Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، ناویشیان لەدوای یەک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
بچوکی چۆلەکە زۆر ئیدیۆمی لێ دروستبووه (چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟، چۆلەکە خۆی هەيە تافروجاوی هەبێت؟، کێشکەی بەچل وچاران) هەر لەبەر گچکەیی و بچوکی چۆلەکەیە وتراویشە(دون
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
نووسینی: ئەشرەف عوسمان
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی
پوختەی ڕۆمانەکە دەربارەی باوکێکە کە ڕۆڵەکەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، بەم جۆرە باوکەکە ڕێنوێنیکارێکی زۆر باش دەبێت، تاوەکو هاوسەرگیرییەکەی سەرکەوتوو بێت.
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
📕 لەگەڵ خەڵکدا
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەگەڵ خەڵکدا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
ناوم: ئەیاد فەهمی حاجی سابیرە، لە کۆتایی ساڵی 1995 لە گوندی کچان سەر بەناحیەی سەنگاو لە دایکبووم.
بەکالۆریۆسم هەیە لە خوێندنی ئیسلامیدا (دراسات) بەپلەی باڵا.
ماوەی چوار ساڵه ڕۆژانە لە سۆشیال میدیادا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
مێشێک دەکاتە گامێشێک
وتراویشە(مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە) بەڵام ئەمەیان تەواو پێچەوانەیە بۆ سەخاوەت و دڵئاوایی ووتراوە، مێش، مێشولە زیندەورێکی بچوکە و گامێش ئاژەڵێکی زەبەڵاحە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەک
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە.
کەندەران، کەندەڵان، لاپاڵی هەموو(کەندێک) پێی دەوترێت(کەندەڵان) ئینجا بەگوێرەی قوڵی و فراوانی و گەورەیی کەندەکە، کەندەڵانەکەش گەورە و بچوکی دەردەکەوێت، بە
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
گۆڕی بەخیل تەنگە
بەخیل، کەسێکی هەبووی قرچۆکە، لە هەموو ڕوویەکەوە هەتاوەکو لەکاتی پێویستیش ناتوانێت پیاوەتی و چاکە بکات، زەوی و زاری دونیاش فراوانە بەڵام ئەگەر ئه و سەیری بکات دەبێتە چەرمی چۆلەکە، بۆی
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
قازانج سەری مایە دەخوا
مایە، هەموو کەلوپەلێکی گوازراوە ونەگوازراوەیە، سەرمایە بەگەڕبخرێت یان قازانجی لەدوایە یان زەرەر، هەندێجاریش هەیە(قل وبەگایەتی) دەردەچێت، زیانی زۆر بەسەرمایە دەکەوێت بۆیە سەرمای
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
کەس ناچتە قەبری کەس
لەکۆمەلی ئاینیدا گۆڕ(قەبر) جێگەی سزا و پاداشتە یان دەبێتە باخچەیەکی بەهەشت یانیش دەبێتە چاڵێکی دۆزەخ، بۆیە ترس و تۆقین لەگۆڕ له و بیروباوەڕانەدا یەکجار زۆرە و بووە بە وێردی سەر زم
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (209)
1. پشکنین: (4697 پشکنینی نوێ)
(1568 هەولێر)، (798 سلێمانی، 143 گەرمیان)، (21
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📕 سەمای فریشتەکان
سەمای فریشتەکان لە نووسین و ئامادەکردنی عەبدولعەزیز مەجیدە، کتێبەکە گەڕانێکە بە نێو مێژووی سەما و هونەری میللی لە باشووری کوردستان.
نووسەر لە کتێبەدا ژیان و بەرهەمی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی وەکو راهێن
📕 سەمای فریشتەکان
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
لە رۆژی 22-9-2020 لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر، رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەمای فریشتەکان بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و رۆشنبیران ئامادەی ببوون.
کتێبی سەمای فریشتەکان لە نووسین و
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
🎵 دیاسپۆرا
لە دیاسپۆردا بایەخ بە مژارە ئەوروپییەکان کە کاریگەرییان لەسەر کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبێ و ئەو مژارانەی جێگەی بایەخی رەوەندی کوردن دەدرێت. شۆیەکە لە کۆمەڵێک دۆسێ پێکدێت کە جگە لەوەی پاکێجی بۆ
🎵 دیاسپۆرا
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
ئامادەکردن : دکتۆر دڵشاد ئەحمەد [1]
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
📕 فیزیا بناسە
ئامادەکردنی: راویە ئاریان عەبدوڵڵا [1]
📕 فیزیا بناسە
📝 لەسەر سکاڵای نوێنەری بەرهەم ساڵح رۆژنامەڤانێک لە سلێمانی دەستبەسەرکرا
سێشەممە، 22-09-2020 لە سلێمانی رۆژنامەنووس بەهرۆز جەعفەر، لەسەر سکاڵای نوێنەرێکی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەرکرا.
کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەن
📝 لەسەر سکاڵای نوێنەری بەرهەم ساڵح رۆژنامەڤانێک لە سلێمانی دەستبەسەرکرا
👫 محەمەد ساڵح پێندرۆیی - جگەر سۆز
نووسەر و وەرگێڕ و زمانەوان: (محەمەد ساڵح پێندرۆیی-جگەرسۆز-).
پاش تەواوکردنی قۆناخی ناوەندی لە ناوەندی بەحرکە، ساڵی 1983 لە خانەی مامۆستایان وەردەگیرێت لە شاری هەولێر، ساڵی 1987 تەواوی دەکات و بڕوانا
👫 محەمەد ساڵح پێندرۆیی - جگەر سۆز
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
ناسر تەوێڵەیی ساڵی 1962 لە تەوێڵە لەدایک بووە. قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە تەوێلە تەواو کردووە دواتر روودەکاتە شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و کۆلیژی کشتوکاڵی تەواو دەکات. پاشان وەک کارمە
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
رامیار جەوهەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شوێنەواری هەرێمی کوردستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا 67 ناوچەی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان زێدەڕۆییان کراوەتەسەر، زێدەڕۆییەکەش زۆربەی لەلایەن هاونیشتمانیان بووە، بەشێ
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
وتراویشە(من هەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ هەر ئەبیتەوە بە پاشوو)، پاڵو واتە پەراسو، لەوڵاغی وەک گوێدرێژیش پاڵو واتە تەنگە، ئینجا کورتان یان کۆپان بۆ توندکرد
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
مردی لەوە چاکتر ناشورێ
دوای مردنی مرۆڤ لە کۆمەڵی کوردەواریدا مردووەکە دەبرێتە سەر تاتەشۆر و ئاوی بۆ گەرم دەکرێت و جوان و پاک دەشۆردرێت و دواتر کفنی بۆ دەبڕدرێت و بەبەریا دەدرووێت، ئەوە لایەنی ڕاستەقی
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
💬 باری کەر دایم قورسه
باری کەر دایم قورسه
ئاژەڵی کەر، گوێدرێژ لەناو کورداندا بووە بە هێما و گوزارشتی دەبەنگی و نەفامی و نەزانی بۆیە لەبری نەزان بەکەسێکی نەفام دەوترێت(کەر)، لەبنەمادا ئاژەڵی(کەر) بۆ باربردن و گواستنەوەی کە
💬 باری کەر دایم قورسه
📷 کەشتی ئالان کوردی
بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی (ئالان کوردی) رێکخراوی هاوکاری چاوی دەریا (Sea-Eye) کە ڕیکخراویکی خێرخوازی مرۆیی تایبەتە و بارەگای سەرەکی لەشاری ریگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی کەشتییەکی لە (پرۆفیسۆر
📷 کەشتی ئالان کوردی
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی نێرگز
👫 کەسایەتییەکان
جیهاد دڵپاک
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
23-09-2001
✌️ شەهیدان
ملازم عەبدوڵڵا شێخ مەحمود گ...
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
✌️ جەمال عەلی مەعروف، ناسراو بە (جەمالە ڕەش) | پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

شەهید جەمال عەلی مەعروف، ناسراو بە (جەمالە ڕەش)
شەهید جەمال عەلی مەعروف، ناسراو بە (جەمالە ڕەش)، ساڵی 1945 لە گەڕەکی شێخان-ی شاری سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگەی خالیدیە تەواوکردووەو هەتا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە.
شەهید جەمال یەکێک بوو لەو گەنجە خوێنگەرمانەی دوای شۆِڕشی 14ی تەمموزی 1958، لەنێو ریزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کاریدەکرد، هەرچەندە بە تەمەن زۆر منداڵ بوو، بەڵام کوڕێکی وریاو گێڕایەڵ بوو.
