دواتر گەڕام بەشوێن کاک عومەر غەریبدا تا لە مانگی 5-1975 دۆزیمەوه و ماڵیان لە بەکرەجۆ بوو، ئیتر پاش 2-3 سەعات پیاسە کردن و باسکردن کۆمەڵەی پێ ناساندم، هەر لە 1975 وە بومە لایەنگری کۆمەڵە، کاک عومەر لە پشتگیریەکەدا بەدرێژی باسی لێوە کردووە، کاک عومەر پیاوێکی زۆر شارەزا بوو لەبواری ڕێکخستن و کاری ڕێکخراوەیدا. زۆر بە وریایی کاری لەگەڵ دەکردین له و هەلو مەرجە ناسکەی دوای هەرەس.خەڵکی زۆری ئەناسی لە سلێمانی و پێنجوێنو هەڵەبجەی شەهید، لەبیرمە کاتی گیرانی خاڵە شەهاب و هاوڕێکانی و تەسلیمکردنیان بە بنکەی پۆلیسی بناوەسوتە زۆر ناڕەحەت و دڵگران بوو، ووتی ئەگەر زووتر بەمنیان بووتایە ڕەنگە بمتوانییایە بەهۆی ناسینی هەندێک لە پۆلیسەکان بەرم بدانایە، چونکە له و کاتەدا نەزانراو بوو کە ئه و گیراوانە کێن و وەک هاوڵاتییەکی ئاسایی هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا ئەکرا.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 13,001 بار مشاهده شده است