$باشووری کوردستان$
- لە شارۆچکەی تەکیەی #سلێمانی# بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی، وێستگەیەکی 400 کەی ڤی دابەشکردنی کارەبا دەکرێتەوە و بەگوتەی بەرپرسان، وێستگەکە کاریگەری گەورەی لەسەر کەرتی کارەبا دەبێت.[1]
- بەناونیشانی (#دوکان# لە دیدارێکی گەشتیاریدا)، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی دیدارێکی گەشتیاری لە هۆتێل ئاشور سازکرد.[2]
- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لە بەغدا، شاندەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی کردنەوەی ڕێگەی #هەولێر# - #کەرکوک# ڕێککەوت. بەپێی ڕێککەوتنەکە بڕیاردراوە پردێکی ئاسن بەشێوەیەکی کاتی بۆ کردنەوەی ڕێگەکە دابنرێت و ڕاستەوخۆش پڕۆژەی دروستکردنەوەی پردی پردێ دەستپێبکات.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئەمریکییەکان بە ئابڵوقەدان ئالودەبوون وتیشی لەچەند مانگی داهاتوودا ناچاریان دەکەین ئەو نەخۆشییەیان چارەسەر بکەن.[2]
- فستیڤاڵی فیلمی Summer film school کە لە وڵاتی چێک بەرێوە دەچێت خەڵاتی شانازی چل و چوارەمین دەورەی خۆی پێشکەشی سینەماکاری بەناوبانگی کورد #بەهمەنی قوبادی# کرد.[3]
- ژمارەیەک بەکرێگیراوی حکومەتی ئێران، لە هۆڵی ژمارە 10ی زیندانی 'ڕەجایی شەهری' کەرەج هێرشیان کردە سەر #زانیار مورادی#، #لوقمان مورادی#، #سەعید شیرزاد# و #ئارەش سادقی#، زیندانیانی سیاسی و برینداریان کردوون.[4]