لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 06-08-2018
باشووری کوردستان
- تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانیسلێمانی بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێ و دوای نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە، ئەمڕۆ لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێتەوە.
[2]
- قوباد تاڵەبانی، دەربارەی بەردەوامی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سلێمانی، رایگەیاند لەناو فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە داوا لەحکومەتی تورکیا دەکەم ئاسمانی نێوان سلێمانی و تورکیا بکاتەوە.
[4]
- بەبۆنەی تێپەڕبونی 32 ساڵ بەسەر سوتان و شەهیدبوونی نزیکەی 200 هاووڵاتی لە بینایەکی شارەدێی سیروانی سەر بە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە لە گەرمەی شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا، بە دروشمی (شەهیدانی بیناسوتاوەکەی سیروان برینێکی دیکەی جەستەی هەڵەبجەن) لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە شارەدێی سیروان بە ئامادە بوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی یادی 32 ساڵەی ئه و کارەساتە کرایەوە.
[4]
- سەرۆکی فراکسیۆنی
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم داوای کردوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرچاوە خۆجێیەکانی ناو شاری
عەفرینعەفرین ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان، لە گوندی بادینای ناوچەی ماباتا لە عەفرین، 9 هاووڵاتیی مەدەنییان ڕفاند کە یەکێکیان ژنە. ناوی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی کە ڕفێندراون بەم شێوەیە: 1 - نیهاد عومەر تەمەن 40 ساڵ، 2 - حسێن شەعبان تەمەن 25 ساڵ، 3 - ڕەشید جبالی تەمەن 27 ساڵ، 4 - حەسەن جەعفەر تەمەن 45 ساڵ، 5 - مەولیدا تەمەن 50 ساڵ، 6 - حەمودا ئەشکیلە تەمەن 44 ساڵ، 7 - محەمەد تەمەن 26 ساڵ، 8 - خەسان دادۆ تەمەن 40 ساڵ، 9 - حەبەش حەبش تەمەن 25 ساڵ.
[3]
- وتەبێژی
یەپەگەیەپەگە وەڵامی ڕاپۆرتێکی هیومان ڕایتس وۆچی دایەوە و جەختیکردەوە، کە ئەوان دژی چەکدارکردنی منداڵانن، ئامادەیی خۆشیانی دەربڕی، هاوکاریی هەرکەسێک بکەن کە ڕاستییەکانی ناوچەکە تۆمار دەکەن.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، بارودۆخی عێراق و سروشتی پەیوەندیی لەگەڵ ئێراندا، وادەکات قورسبێت بۆی پابەندی جێبەجێکردنی ئه و سزایانەبێت کە واشنتن بەسەر ئێراندا دەیسەپێنێت.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان