی پارێزگای
ورمێورمێ، کە هاوسنوورە لەگەڵ باکوری کوروردستان، دەستەیەک
کۆڵبەرکۆڵبەر کەوتنە بۆسەی هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە هێرشیان کرایە سەر. هێزە سەربازییەکانی ئێران تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کرد، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی فەرامەرز جلی باقوی تەمەن 26 ساڵ کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی زاکری جلی باقوی تەمەن 30 ساڵ بە سەختی برینداربوو.
[2]
باشووری کوردستان
-
نەوزاد هادینەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و
بارزان قەساببارزان قەساب بەرپرسی ئاسایشی هەولێر کە برای یەکترن، بەهۆی فرۆشتنی نەوتی قاچاخ دەستگیر کران.
[5]
- خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی
سلێمانیسلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و شەقامی سەرەکی بەردەم کەمپی ناوشاری زانکۆیان داخست. خوێندکاران داوای داخستنی سەرجەم کۆلێژی پەرستارییەکان لە زانکۆ ئەهلیيەکان دەکەین. هەروەها داوای دامەزراندنی سەندیکایەکی سەربەخۆ دەکەن بۆ دەرچووانی بەشی پەرستاری زانکۆ.
[1]
- لە شاری
هەولێرهەولێر دوو گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوون، بەشێکی ناڕازییان داوای دامەزراندن لە حکومەت دەکەن و بەشێکی دیکەشیان پارەیان لای حکومەتە و داوای خەرجکردنی دەکەن.
[2]
- لە
خورماتووخورماتوو، بۆمبێکی چێنراو لە بەردەم دوکانێکی مەی فرۆشتندا تەقێنرایەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.
[1]
- لە گەڕەکی رەحیماوای شاری
کەرکوککەرکوک تەرمی ژنێک کە شوێنەواری گوللەی بەسەرەوەیە دۆزرایەوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە هاوژینەکەی خۆی کوشتوویەتی.
[3]
-
بزووتنەوەی ئیسلامیبزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازی لە ئۆپۆزسیۆنبوونی
یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی ئیسلامی دەکات و رایدەگەیەنن پێشتر رابەری حیزبەکەیان داوای لە ئەمینداری یەکگرتوو کردووە جگە لەئۆپۆزسیۆنبوون، بەشداری پەرلەمانیش نەکەن.
[1]
- راکان سەعید جبوری، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت نووسراوێکی فەرمی بۆ پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکووک کردووە، بۆ ئەوەی 81 ماڵی عەرەب لە گوندی شاناغە نیشتەجێبکرێن، کە بە گوتەی راکان جبووری ئەوانە خەڵکی گوندەکەن و ناویان لە تۆماری ناسنامەی قەزای دووبز و ناحیەی سەرگەڕان هەیە، داوادەکات ئاسانکارییان بۆ بکرێت بەمەبەستی نیشتەجێکردنیان.
[3]
- لە هۆڵی بابانی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی، گروپی کچانی کوردستان، بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا-ی تایبەت بە شێرپەنجە، سیمینارێکی تایبەت بە شێرپەنجەی
مەمکمەمک بۆ 'هاژە عەبدوڵا' پزیشک و پسپۆڕی بواری شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەچوو، ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و ژنان بوو بەرامبەر بە شێرپەنجەی مەمک.
[2]
- لە شاری کەرکوک سەنتەری میتۆگرافی دووەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی بە هاوکاری (ئینگڵش زۆن) و ڕێکخراوی کۆکار کردەوە. بڕیارە فێستیڤاڵەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
[4]
- گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ بەناوی رێکەوت رەزا، دانیشتووی گەڕەکی شارستانی لە
هەڵەبجەهەڵەبجەی تازە، لەلایەن دوو براوە کە دراوسێی بوون، لەسەر مانگایەک کوژرا.
[3] ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 出来事の年表