سەرەتای شۆڕشی ئەیلول دەبێتە پێشمەرگەی ناو شار و لەچەند چالاکییەکی ناو شاردا بەشداردەبێت، ساڵی 1963 بۆ راپەڕاندنی کارێکی شۆڕش دەچێتە دەرەوەی شار.. بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیدا لە نزیک (کانی با) دەکەوێتە کەمینێکی دوژمنەوەو بەسەختی برینداردەبێت، پاشان زۆر بە ئەستەم دەربازی دەبێت.
ساڵی 1964 کە جیاوازی بیروبۆچوون لەنێو شۆڕش دا سەریهەڵدەدا، شەهید جەمال باڵی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت.
دوای بەیاننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970 کە بزووتنەوەی چەپی کوردی بەناوی (کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان - ک.م.ل.ک) سەریهەڵدا شەهید جەمال کاری تێداکردو یەکێک بوو لەو کادرە سەرکەوتووانەی لە ئەڵقەی رۆشنبیریی کۆمەڵەدا کاریان دەکرد، هەتا ساڵی 1974 کە شەڕ لە نێوان پارتی و رژێم دا دەستیپێکردەوە، شەهید جەمال چووە سەید سادق، لەوێ خانوویەکی بەکرێگرت و کەلوپەلی زۆری لێدانا وەک ماڵێکی تەواو، ئەو خانووە بووە بنکەیەک کە کاروباری رێکخستنەکانی کۆمەڵە بەنهێنی لەوێ ئەنجامدەدرا، هەموو کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی کۆمەڵەش هەر لەو خانووە دا دەبەستران.

شەهید شەهاب و هاوڕێکانی بە شەهید جەمال-یشەوە لەو ماڵەدا کاریاندەکرد بۆ دووبارە رێکخستنەوەی رێکخستنەکانی کۆمەڵەو جۆشدانەوەیان بۆ خەباتی سەرلەنوێ، دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلول، دەستیکرد بە کۆکردنەوەی چەک و لە گوندی حاجی مامەندو چەند جێگایەکی تر، دەیشاردنەوە.

دوای هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێی بەڕابەرایەتی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)و دوای گەڕانەوەی شەهید جەمال بۆ ناوشار لەسەر خەبات و هەوڵدان بەردەوامبوو لەپێناو پتەوکردنی رێکخستنەکانی کۆمەڵە دا.
شەهید جەمال دواجار بووە لێپرسراوی هێڵێکی رێکخستن بەناوی (نەبەز)، کە چەندین کەسی دەگرتەخۆی و هەمووشیان بەهۆی شەهید جەمال-ەوە هاتبوونە ریزەکانی رێکخستنەوە، دواتر ئەو هێڵە بووە یەکێک لە هێڵە هەرە گەورەکانی رێکخستنی کۆمەڵە.
ئەو هێڵە زیاتر لە 35 کەس دەبوون کە هەموویا شەهید جەمال بەڕێوەیدەبردن و سەرپەرشتیدەکردن، جگە لە دابینکردنی گواستنەوەی سەرکردەکان بۆ شوێنی کۆبوونەوەکان کە هەمووی لەسەر شانی شەهید جەمال بوو.
دواتر کەوتە کۆکردنەوەی ئەو خەڵکانەی کە دابڕابوون لە رێکخستن و دووبارە هەوڵی پەیوەندیانی بە رێکخستنەکانەوە دەدا، هاوکات دوو ئوتۆمبێلی تایبەتی خۆی لە جۆرەکانی (مارسیدس و لادا) ی تەرخانکردبوو بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی رێکخستن لە ناوشار دا، جگە لەوەی ئەو برادەرانەی دەچوونە دەرەوە زۆربەیان لە ماڵی شەهیدەوە دەڕۆیشتن و بە وتۆمبێلەکانی ئەو دەگوێزرانەوە بۆ دەرەوەی شار.
زۆرێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵەو چەندین کادری کۆمەڵە لەکاتی راوەدوونان و مەترسی دا لە ماڵی شەهید جەمال و کەسوکاری داڵدەدەدران.

سەرەتای ساڵی 1976، کێشەی نێو سەرکردایەتی ناوخۆی وڵات، نەبوونی پەیوەندیکردن بوو بە هەڤاڵ مام جەلالمام جەلال و برادەرانی دەرەوەی وڵات، کە دابڕابوون لەیەکتری، شەهید جەمال بە سەرکردایەتی ناو وڵاتی وتبوو کەی ئیعلانی شۆڕش دەکەن؟ ئەوانیش وتبوویان کێشەمان هەیە، ئێمە دابڕاوین لە سەرکردایەتی و هەڤال مام جەلال.. شەهید جەمال-یش وتبووی ئەوە کێشە نییە، من پەساپۆرتم هەیە عنوان و ژمارەی تەلەفۆنی هەڤاڵ مام جەلال-م بدەنێ، لە سبەینێ زووتر نییە سەفەردەکەم.
شەهید رۆژی 1976/3/16 بەرەو سوریا سەفەر دەکات و لەوێ چاویدەکەوێت بە هەڤاڵ مام جەلال و برادەران، هەموو راسپاردەکانی ناو وڵاتی گەیاندبوو، لە کاتی گەڕانەوەشد دا چەندین نامەو (4000) چوارهەزار دیناری عێراقی لە سەرکردایەتی دەرەوەی وڵاتەوە دەگەیەنێتەوە سەرکردایەتی ناو وڵات، تەنانەت بۆئەوەی هەستی پێنەکرێت لە سوریاوە دەچێت بۆ میسر بەو نیازەی لەوێوە بگەڕێتەوە بۆ بەغداد.. بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە ماوەیەکی کەم دەگیرێت، کاتێک دەیبەنە جێگایەک دایدەنێن، ئەو وادەزانێت ئاشکرابووە، نامەی مام جەلال-ی پێبووە کە لەناو دەرمانی دەمودان دا شاردوێتیەوە، زۆر بەنهێنی دەیکاتەوەو ناوەرۆکەکەی لەبەردەکات و نامەکە لەبەیندەبات، پاشان پێیدەڵێن پەساپۆرتەکەت ماوەی سەفەری بەسەرچووە، دەبێت تازەی بکەیتەوە، هەر لەوێ مۆری تازەکردنەوەی بۆ لێدەدەن.
شەهید جارێکی تریش سەفەر دەکات لەم سەفەرەی دا بەیاننامەی (ی.ن.ک بۆچی؟)و دامەزراندنی (ی.ن.ک) دەهێنێتەوە بۆ کوردستان.

شەهید جەمال لەپێناو راپەڕاندنی ئیش و کارەکانی شۆڕش و رێکخستن دا، جگە لە پەیداکردنی کەسانێکی دەوڵەمەندی نیشتمانپەروەر کە هەمیشە یارمەتی شۆڕش یان دەدا، تەنانەت خانووی نیشتەجێی خێزانەکەشی دەفرۆشێت و خۆیان دەچنە کرێچێتییەوە...
شەهید جەمال دوای هەرەس تایپ-ێک لە دەرەوەو شار دەشارێتەوە، کاتێک سەرکردایەتی ناو وڵات پێویستان بە ئامێرێکی چاپ دەبێت؛ دەیهێنێەوە ناو شارو دەبێتە یەکەم دەزگای چاپ بۆ کاری راگەیاندنی ناوشار، هاوکات بۆ لەچاپدانی بڵاوکراوەی زۆر، بەهۆی دوو برادەری رێکخستنەوە، ئامێری رۆنیۆی فەرمانگەی بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بەکاردەهێنا.. کە شەوان بەنهێنی کاریان پێدەکرد.

شەهید جەمالە ڕەش رۆڵی سەرەکیی هەبوو لە پەیداکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ شۆڕش، هەرچی پەیدادەکرا لە گەراجەکەی ئەودا هەڵدەگیرا، وەک مەشجەبێک، ببووە حەشارگەیەکی نهێنی بۆ شاردنەوەی چک و تەقەمەنی و نووسراوەکانی کۆمەڵە، هەموو کارێکی نهێنی تێدا ئەنجامدەدرا، زۆر هاوڕێ و برادەری نزیکی خۆی بۆ کاری نهێنی و سیاسی هاتوچۆیان دەکرد، برادەرێکی عەرەب-ی هەبووە بەناوی (مەحمود) کە بەڕێوەبەری پۆلیس بووە لە سلێمانی، رۆژێک چەند برادەرێکی شەهید جەمال لێیان پرسیوە مەحمود بۆ نایەیت بۆ گەراج؟ ئەویش وتویەتی نایەم! وتبوویان بۆ نایەیت؟ مەحمودیش دەڵێت (أنتم وجمال وراء رؤوسکم الف بلوة).

