🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
عومەر سەیید
سلێمانی - 2020 [1]
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە،
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
👫 شێروان شێروانی
رۆژنامەوان و یەکێکە لە چالاکوانانی بادینان، رۆژی 16-02-2021 بە 6 ساڵ زیندانی حوکمدرا.
👫 شێروان شێروانی
📕 تۆڵە 2
دیوانی شیعری یاخی [1]
📕 تۆڵە 2
📕 ژنە نان فرۆشەکە
نووسەر: کوزافیة دي منتابین
وەرگێڕ: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ژنە نان فرۆشەکە
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
👫 کەسایەتییەکان
مێجەر سۆن
✌️ شەهیدان
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گ...
📕 پەڕتووکخانە
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید...
👫 کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
👫 کەسایەتییەکان
نازەنین ئیبراهیم
📝 ناوەڕۆکی سەردانەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەغدا | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ناوەڕۆکی سەردانەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەغدا
📝 بەڵگەنامەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی عێراق، دوای گفتوگۆیەکی چڕ و، تاوتوێکردنی سەرجەم بابەتە هاوبەشەکان، نەخشەڕێگەی کاری داهاتویان داڕشت.
دەستپێکی کارەکان
له و چوارچێوەیەدا و، لە دوەم رۆژی سەردانی وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی (18/7/2018) لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا-ی عێراقی، کۆبونەوەیەکی هاوبەش بەسەرپەرشتی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ئێراق لە نێوان هەردو وەزارەت بەڕێوەچو.
نەخشەی تەواوکردنی ڕێگەی زانستی دانرا‌
لە سەرەتای ئه و کۆبونەوەیەدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی دوای بەخێرهێنانی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، وەفدی میوان وتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی میژوییە، چونکە پێکەوە سەرپەرشتی پەرەپێدانی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری عێراق دەکەین، وتیشی ئیمە پێشتر سەردانی هەرێمی کوردستانمان کرد و، نەخشە ڕێی پێکەوە کارکردنمان داڕشت، بۆیە بۆچونی هاوبەشمان هەیە، بەڵام بەهۆی ئه و بارودۆخ و گرفتانەی هاتنە پێش نەمانتوانی وەک پێویست ئه و کارانە بکەین، کە پێویست بو بیکەین، بۆیە ئەمڕۆ نەخشەی تەواوکردنی ئه و ڕێگەیە دادەنێین و، بەهیواین لە ئەنجامی گفتوگۆکانماندا بتوانین بگەینە ئەنجامی هاوبەشی باش و ڕێکەوتنامەیەکی لێکگەیشتن ئیمزا بکەین، وتیشی ئه و رێکەوتنامەیە تەنها چوارچێوەی کارەکانمان دادەنێ، بەڵام کارەکانمان لە پراکتیکدا زۆر له و ڕێککەوتنامەیە فراوانتر دەبێ.
دەبێ زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کارکردنی لۆکاڵی و ناوچەیی خۆیان دەرباز بکەن
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی سوپاسی ئه و پێشوازییەی کرد، جەختی لە وتەکانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی عێراقی کردە و وتی: پەیوەندییەکانمان‌ لەوکاتەوە دەستپێکرد کە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی لەسەر بانگهێشتی ئێمە ‌سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و، پێکەوە گفتوگۆکمان کرد و ئاڵوگۆری بیڕورامان کرد بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەک زانکۆکان لە چوارچێوەی کارکردنی لۆکاڵی و هەرێمایەتیەکان دەربچن و، خۆیان بگەێننە‌‌‌ ئاستی نێودەوڵەتی، د.یوسف گۆران ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەم سەردانەی ئەمڕۆمان بۆ تەواوکردنی ئه و کارەیە کە لە هەرێمی کوردستان بەردی بناخەکەیمان دانا، چونکە دەمانەوێ پێکەوە‌ پڕۆسەی خوێندن لە عێراق و هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەین، هەروەک جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، کە لە دەستوردا بەڕونی ئاماژە بەداڕشتنی سیاسەتی خوێندنی باڵا لە عێراق کراوە، کە دەبێ بەهاوبەشی کاری لەسەر بکرێ‌، هەروەک نەخشەڕێی سەرجەم کارەکانی دیاریکردوە، کە دەبێ چۆن‌ کاربکەین، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕونکردنەوە لەبەر ڕۆشنایی ماددە دەستورییەکانی عێراق و، ئه و ڕێکەوتنامەی پێشتر ئێمزامان کرد، ئەمڕۆش بۆ قوڵبونەوەی زیاتر و، فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان و کارکردنی دامەزراوەکانمان پێکەوە ڕێککەوتنامەیەکی لێکگەیشتن ئیمزا دەکەین، بەهیواین بەهۆی ئه و ڕێکەوتنامەیە بەرچاوی هەموان باشتر ڕون بێ بۆ کارکردنی پێکەوەیی لە نێوان زانکۆ و دامەزراوە جیاکان، ئەوەش زۆرینەی بەئاڵوگۆڕی ستافی زانستی و خوێندکاران و، ئەنجامدانی کۆنفرانسی هاوبەش لە بوارە جیاکان و، توێژینەوەی هاوبەش و، چەندین بابەتی دیکەی هاوبەش و ستراتیژی، ‌هیواشی خواست ئەمڕۆ‌ ڕۆژێکی مێژوی بێ بۆ پرۆسەی خوێندن و سەرجەم بوارەکانی دیکه لە عێراق و هەرێمی کوردستان‌.
زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کێشەی دانپیانانیان نەما
لە تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکەدا، کە تایبەت بو بەدانپیانان بە ژمارەیەک لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان، دوای گفتوگۆیەکی زۆر بەخستنەڕوی مافی دەستوری هەرێمی کوردستان لەلایەن د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەفدی یاوەری، لە ئەنجامدا د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: بەبێ ئەوەی هیچ لێژنەیەکمان سەردانی ئه و زانکۆیان بکات، ڕاستەوخۆ دانیانپیدا دەنێن و، هاوشێوەی زانکۆکانی دیکە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین، بەوەش زانکۆکانی (زاخۆزاخۆ، سۆرانسۆران، گەرمیانگەرمیان، ڕاپەڕین، هەڵەبجەهەڵەبجە، زانکۆی کوردستان/هەولێرهەولێر و بۆردی پزیشکی) کێشەی دانپیانیان لە عێراقدا نامێنێ، لە بەرامبەردا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دان بەزانکۆ تایبەتەکانی عێراقی لە ناوچە دابڕیندراوەکانی هەرێمی کوردستان دەنێ.
ئاڵوگۆڕی خوێندکاران دەکرێ
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، بڕیاردرا ساڵانە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ژمارەیەک کورسی خوێندن بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی عێراق دابینبکرێ، لەهەمان کاتدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ساڵانە ژمارەیەک کورسی خوێندن لەهەمان‌ ئاستی بەکالۆریۆس بۆ خوێندکارانی عێراقی لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێ.
داشکاندنی لە کرێی خوێندنی سیستمی پارالێڵ کرا
هەر له و کۆبونەوە هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بەداشکاندنی (30%) لە کرێی خوێندن بۆ ئه و خوێندکارانەی بەسیستمی پارالێل لە زانکۆ حکومیەکان لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەخوێنن.
راستەوخۆ راستاندن بۆ بڕوانامەی دەرچوان‌ دەکرێ
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکەدا و، لە پێناو باشتر و پەلەکردن لە ڕایکردنی کاروباری هاوڵاتیان بەتایبەت لە ڕاستاندنی بڕوانامەکان، کۆبونەوەکە دوای تاوتوێکردنی سەرجەم لایەنەکان، لە ئەنجامدا بڕیاردرا، هەردو وەزارەت ڕاستەوخۆ ڕاستاندن بۆ سەرجەم ئه و بڕوانامانە بکەن، کە دەرچوان پێویستیان پێیان هەیە، بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی دیکە.
سکۆلەرشیپ و بابەتی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە باڵیۆزخانەکانی عێراق
هەر لەوکۆبونەوەیەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئه و سکۆلەرشیپانە کرا، کە لەلایەن وڵاتانەوە پێشکەش به عێراق دەکرێ و، هەرێمی کوردستانی لێبیبەش دەکرێ، هەروەک گفتوگۆ لەسەر نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە نوێنەرایەتی رۆشنبیری لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتان کرا، له و چوارچێوەیەشدا دوای ڕونکردنەوە و گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر ئه و بابەتە، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی پیشاندا بۆ دامەزراندنی نوێنەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە نوێنەرایەتی رۆشنبیری لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتان. سەبارەت به و سکۆلەرشیپانەی لەلایەن وڵاتانەوە ڕاستەوخۆ پێشکەش بە عێراق دەکرێ، کۆبونەوەکە جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە خوێندکاران لەسەرانسەری عێراق بەهەرێمی کوردستان وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێ و، خوێندکارانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق لە کاتی ڕاگەیاندنی هەر سکۆلەرشیپێک لەسەر وێبسایتی وەزارەتەکەیان ڕاستەوخۆ دەتوانن فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری پڕبکەنەوە، لەهەمان کاتدا کۆبونەوەکە بریاریدا لە ناردنە دەرەوەی خوێندکاران لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی هەرێمی کورستانیشی لی ئاگادار بکەنەوە.
پێشخستنی خوێندنی کوردی لە عێراق
لە پێناو پەرەپێدان بەبەشەکانی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆکانی عێراق و، بایەخدان بەزمانی کوردی، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەپێشکەشکردنی (5) کورسی خوێندنی ماستەر و (2) کورسی خوێندنی دکتۆرا بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بۆ بەشەکانی زمانی کوردی.
ئەنجومەنی متمانەپێدان دادەمەزرێ
هەر له و کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا بەپێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی تایبەت بەدڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین بەسەرپەرشتی هەردوو دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی لە حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.
تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی دیکە هاوبەش
لە بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەشدا، گفتوگۆ لەسەر بابەتێکی دیکەی هاوبەش لە نێوان هەردو وەزارەت کرا و، لە کۆتایشدا بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.
رێککەوتنامەیەکی لێکگەیشتن ئیمزا کرا
دوا بەدوای کۆبونەوەکەش، ڕێککەوتنامەیەکی لێکگەیشتن لە نێوان د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق ئیمزا کرا، ئه و ڕێککەوتنامەیە، ‌کە چەندین تەوەری گرنگی لەخۆگرتوه بۆ ماوەی چوار ساڵ کاردەبێ تایبەتە بە بوارەکانی (ئەکادیمی و زانستی، توێژینەوە و مەشقکردن، ڕۆشنبیری و پەرەپێدان) لە (6) ماددەدا سەرجەم ئه و بڕگە و تەوەر و بابەتانە یەکلایکراوەتەوە، کە لە نێوان هەردولادا بەهەڵپەسێردراوی مابوەوە، هەربۆیە بەهۆی ئه و ڕێککەوتنەوە زۆرینەی کێشەکانی نێوان هەردولا چارەسەرکرا و، هەروەک بنەماکانی نەخشەڕێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و، چۆنیەتی کارکردنی داهاتوش داڕێژرا.
ئەمڕۆ بوە ڕۆژێکی مێژوی
دوابەدوای ئیمزاکردنی رێکەوتنامەکەش، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەیی هاوبەشدا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق ڕونکردنەوەی زیاتریان بەمیدیاکاران و ڕۆژنامەنوساندا، بۆ ئەوەش لەسەرەتادا د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ عێراقییەکان ڕۆژێکی مێژوییە، چونکە ئەم رێککەوتنامەیە دەرگایەکی فراوانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دامەزراوە زانستیەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، چونکە بەهۆی ئه و رێککەوتنامەیە بایەخدان بەپەرەپێدان و ڕاهێنانی توانای گەنجانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا لێژنە هونەرییەکانمان دەست بەکارەکانیانی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی هەمو کارەکان بکەونە سەر ڕێگەی خۆیان.
زانکۆکان دەبێ ئاستی زانستیان زیاتر پێشبخەن
هەر له و کۆنگرە ڕۆژنامەیەدا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی چڕ و پر دەسکەوتی زانستیمان کرد، بەرئەنجامی گفتوگۆکانمان ئەم‌ ڕێککەوتنامەیەیە، بێگومان بەهۆیەوە ئاستی پەیوەندییەکانمان لە بواری خوێندنی باڵا و کاری پێکەوەیی فراوانتر دەکات، چونکە بۆچونی هاوبەشمان بۆ کارکردن لە زۆربەی سێکتەرەکانی خوێندنی باڵا هەیە، چونکە ئێمە دەمانەوێ خوێندکار کە زانکۆ تەواو دەکات بتوانێ کار بکات و، دەرفەتی کاریش بۆ خەڵکی دیکە بڕخسێنێت، لەهەمان کاتدا دەمانەوێ زانکۆکانمان بەشێوەیەک ئاستی زانستیان پێشبکەوێ تا بگەنە ئاستی زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیهان، چونکە زانکۆکانمان زانکۆی ڕەسەن و خاوەن مێژویەکی دەوڵەمەندی مەعریفین. ‌
وێستگەیەکی دیکەی سەردانەکەی وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا
لە وێستگەیەکی دیکەی سەردانەکەیاندا بۆ شاری بەغداد، وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی د.یوسف گۆران، کۆلێژی ئەسرائی زانکۆیی بەسەرکردەوە، له و بەسەرکردنەوەیەدا، کە لەلایەن د.عبدالرزاق ماجدی ڕاگری کۆلێژەکە و ستافەکەی پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وتەیەکیدا دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبردنی کۆلێژە زانکۆیەکۆیەکە کرد و، هیوای خواست پەرە بەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بدەن، هەروەک خۆشحاڵی خۆشیی پیشاندا بەئاستی پێشکەوتویی زانکۆکە بەتایبەت لە دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندن و دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ خوێندکاران و، دروستکردنی تاقیگەی پێشکەوتو، لەبەرامبەردا، د.عبدالرزاق ماجدی ڕاگری کۆلێژەکە دوای بەخێرهێنانی د.یوسف گۆران و ئەندامانی وەفدی وەزارەت، هیوای خواست ئه و سەردانە ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە بۆ خزمەتکردن بە پڕۆسەی خوێندن لەسەرانسەری عێراق، لە کۆتایشدا لەلایەن د.عبدالرزاق ماجدی ڕاگری کۆلێژی ئەسرائی زانکۆیی لۆگۆیی کۆلێژەکەیانی پێشکەش بە د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و، ئەندامانی وەفدەکە کرد، هەروەک لەلایەن ئەندامانی وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی هەرێمی کوردستان چەند دیارییەک پێشکەش بە ڕاگری کۆلێژی ئەسرائی زانکۆیی کرا.
کۆتایی سەردانەکە
بەوەش وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرۆکایەتی د.یوسف گۆران کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ دیدار و کۆبونەوەکانی هێنا و گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، بەگەیشتنەوەشیان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیسلێمانی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران ناوەڕۆکی سەردانەکەیان بۆ بەغداد و ئاکامەکەی باسکرد و، وەڵامی پەیامنێرانی دایەوە.
18-07-201818-07-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-07-2018
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-07-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 19 2018 1:10PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 22 2018 10:35AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 22 2018 10:35AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,378 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش
  📖 زەوی دەکەم بە گوڵدانی ...
  📖 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
  📖 تۆڵە 2
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021
  🗓️ 19-02-2021
  🗓️ 18-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مێجەر سۆن
یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی بەریتانیا کەبە مەبەستی لەنزیک ناسینی کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤی کورد لەمێژوییەکی زووەوە و بەر لەجەنگی جیهانی یەکەم، بەنهێنی لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا چێنرابوو، ئەو ئەفسەرە ماوەیەکی زۆر خۆی ناونابوو (میرزا شیرازی) و دواتر کوردییەکی رەوان و پەتی فێر ببوو بەجۆرێک پاش ئەوەی ئینگلیزەکان عێراقیان گرت لەساڵی 1918 یەکێک بووە لە نووسەرە سەرەکییەکانی رۆژنامەی تێگەیشتنی راستی کە لەو ساڵەوە و بەمەبەستی بەدەست هێنانی پشتیوانی بۆ بەریتانیا لەشاری بەغدا بەزمانی کوردی دەرچووە.
مێجەر سۆن کات
مێجەر سۆن
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
لە ساڵی 1987 لە ئاوارەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی پێشمەرگە لەدایک بووە. لەساڵی 2005 ەوە هاتۆتە نێو بواری راگەیاندنەوە، سەرەتا لەرادیۆی زاگرۆس وەک بێژەری هەواڵەکان کاری کردووە و دواتر چۆتە تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس، بەشی هەواڵەکان. لە پاڵ ئەمەشدا مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە.
تا سالی 2010 لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس کاری کردووە، دواتر چٶتە تۆری میدیای رووداوو ئێستا وەکو ئەنکەری هەوالەکان و پێشکەشکاری بەرنامەی نوورۆژ کار دەکات
بروانامەی دیبلۆمی هەیە لە کۆمپیوتەر، وە بەکالۆریۆس لە بواری راگەیاندن.
سالی
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری
چاپخانەی حەمدی
تیراژ/ 1000 دانە
لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سڵیمانی [1]
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ”جولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی سەر
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشەکان چاپکردووە.
نازەنین ئیبراهیم

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574