شەهید لە ساڵی 1977 ئاشکرادەبێت و رژێم بەشوێنیدا دەگەڕێت، ئەویش ماوەیەک لەناو شار خۆی دەشارێتەوەو پاشان دەبێتە پێشمەرگەو دەچێتە ناوچەی قەرەداخ بۆ لای شەهید ئارام، لە یەکێک لە چالاکیەکانی ئەو سەردەمە بەشداری دەکات.. چەند جارێک شەهید ئارام بۆ کارە نهێنییەکان دەینێرێتەوە ناو شارو هەموو جارێکیش بە سەرکەوتو ویی کارەکان ئەنجامدەدات و دەگەڕێتەوە، مەخابن دواجار کە دێتە ناوشار دەچێتە ماڵی برادەرێکی.. بەڵام ئەو برادەرەی خیانەتی لێدەکات، دامودەزگا ئەمنییەکانی بەعسی لێئاگادار دەکات و شەوی 1977/8/10 لە ماڵی ئەو برادەرەی دەسگیردەکرێت و دەیبەن بۆ دائرەی ئەمنی سلێمانی.
لەدوای 25 رۆژ ئەشکەنجەو لێدان هیچ ئیعتیرافێک ناکات، لە 5\9، دەینێرن بۆ هەیئەی خاسە لە کەرکوککەرکوک، لەوێش تا 25\9، لەژێر لێدان و ئەشکەنجەدا دەبێت، پاشان دەدرێت بە مەحکەمەو رۆژی 4\10، فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردادەدەن و 10\10، رەوانەی بەشی سێدارەی زیندانی گەورەی موسڵموسڵ دەکرێت.
تا دواجار شەوی 28-1/29/ 1978، ئەو رۆڵە ئازاو جەربەزەیەی (ی.ن.ک) لەسێدارە دەدرێت و گیانی پاکی دەگاتە کاروانی شەهیدانی کوردو کوردستان.
شەهید لە وەسێتنامەکەیدا دەنووسێت:
وا نەزانن کە من لەناوچووم، نەخێر من و هەروەها هاوڕێ شەهیدەکانم هەرگیز نامرین بەڵکو ئێمە بووینەتە سوتەمەنی بۆ شۆڕشە نوێیەکەمان، کوردستان تینوویەتی، تینویەتی خاکیش بەخوێن نەبێت ناشکێت، داوای لێبوردن لە گەلەکەم دەکەم کە نەمتوانی لەمە زیاتر خزمەتی بکەم، نەمتوانی ئەو نەخشەیەی کێشابووم بۆ تێکۆشان لەبەر پەتی خنکاندن و سێدارەی دوژمنە فاشیەکان، بەڵی نەمتوانی ئەو نەخشەیە تەواوبکەم زۆر جێگای سەربەزی و شانازیە بۆ من کە گەلەکەم وەرم بگرێت وەک شەهیدێکی خۆی.
تەنانەت وەک هاڕێکانی لێی دەگێڕنەوە رووبەڕوو بە مدیر ی گرتووخانەی موسڵی وتووە زۆر عەیبە بۆ ئێوە، ئێمەتان خزانۆتە ئەم ژوورە تەسکانەوەو بەدزییەوە لە سێدارەمان ئەدەن، ئێوە جەبانن لە ئێمە ئەترسن ئەو تورەکەیە ئەکەنە سەرمان لە ترسا بە مردووییش ناوێرن سەیری چاومان بکەن..

شەهید لە زیندانیشدا نموونەی ئازایەتی و خۆڕاگریی بووە، لە کاتی دەستگیرکردنیشی دا رێکخستنەکانی ناو شار هیچیان لەشوێنی خۆیان نەجوڵان، چونکە دەیانزانی جەمال نموونەی ئازایەتی و خۆڕاگرییە.

تەنانەت پاش لەسێدارەدانیش، تەرمەکەی 10 ساڵ حوکم دەدرێت، تا لە بەرواری 1999/8/20، تەرمەکەی دەهێنرێتەوە سلێمانی و لە کەژاوەیەکی شایستەدا لەسەر وەسیەتی خۆی لەلای خاڵە شەهاب بەخاک دەسپێردرێت.
شەهید وەسێتی کردبوو ئەگەر تەرمەکەیان دانەوە ئەوا لە لای خاڵە شەهابەوە بمنێژن، ئەگەر نەشیان دامەوە ئەوە دڵگران مەبن یادگاری زۆرم هەیە بۆتان، بۆنی من بنێن بە هاوڕێ پێشمەرگەکانەوە هەریەک لەوان جەمال-ێکن بۆ ئێوە.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | http://www.sharazurpost.com
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-01-1978
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 29-01-1978
🤔 بیروباوەڕی سیاسی: ☭ چەپ
⛓️ بەندیخانە: 🔒 ئەمنی کەرکوک
👫 جۆری کەس: ✌️ لەسێدارەدراو
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان: لەسێدارەدان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 16 2018 1:34PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 18 2018 10:45AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 29 2019 9:13AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,601 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.130 KB Jul 16 2018 1:39PMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 فیزیا بناسە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-09-2020
  🗓️ 23-09-2020
  🗓️ 22-09-2020
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020
  🗓️ 18-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەمەی نێرگز
هونەر مەند ناوی تەواوی محەمەد ساڵحی حاجی شەریفە باوکی ناسرابوو بە سالح بەگی عەلاف (1965کۆچی کردووە) و باپیریشی حاجی شەریف مالی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی سلێمانی کەماڵەکەی بە حەوشی گەورەی کانی ئەسکان (کانێسکان) ناسرابوو، ، بە هۆی کوێر بوونی باوکی کە هونەرمەندو براو خوشکەکانی مندال بوون دایکیان بە خێووی کردوون 3 برا و 4 خوشک بوون وە هەروەها نازناوی نێرگز بە هۆی کە باوکی دوو ژنی بووە ودواتر کوێر بوونی و رۆڵی بەرزی پەروەردەی نێرگزی دایکیان نازناوی پێداون ئافرەتێکی زۆر زیرەک بووە لە هونەری خواردن کردن
حەمەی نێرگز
جیهاد دڵپاک
جیهاد زۆراب ئەحمەد، ساڵی 1948 لە کەرکوک لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر له و شارەدا تەواوکردوەو دەرچووی خانەی مامۆستایان بووە ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووه و درامای (بەهاری دزراو)یش یەکەم کاری دراما بووە کە ساڵی 1972 بەشداریی تێدا کردووە. پاشان لەساڵەکانی دواتردا بەشداریی لەژمارەیەکی زۆر لەدراماو فیلمدا کردووە لەوانە فیلمی (مامە ڕیشە، کەرکوک 4، بەشەکانی درامای گەردەلول، لەپەڕەکانی کەرکوک)و چەندین بەرهەمی تر.
جیهاد دڵپاک
23-09-2001
باشووری کوردستان
- هێزێکی سەربازانی ئیسلام لە ناوچەی هەڵەبجە هێرشی کردە سەر هێزەکانی ینک لە گوندی خێڵی حەمە، کەبووە هۆی شەهیدکردنی دەیان پێشمەرگەی یەکێتی و تەرمەکانیشیان شێواندن.[1][2]
23-09-2001
ملازم عەبدوڵڵا شێخ مەحمود گوڵانی
شەهيد ملازم عەبدوڵڵا شيخ مەحمود گوڵانی، سەرکردەی داستانەکەی قاتەکانی کفری، کە لە 25ی 9ی ساڵی 1963دا لەگەڵ 28 پێشمەرگەی قارەمان و چاونەترس دا لە شەرێکی نابەرامبەردا لەگەڵ هێزێکی سەربازی گەورەی دەسەڵاتی عێراقی هەتا دوا هەناسەیان بەرگریان لە خاکی کوردستان کرد. ناوی ئەو شەهیدە نەمرانە ملازم عەبدوڵڵای شيخ مەحمود، عەبدولکەریم قادر سڵێمان (عەول قالە فاتان ڕەباتی)، نامق قادر مەحمود تیلەکۆیی، فاتح حمەشەریف خوامراد، مەحمود ڕەشید حەسەن تیلەکۆیی، حەمەئەمین قادر حەمە عەلی، حسێن فەرەج مەعروف، عوسمان ئەحمەد خو
ملازم عەبدوڵڵا شێخ مەحمود گوڵانی
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
لە بانە لەدایکبووە. رۆژی 23-09-2016 لە هندستان کۆچی دوایی کرد. برای هونەرمەند تەها کەریمی-یە.
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574